ره‌خنه‌ ده‌گیرێت له‌ بریاره‌کانى لیژنه‌ى فتوا سه‌باره‌ت به‌ کۆرۆنا

پێشنوێژو وتارخوێنێک: فتواکە باسی دوو شتە کەمافی لیژنەی فتوا نییە قسەی تێدا بکەن

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

چەند شارهزایهکى فیکرى ئیسلامی رهخنه لەفتوایهکى ئهنجومهنی باڵای فتوای ههرێمی کوردستان دهگرێت که رایگهیاندووه ئهوانهی بهڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لهدهستدهدهن پلهی «شههید»یان هەیە، هەندێکیان دەڵێن دیاریکردنی ئەو پلەیە لەدەسەڵاتی خوادایە، هەندێکیشیان دەڵێن بابەتێک نیە فڕێبدرێتە ناو خەڵکەوە.

رۆژى سێشهممه 3-3، ئهنجومهنی باڵای فتواى ههرێم کۆبووهوهو لهکۆنگرهیهکی رۆژنامهوانیدا سهبارهت بهههنگاوهکانی خۆپاراستن لهبڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی کۆرۆنا چهند بڕیارو رێنماییهکى دهرکرد، لەلایەکەوە وتی نوێژی هەینی هەڵناگیرێت و هەروەها مردووان بەڤایرۆسی کۆرۆناشی بە»شەهید» ناوبرد.

بابەتەکە کاردانەوەی زۆری لەشەقام و تۆڕە کۆمەڵایتییەکان بەدوای خۆیدا هێناو هەندێک لەشارەزایانی فکری ئیسلامیش رخنە لەفتواکە دەگرن.

عومەر عەلی غەفور پێشنوێژو وتارخوێن لەسلێمانی، دەڵێت لیژنەی باڵای فتوای هەرێمی کوردستان قسەیان لەسەر دوو شت کردووە کەئیشی ئەوان نیە قسەی تێدابکەن.

عومەر عەلی غەفور لەبارەی فتوای راگرتنی نوێژی هەینی و  ناونانی مردووانی کۆرۆنا بە «شەهید» رەخنەی گرت و وتی «ئەوانە لەبارەی دوو شتەوە قسەیان کردووە کەمافی ئەوان نیە، یەکەمیان ئیشی وەزارەتی تەندروستییەو  دووەم ئیشی خودایە».

لهیهکێک لهبڕیارهکانى لیژنهى فتوادا هاتووه بهپێی شهرع ناتوانرێت لهئێستا وتاری ههینی مزگهوتهکان رابگرێت، تهنیا لهو شوێنانه نهبێت که بهدڵنیاییهوه نهخۆشییهکهی لێ بڵاوبووهتهوهو دهبێته (پهتا)، دهکرێت بهشێوهی کاتیی تاکۆتاییهاتنی ڤایرۆسهکه بهههماههنگی لهگهڵ ئهوقاف و تهندروستی و لیژنهی فهتوای سنوورهکه نوێژی بهجهماعهت و وتاری ههینی رابگرن.

بەڵام هەندێکی تر دەڵێن وەکو لیژنەی فتوا دەبێت پابەندبن بەبڕیارەکەیانەوە. لەگەڵ ئەوەشدا پێیان وایە هەر کەس ترسی لەتوشبوون هەیە دەتوانێت نەچێت بۆ نوێژی هەینی.

سهباح بهرزنجى، پهرلهمانتارى پێشووى پهرلهمانى کوردستان و شارهزای فیکرو عهقیدهی ئاینى ئیسلام، لهلێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وتى «پابهندم بهبڕیارهکانى لیژنهى فتواوهو بڕیارهکه بهکۆبوونهوهى کۆمهڵێک مامۆستاو زانا بووهو بیر لهههموو لایهنهکانى کراوهتهوه، ئینجا بڕیار دراوه«.

ئهوهشى روونکردهوه ئهو بڕیاره مهبهست ئهوهنیه خهڵک حهزهرى خۆى وهرنهگرێت، بهڵکو هەرکەس کهمهترسى ههیه لهخۆى بۆى ههیه نەچێتە نوێژى ههینى و سهردانى مزگهوت نەکات.

سهباح بهرزنجى وتیشى «ههموو کهسێک حهکیمى حاڵى خۆیهتى، بۆیه من مهترسیم ههبێت یان بهرگریم کهمبێت، ئهوانه پاساون بۆ مرۆڤ خۆى و دهتوانێت نهچێت بۆ نوێژى ههینى و بۆ مزگهوتیش، بهڵام ناکرێت بڕیارى داخستنى بدرێت».

لهبهشێکى دیکهى راگهیهندراوهکهى ئهنجومهنى فتوادا ئهوه خراوهتهڕوو ئهوانهی بهڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لهدهستدهدهن پلهی شههیدیان ههیه، لایهنی پهیوهندیدار بهرپرسه لهڕێکارهکانی بهخاکسپاردنی بهپێی ئهحکامهکانی شهریعهتی ئیسلام.

لهبارهى ئهو فتوایهوه، سهباح بهرزنجى، وتی «ئهو فهرمووده هى ئهوهیه ههر کهسێک به وهبا بمرێت واته به (تاعون)، ئهو کهسه ئهجرى ههیه بهو مهرجهى کهئهو کهسه ئیماندار بێت، بهڵام ئهوه بهو مانایه نیه کهخهڵک خۆى تووش بکات بۆ ئهوهى بهشههید دابنرێت، بهڵکو تهنیا بۆ دڵدانهوهى ئهو کهسانهیه کهتووشى ڤایرۆسێکى ئاوا دهبن و نهک خهڵک بچێت خۆى خۆى تووش بکات».

لهبڕیارێکى دیکهى ئهنجومهندا هاتووه ئهو کهسانهی نهخۆشن یان مهترسی تووشبوونیان ههیه دهتوانن ئهو ماوهیه تا نهخۆشییهکه دهڕوات بهشداری نوێژی ههینی و جهماعهت نهکهن.

سەباح بەرزنجی باسکردنى شه‌هید ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵک خۆى نه‌پارێزێت

نهبهز ئیسماعیل، وتهبێژى وهزارهتى ئهوقاف، لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت «ئێمه پشتیوانى ههر بڕیارێک دهکهین کهبڕیارى لیژنهى باڵاى فتوا بێت».

ههروهها وتیشى «بهپێى ئهو خاڵانهى که لیژنهى فتوا خستویانهتهڕوو، چونکه ئهوان عالمى گهورهن بۆیه ئێمه پشتیوانى دهکهین».

بەڵام سەباح بەرزنجی دەڵێت «هه‌موو جۆره‌ په‌تایه‌ک که‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌و بەتایبەت ئەو نه‌خۆشیانه‌ى که‌خه‌ڵکێکى زۆر ده‌کات به‌قوربانى ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ کە باسی شەهید دەکات ده‌یگرێته‌وه‌، به‌ڵام نابێت له‌کاتێکى ئاوادا ئه‌وه‌ باس بکرێت، چونکه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت به‌هاندانى خه‌ڵک له‌سه‌رئه‌وه‌ىکه‌خۆینه‌پارێزن».چالاکییه‌کانى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار