توێژەری دەروونی بۆ کچە حەوت ساڵانەکە دابین نەکراوە

دۆسیه‌ى کچه‌ حه‌وت ساڵانه‌که‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ قۆناغى لێکۆڵینه‌وه‌ لەکاتێکدا ھێشتا خۆی «ترس» بەرینەداوە

5 ساڵ لەمەوپێش



عومهر فهتاح

باوکى کچه حهوت ساڵانهکه کەساڵی رابردوو دەستدریژی کرایەسەری، رایدهگهیهنێت حکومهت و ئهو لایهنانهى کهئامادهییان دهربڕی بۆ هاوکارى و پشتیوانى لهدۆسیهى کچهکهى، ههنگاوێکى کردارییان نهناوه، پارێزهرێکیشی ئاشکراى دهکات دۆسیهکه دووباره چۆتهوه قۆناغى لێکۆڵینهوه، بەڵام کچەکە ھێشتا دەترسێت و توێژەری بۆ دابیننەکراوە.

سهرهتای مانگی چواری ساڵی 2019 لهگهڕهکێکی شارى ههولێر کچێکی تهمهن ههشت ساڵان به ئۆتۆمبێلێک دهڕفێنرێت و بهوتهى کهسوکارهکهى لهڕێگهى حهبهوه بێهۆش دهکرێت و دواتر دهستدرێژیی دهکهنهسهرى و لهشوێنێکی چۆڵهوانیدا فڕێی دهدهن.

حکومهتی ههرێم 21ى مانگى دووى رابردوو راگهیهندراوێکی بڵاوکردهوهو رایگهیاند ئهو پێنج تۆمهتبارهی کهپێشتر به کهفالهت ئازادکرابوون، دهستگیرکراونهتهوهو بههیچ شێوهیهکیش چاوپۆشی لهتۆمهتبارانی ئهم تاوانه قیزهونه ناکرێت.

لوقمان ئیسماعیل، باوکی کچهکه، لهلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى وتی «حکومهت و وهزارهتى پهروهردهو پارێزگارى ههولێرو لایهنهکانى تریش هیچ ههنگاوێکى کردارییان نهنواندوه لهدۆسیهکهدا».

وتیشى «کچهکهم هێشتا لهماڵهوهیهو نهچووهتهوە بۆ قوتابخانه، چونکه ناتوانم بیخهمه قوتابخانهیهکى حکومى ئهگهر نهتوانرێت گرهنتى ئهوهم بدرێتێ پارێزگارى لێدهکرێت. من بههۆى ئهو گرفتهوه شوێنێکى جێگیرم نیهو ئێستا چوومهتهوه بۆ گوند».

باسی لەوەشکرد پارێزگارى ههولێر پێی وتووە خانویهکی بۆ دهگرێت و شهش مانگ کرێی بۆ دهدات، لوقمان ئیسماعیل وتی «ئهویش ههر قسهى سهرشاشهو راگهیاندنهکان بوو هیچ نهکراوه«.

باوکى کچه حهوت ساڵانهکە دەڵێت زۆر نیگهرانه لهوهى کارهکانى دۆسیهى کچهکهى «بهخاوى» دهڕوات «ههنگاوى پێویست نهنراوه، چهند جارێک کهسوکارى ئهو کهسانهى گیراون خهڵکیان ناردووه بۆ ئهوهى به رێگهى عهشایهرى سوڵح بکهین، بهڵام من ئهوهم رهتکردووهتهوهو دهمهوێت یاسا سهروهربێت و تۆڵهو سزاى خۆیان وهربگرنهوه«.

رووداوهکه لهنیسانی 2019 روویداوه، دواتر بهتۆمهتی دهستدرێژی و بهپێی ماددهی (393) چهند تۆمهتبارێک دهستگیران و دواتر بهکهفالهت ئازادکراون و دواتر لهژێر فشاری پهرلهمانتاران و چالاکوانانی کۆمهڵی مهدهنی تۆمهتبارهکان دهستگیرکرانهوه

لهدوو ههفتهى رابردووشدا فراکسیۆنه جیاوازهکانی پهرلهمانی کوردستان، لهسهر دۆسیهی کچه حهوت ساڵهکه هاتنه دهنگ و ههموویان کۆک بوون لهسهر ئهوهی بهزوویی تۆمهتباران دادگایی بکرێن و سزای یاسایی خۆیان وهربگرن.

رێبین سهباح پارێزهرى دۆسیهى کچه حهوت ساڵانهکه، ئاماژهی بۆ ئهوهکرد دواى راگهیهندراوهکهى حکومهت و دهستگیرکردنهوهى تۆمهتبارهکان، دۆسیهکه چووهوه قۆناغى لێکۆڵینهوه.

 رێبین سهباح به هاوڵاتى وت «دۆسیهکه ههندێک کهمووکوڕى و شتى نوقسان بوو، ئێستا دووباره لهدادگاى ههولێر لێکۆڵینهوه لهدهستگیرکراوهکان دهکرێت و ئیفادهى ئهوانه وهردهگیرێتهوه که لهدۆسیهکهدا ناویان هاتووه، دواتر دهچێته قۆناغى ئهوهى کهدانیشتنى تایبهت لهسهر بڕیاردان لهسزاکان بهڕێوهبچێت».

ئهو پارێزهره جهختى لهسهر ئهوهکردهوه ئهو چهند جارێک کچهکهى بینیوهو لهڕووى دهرونییهوه زۆر باش نیهو لهچوار دهورى خۆى زۆر دهترسێت و بهگومانهوه لهشتهکان دهڕوانێت.

رێبین سهباح وتی «ئهو کچه پێویستى بهوهیه توێژهرێکى دهروونى کۆمهڵایهتى تایبهتمهندى لهبوارى منداڵان بۆ تهرخانبکرێت، بۆ ئهوهى ورده ورده کار لهسهر هێورکردنهوهى بکرێت بۆ ئهوهى دووباره بگهڕێتهوه بۆ ناو کۆمهڵگا».

رێبین سهباحى پارێزهر، ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد ژمارهیهکى زۆر پارێزهر لهشارهکانى ههرێم ئامادهییان دهربڕیوه بۆ ئهوهى وهک خۆبهخش کار لهدۆسیهکهدا بکهن، وتی «لهم ههفتهیەدا بریکارنامه بۆ (10) پارێزهر دهکهینهوهو بهشێوهیهکى فهرمى کار لهدۆسیهکهدا دهکهن تاکۆتایی».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار