کۆرۆنا ناکۆکییه‌کانى ناوخۆى هه‌رێم ئاشکرا ده‌کات
یه‌کێتى‌و کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ راگرتنى ده‌وامدا بوون‌و گۆڕان‌و پارتى ده‌ڵێن له‌ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى هه‌رێمدایه
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان رێگاى نه‌دا پارێزگاره‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و سەرپەرشتیارانی ئیداره‌کانى راپه‌رین و گه‌رمیان به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌یه‌کى دوێنێی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بکه‌ن لەسەر راگرتنی دەوامی فەرمانگەکان بەھۆی کۆرۆناوە.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هه‌وڵیدا بۆچوونى پارێزگاره‌کانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین وه‌ربگرێت بۆ راگرتنى ده‌وام، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکیەکانی له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم شکستیهێنا.
ئه‌ندامانى فراکسیۆنه‌کانى پارتى و گۆڕان پێیانوایه له‌ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى ناوه‌ندى هه‌ولێر (حکومه‌تى هه‌رێم)دایه ده‌وام رابگرێت نه‌ک ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵام ئه‌ندامانى فراکسیۆنه‌کانى یه‌کێتى و کۆمه‌ڵ ده‌ڵێن ئه‌نجومه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى هه‌یه.
رێکه‌وت زه‌کى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتى وت «به‌پێى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2009 ئه‌و مافه‌مان هه‌یه که‌ده‌سه‌ڵاتى بڕیار‌و ده‌رکردنى رێنمایى هه‌یه و پارێزگار پابه‌ند ده‌کات به‌و بڕیارانه‌ى که ئه‌نجومه‌ن ده‌ریده‌کات».
بەڵام به‌رزان حامد، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتى وت کە به‌پێى یاساکە «ئه‌نجومه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ده‌رکردن و بڕیار‌و رێنمایى و پێشنیارى هه‌یه نه‌ک راگرتنى ده‌وام».
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژى 25ى شوباتى 2020 ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌به‌شدارى هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستى سلێمانى بڕیاریاندا له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانى خوێندن بۆ ماوه‌ى مانگێک و تابه‌روارى 24ى ئازار ده‌وام رابگیرێت بۆ پاراستنیان له‌تووشبوون به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا.
کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌نجومه‌ن بۆچى شکستى هێنا؟
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به‌پشت به‌ستن به‌پێى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2009و له‌سێ بڕگه‌ى یاسایى که له‌بڕگه‌ى هه‌شت له‌مادده‌ى 6و بڕگه‌ى 3 له‌مادده‌ى 19 و له‌گه‌ڵ مادده‌ى پێنجه‌مدا به‌ڕوونى باسى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ده‌کات بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکى پێویست کهدهوام رابگرن.
راگرتنى ده‌وام رای جیاى له‌نێوان ئه‌ندامه‌کاندا دروستکردووه کهفراکسیۆنهکانى یه‌کێتى و کۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵیدان و فراکسیۆنه‌کانى پارتى و گۆڕان به‌ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى ناوه‌ندى هه‌رێمى ده‌زانن.
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت «حه‌زێکى زۆر لهمهرکهزییهتى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا هه‌یه‌و زۆر زیادى کردووه به‌راورد به‌کابینه‌ى هه‌شته‌م».
رێکه‌وت زه‌کى، وتی «له‌کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه به‌پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رپه‌رشتیارانى ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین راگه‌یه‌ندراوه که‌به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌که‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى نه‌که‌ن، نازانین ئه‌م ترسه چییه له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌لایه‌ن کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه«.
رێکه‌وت زه‌کى ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه که‌پێشتر بڕیارى راگرتنى ده‌وامى سه‌رجه‌م دایانگهو باخچه‌و ناوه‌نده‌کانى خوێندن له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگا درا» کاریگه‌رى له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌که‌ى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هه‌بووه«.
پارێزگاى سلێمانى سنورێکى فراوانى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه که‌ژماره‌یه‌کى زۆر ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراون سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى پێیوابوو ده‌بێت حساب بۆ تایبه‌تمه‌ندى سلێمانى بکرێت له‌وباره‌یه‌وه.
هاوکات، میدیا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «هۆکاره‌که ئه‌وه‌بوو که به‌هه‌ردوو پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌کانى راپه‌رین و گه‌رمیان وترابوو که نه‌چنه کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه، ئیتر لایه‌نى حکومییه یان حزبیه روون نییه«.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد نییه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ ئه‌وه‌بووه گوێ له‌پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ى راپه‌ڕین و گه‌رمیان بگرن له‌سه‌ر ڤایرۆسى کۆرۆنا تا به‌هه‌ماهه‌نگى بڕیارى له‌سه‌ربده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون به‌شدارى بکه‌ن.
وتیشى «ئایا پێویست ده‌کات بکرێته پشوو یان نه‌کرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابووین ده‌وام رابگیرێت و خه‌ڵک لهدڵهراوکێیهکى زۆردا ده‌ژى، مه‌عقول نییه باخچه‌و دایانگاکان نیه‌و فه‌رمانبه‌ریش ده‌وام بکات ئه‌ى منداڵه‌کانى ببات بۆ کوێ».
میدیا ئه‌حمه‌د، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌وام رابگرێت له‌حاڵه‌تى نائاساییدا» ئێستا که‌ڤایرۆسى کۆرۆنا هه‌یه له‌سلێمانیدا ئیتر چ شتێک هه‌یه له‌وه زیاتر تاریئ بێت».
ئه‌ندامێکى دیکه‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى پێیوابوو حکومه‌تى هه‌رێم بڕواى به سیستمى لامه‌رکه‌زى نییه بۆ پارێزگاکان.
