تێپه‌ربوونى خه‌ڵک بەقاچاخ لەناوچە سنوورییەکان لەئێستادا مەترسیدارترە لەکاڵای قاچاخ
5 ساڵ لەمەوپێش
عومه‌ر فه‌تاح
له‌ده‌روازه فه‌رمی و لاوه‌کیه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران رێوشوێنه‌کان توندوتۆڵ ده‌کرێنه‌وه بەرامبەر بەوانەی بەقاچاخ دەگەڕێنەوە بۆ خۆدەربازکردن لەپشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەوانەشی بگیرێن رەوانەی ئێران دەکرێن ئەگەر دانیشتوانی ھەرێمیش بن.
ئه‌و که‌سانه‌ى به‌ئاشکرا دەگەڕێنەوە بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ ده‌خرێنه ژێر چاودێرى پزیشکییه‌وه، ئه‌وانه‌شى خۆیان ئاشکرانه‌که‌ن له رێگه‌ى هێزه‌کانى پۆلیس و ئاسایشه‌وه دهستگیردهکرێنهوهو ده‌خرێنه ژێر چاودێریى ورده‌وه.
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه: بارى قاچاخ و ده‌رمانیشمان گرتووه
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، نزیکه‌ى (117) کیلۆمه‌ترى هاوسنووره له‌گه‌ڵ شارى کرماشان و پاوه‌و نهوسودو مه‌رزى ته‌ته‌و چه‌ند شار‌و شارۆچکه‌یه‌کى دیکه‌ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، هاوکات مه‌رزى پشه له‌ناحیه‌ى به‌مۆو مه‌رزى شۆشمێ لهتهویڵه ده‌که‌وێته سنورى ئه‌و پارێزگایه‌وه.
ئازاد تۆفیق پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌وان وه‌ک ئیداره هه‌ر له‌ساتى یه‌که‌مى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که له‌ئێران هه‌موو رێوشوێنێکیان گرتوهتهبهرو هه‌ردوو ده‌روازه‌که‌یان داخستوه‌و رێگه‌ناده‌ن هیچ جۆره هاتوچۆیه‌ک ئه‌نجامبدرێت.
وتى «رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى و ناوخۆش وه‌کخۆى جێبه‌جێده‌که‌ین و دووشوێنمان ته‌رخانکردووه بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که له‌ئێران دێنه‌وه، تائێستا نزیکه‌ى (50) که‌س که‌ره‌نتینه کراون و ده‌توانین تا (110) که‌س چاوێرى بکه‌ین، به‌ڵام ئیشه‌ڵا ناگاته ئه‌و ژماره‌یه«.
له‌به‌شێکى دیکه‌ى قسه‌کانیدا پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌وان لیژنه‌ى تایبه‌تیان دروستکردووه بۆ ده‌ستگیرکردنى ئه‌وکه‌سانه‌ى به‌قاچاخ دێنه‌وه‌و خۆیان ناخه‌نە ژێر چاودێرییه‌وه، ئازاد تۆفیق وتى «چه‌ندین که‌سمان ده‌ستگیرکردووه‌و ئاسایش و پۆلیش له‌ڕێگه‌ى چاودێرى کردنى سنووره‌کانه‌وه توانیویانه چه‌ندین بارى قاچاخ ده‌رمان و ده‌مامک و پێداویستى تر‌ى پزیشکى ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن، که به‌کۆڵ ویستراوه بهێنرێته هه‌رێمه‌وه«.
قایمقامى چۆمان: هه‌رکه‌س به‌قاچاخ بێته‌وه ره‌وانه‌ى ئێرانى ده‌که‌ینه‌وه
سنورى قه‌زاى چۆمان ناحیه‌کانى سمێلان، گه‌ڵاڵه، حاجی ئۆمه‌ران و قه‌سرێ ده‌گرێته‌وه‌و سنورێکی به‌رفراوانی جوگرافی له‌گه‌ڵ چه‌ند شارێکى رۆژهه‌ڵاتی کورستان هه‌یه‌و هاوسنوره له‌گه‌ڵ شارى پیرانشار‌و ده‌روازه‌ى حاجى ئۆمه‌رانیش ده‌که‌وێته ئه‌و سنوره‌وه.
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامى چۆمان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات ئه‌وان سنوره‌کانیان توندوتۆڵکردووه‌و ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه که‌ره‌نتینه ده‌کرێن.
ناوبراو به‌هاوڵاتى وت «هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه به‌هاوکارى فه‌رمانگه جیاوازه‌کان تیمى ته‌ندروستى و ئاسایش و پۆلیس و تیمى دیکه جێگیرکراون و پشکنین بۆ هه‌موو که‌سێک ده‌کرێت و رێوشوێنى توند گیراوه‌ته به‌ر».
قایمقامى چۆمان وتی «به‌هۆى ئه‌وه‌ى هێشتا له‌سنوره‌که‌ى ئه‌وان رێژه‌یه‌کى زۆر به‌فر ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر سنوره‌کان هاتووچۆ به‌قاچاخ زۆر قورسه‌و پێناچێت به‌ئاسانى هیچ که‌سێک ده‌ربازى بێت.
ئه‌حمه‌د قادر وتیشى «به‌ڵام ئێمه هه‌ر تیمى خۆمان ئاماده‌کردووه‌و هه‌ر که‌سێک به‌قاچاخ بێته‌وه ره‌وانه‌ى ئێرانى ده‌که‌ینه‌وه‌و له‌م یه‌ک دوو رۆژه‌شدا که‌سێکى ئێرانى که‌کارى کۆڵبه‌رى کردووه به‌قاچاخ هاتبوو، ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ى ئه‌ودیو کراوه‌ته‌وه«.
له‌سنورى ئیداره‌ى راپه‌رین (110) که‌س که‌ره‌نتینه کراون
هاوشێوه‌ى ناوچه‌کانى دیکه، له‌سنورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین رێوشوێنى توندگیراوه‌ته‌به‌ر به‌رانبه‌ر به‌و که‌سانه‌ى که له‌ئێرانه‌وه به‌نایاسایی دێنه‌وه‌و چه‌ند که‌سێک ده‌ستگیرکراون و خراونه‌ته ژێر چاودێریى پزیشکییه‌وه.
به‌کر بایز قایمقامی قەزای پشدەر له‌لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ئه‌وان رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ناوخۆ‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان جێبه‌جێ ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو جێگاى تایبه‌تیان بۆ ئه‌و که‌سانه دیاریکردووه که له‌ئێرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
قایمقامی قەزای پشدەر وتی «ئێمه دوو جێگه‌مان کردووه‌ته‌وه‌و تائێستا له‌یه‌کێکیان (60) که‌س و ئه‌ویتریشیان (50) که‌س له‌ئێران هاتوونه‌ته‌وه، خستووماننه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه ئه‌وه‌شى که نوێ بێت ده‌ینێرین بۆ رانیه‌و سلێمانى».
جه‌ختى له‌سه‌ر ئهوهکردەوه ئه‌وان ئه‌گه‌ر که‌سێکیش دوو هه‌فته پێش راگه‌یاندنى حاڵه‌تى کۆرۆنا له‌ئێران بووبێت خستوویانه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه‌و ده‌بێت (14) رۆژ که‌ره‌نتینه بێت.
به‌کر بایز وتیشى «له‌سنوورى ئێمه‌وه هیچ مه‌رزێکى لاوه‌کى یان رێگه‌یه‌کى وانییه که‌خه‌ڵک به‌قاچاخ بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر بۆ دڵنیایی خۆمان ئه‌و شوێنانه‌ى گومانمان لێى هه‌بووبێت ئاسایش و پۆلیسمان لێ جێگیرکردووه بۆ ئه‌وه‌ى که‌س نه‌توانێت به‌قاچاخ بێته‌وه«.
له‌دوای تۆمارکردنی چه‌ند حاڵه‌تێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا، له‌کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق، بۆ به‌رگریکردن و خۆپاراستن لهڤایرۆسهکه حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ند بڕیار‌و رێنماییه‌کی تایبه‌تیان ده‌رکردووه له‌ناو سه‌نته‌ری شار‌و شارۆچکه‌کانیشدا چه‌ند رێوشوێنێکی پزیشکی گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئیداره‌ى گه‌رمیان: ئه‌وانه‌ى له‌مه‌رزى مونزیرییه‌وه هاتوونه‌ته‌وه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه
سنورى ئیداره‌ی گه‌رمیان، پێکهاتووه له‌هه‌ریه‌که له‌قه‌زاکانی (که‌لار، کفری، به‌شێک له ناحیه‌کانی قه‌زای خانه‌قین و هاوسنوره له‌گه‌ڵ شارى کرماشان و چه‌ند شار‌و شارۆچکه‌یه‌کى دیکه‌ى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و ده‌روازه‌ى په‌روێزخان ده‌که‌وێته سنوره‌که‌و مه‌رزى مونزیرییهش له‌خانه‌قین هاوسنوره له‌گه‌ڵ گه‌رمیانداو رۆژانه سه‌دان که‌س له‌و دوو ده‌روازه‌یه‌وه هاتووچۆ ده‌که‌ن بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد ئه‌وکه‌سانه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى فه‌رمى لهدهروازهى په‌روێزخانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌یانخه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ناو که‌لار شوێنێکیان دیاریکردووه‌و تائێستا زیاتر له (200) که‌سیان خستووه‌ته ژێر چاودێریى پزیشکیهوهو پرۆسه‌که‌شیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه‌شى وت «ئه‌و بنکه‌یه له‌ژێر چاودێرى به‌رپرسانى مهرزو قایمقام و ته‌ندروستى و ئاسایش و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کاندایه، به‌پێى پێویست پشکنین بۆ ئه‌وکه‌سانه ده‌کرێت که‌ده‌مێننه‌وه«.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چ هه‌نگاوێک گیراوه‌ته‌به‌ر به‌رانبه‌ر به‌و که‌سانه‌ى به‌شێوه‌ى نایاسایی دێنه‌وه، هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وتى «هیچ که‌سێک به‌قاچاخ نه‌هاتووه، ئه‌وه‌شى ده‌وترێ له‌مه‌رزى مونزیریهوه هاتوون، ئه‌وانه‌ى خه‌ڵکى سنوره‌که بوون لاى خۆمان خستووماننه ژێر چاودێرییه‌وه، ئه‌وانه‌شى خه‌ڵکى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق یان سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و شوێنه‌کانى تربوون ناردوماننهتهوهو ئه‌وان لاى خۆیان که‌ره‌نتینه‌یان کردوون».
قایمقامى پێنجوێن: مه‌رزه لاوه‌کییه‌کان داخراوه‌و رێوشێونه‌کان تونده
قه‌زاى پێنجوێن رووبه‌رێکى به‌رفراوانى هه‌یه له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و هاوسنوره له‌گه‌ڵ شاره‌کانى مه‌ریوان و سهقزو بانه‌و هه‌ردوو ده‌روازه‌ى باشماخ و سه‌یرانبه‌ن ده‌که‌ونه ئه‌و سنوره‌وه‌و رۆژانه جگه لەوه‌ى نزیکه‌ى هه‌زار ئۆتۆمبێلى بارههڵگرو سووته‌مه‌نى، سه‌دان هاوڵاتى و گه‌شتیار هاتووچۆ له‌و دوو ده‌روازه‌یه‌وه ده‌که‌ن، جگه له‌و دوو مه‌رزه پێنج مه‌رزى لاوه‌کى ده‌که‌وێته ئه‌و سنوره‌وه.
زانا ره‌حمان قایمقامى پێنجوێن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد، ئه‌وان به‌پێى رێنماییه‌کانى سه‌رووى خۆیان رێوشوێنى پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌رو لهدهروازهى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ تیمێکى ته‌ندروستى جێگیرکراوه‌و هه‌ر گه‌شتیارێک له‌ئێران بگه‌ڕێته‌وه دواى پشکنین و رێوشوێنه ئیدارییه‌کان به‌ئۆتۆمبێلى تایبه‌ت ده‌یگوازنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى که له‌سلێمانى دیاریکراوه‌و بۆماوه‌ى (14) رۆژ له‌ژێر چاودێریدا ده‌بن.
ناوبراو به‌هاوڵاتى وت «ئێمه مه‌رزه‌کانمان توندوتۆڵکردووه‌و رێگه به‌وه‌ناده‌ین که‌س به‌قاچاخ بێته‌وه‌و بزانین هه‌ر که‌سێکیش به‌نایاسایی هاتووهوە ئه‌وه راده‌ستى هێزه‌کانى پۆلیس و ئاسایشی ده‌که‌ین و ئه‌وان ئیجرائاتى پێویستیان به‌رانبه‌ر ده‌گرنه به‌رو ده‌خرێنه ژێر چاودێرییه‌وه«.
سه‌باره‌ت به‌هاتووچۆى بازرگانى لهدهروازهکانهوه، قایمقامى پێنجوێن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌کرد که لهدهروازهى باشماخه‌وه ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌رده‌وامه، به‌ڵام به‌کۆمه‌ڵێک رێوشوێنى ته‌ندروستیى توندوتۆڵ، وتیشى «سه‌باره‌ت به‌مه‌رزى سه‌یرانبه‌نیش که‌هه‌موو میوه‌و سه‌وزه‌کانى لێوه هاورده‌ده‌کرا دوو هه‌فته‌یه داخراوه‌و ئێستا باره‌کان له‌ڕێگه‌ى باشماخه‌وه دێته هه‌رێم».
رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکردکهباندێکیان ده‌ستگیرکردووه که‌خه‌ڵکیان له‌ئێرانه‌وه به‌قاچاخ هێناوه‌ته‌وه.
به‌پێى ناوه‌رۆکى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى ئاسایش دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌گوێره‌ی مادده‌ی (76) له‌یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، باندێکی قاچاخییان ده‌ستگیرکردووه که له (15) که‌س پێکهاتوون و قاچاخچێتییان به‌مرۆڤه‌وه کردووه‌و هه‌ندێک له‌تۆمه‌تباره‌کان شۆفێرن و هه‌ندێکی دیکه‌یان کاسبن و ساڵی له‌دایکبوونیان له‌نێوان 1966 بۆ 2004دایه، سه‌رجه‌میان کورد‌و دانیشتووی هه‌رێمی کوردستانن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى ئاسایشى سلێمانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌کراوه تۆمه‌تباره‌کان دانیان به‌تاوانه‌کانیاندا ناوه به‌وه‌ی به‌ئۆتۆمبێل و به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی به‌رامبه‌ر به‌بڕێک پاره هاوڵاتیانیان بردووه‌ته ئێران یاخود له‌ئێرانه‌وه هێناویانه‌ته هه‌رێم.