ناکۆکی ده‌که‌وێته نێوان حکومه‌تى ههرێمو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانییه‌وه
سه‌باح فه‌تاح، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «حکومه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتێکى مهرکهزیى هه‌یه‌و ئه‌مه راسته‌و حکومه‌تى هه‌رێم نه بڕواى به لامه‌رکه‌زى هه‌یه‌و نه بڕواى بهدابهزینى ده‌سه‌ڵاته‌کان هه‌یه«.
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد حاڵه‌تى ڤایرۆسى کۆرۆنا لهههولێرو دهۆک بوونى نییه‌و ناکرێت ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک بڕیاریان نه‌داوه ئیتر ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى که پێنج حاڵه‌تى کۆرۆناى هه‌یه بڕیار نه‌دات.
وتیشى «ئێران سنورى سلێمانى به‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌وه زۆر به‌رفراوانه، حکومه‌تى هه‌رێم رێگربووه له بڕیارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى».
پارتى و گۆڕان: ده‌وام را‌گرتن له‌ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى ناوه‌ندى هه‌ولێردایه نه‌ک ئه‌نجومه‌ن
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت ده‌بێت وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌هه‌ماهه‌نگى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و یه‌که ئیدارییه‌کان بڕیار له‌سه‌ر راگرتنى ده‌وام بدات.
به‌رزان حامد، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» به‌پێى یاساى ژماره 3ى ساڵى 2009 ئه‌نجومه‌نى ده‌سه‌ڵاتى ده‌رکردن و بڕیار‌و رێنمایى و پێشنیارى هه‌یه نه‌ک راگرتنى ده‌وام، هه‌ر بڕیارێک له‌وباره‌یه‌وه بدرێت ده‌بێت به‌هه‌ماهه‌نگى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و یه‌که ئیدارییه‌کان بێت».
ناوبراو پێیوابوو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان تایمهتمهندى داوه‌ته پارێزگاى سلێمانى له‌باره‌ى بوونى پێنج حاڵه‌تى تووشبوو به‌ڤایرۆسى کۆرۆناو هه‌موو رێوشوێنه‌کان گیراوه‌ته‌به‌ر، وتیشى «هه‌رکات پێویست بکات ده‌وام رابگیرێت حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆوه به پارێزگار‌و سه‌رپه‌رشتیارانى ئیداره‌کان راده‌گه‌یه‌نێت».
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت ته‌نها حکومه‌تى هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتى راگرتنى ده‌وامى هه‌یه.
ره‌سوڵ عه‌بدوڵا، سه‌رۆکى لیژنه‌ى یاسایى له‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌فراکسیۆنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر راسته له‌ناو ئه‌نجومه‌نى پارێزگا هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام سیاسه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زاره‌ته‌کان به‌ڕێوه‌ده‌بات، پارێزگارى سلێمانى ترسى هه‌بوو که‌کێشه‌و به‌ریه‌ککه‌وتن رووبدات له‌نێوان ئه‌نجومه‌ن و حکومه‌تى هه‌رێمدا، بۆیه به‌شدارى نه‌کرد «.
ناوبراو پێشیوابوو ئه‌و بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ راگرتنى ده‌وامى ناوه‌نده‌کانى خوێندن «زۆر زۆر نایاسایى بووه راگرتنى ده‌وامى ناوه‌نده‌کانى خوێندن، ئه‌نجومه‌ن ده‌توانین ته‌نها پێشنیار بکات و بیداته حکومه‌تى هه‌رێم نه‌ک بڕیار بدات، که بڕیارى دا حکومه‌تى هه‌رێمى نیگه‌ران کردبوو»، ره‌سوڵ عه‌بدوڵا وا ده‌ڵێت.
ره‌سوڵ عه‌بدوڵا وتیشى «گرژییه‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له‌دوو کۆبوونه‌وه‌ى رابردوو زیادى کردووه، جۆرێک له ناتێگهشتن هه‌یه«.
هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى کاره‌کانى ئه‌نجومه‌ن جددى تر ده‌که‌ن
دواى ئه‌نجامدانى کۆنگره‌ى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و به‌تایبه‌ت هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى (بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى) رۆڵى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به«جددى تر» ده‌بینرێت، له‌مباره‌یه‌وه رێکه‌وت زه‌کى سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌و وتى:» به‌ڵێ دواى هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ئه‌و جددیه‌ته ده‌بینم له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا».
دواى هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به«جددى تر»
هاوکات سه‌باح فه‌تاح ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى وتى «یه‌کێتى له رابردوو و ئێستا‌و داهاتوو باوه‌ڕى به‌لامه‌رکه‌زى هه‌یه له‌و کاره‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، چونکه لامه‌رکه‌زى له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکه‌و رۆتین ناهێڵێت و ئیشوکاره‌کان زووتر به‌رهه‌میان ده‌بێت و داهاتى پارێزگاکان بۆ سنوره‌که بێت تا بۆ خزمه‌تى باشتر کێبڕکێ بکرێت «.
«ئه‌و به‌ڕێزانه‌ى ئێستا هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى هاوکارو پشتیوانى ئێمه بوون که‌ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان رێگایان نیشانداوین چۆن خزمه‌تى خه‌ڵک بکه‌ین و هاوکارى و پشتیوانییه‌که زیاتر ده‌بێت، خزمه‌ت به‌خه‌ڵک بکرێت زیاتر له‌ناو خه‌ڵکدان»، سه‌باح فه‌تاح واى وت.
رەخنە دەگیرێت لەبڕیارەکانی