نەوشیروان مستەفا پێی خۆشبوو بەشداری راپەڕین بکەین

عه‌بدولستار مه‌جید، پێشمه‌رگه‌ى دێرین و سه‌رۆکى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مان بۆ ‌هاوڵاتى:

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: ئارا ئیبراهیم

 

پێشمهرگهیهکى دێرینى بزوتنهوهى ئیسلامى لهبارهى یادى راپهڕینهوه دهڵێت «کاک نهوشیروانمان بینى و لهسهر راپهڕین ههندێ گفتوگۆمان کرد، ئێمه پێمانوت کههێزهکانمان ئامادهن و دهمانهوێ ههماههنگیى لهنێوانماندا ههبێت، کاک نهوشیروان خۆشحاڵى زۆرى دهربڕى و ههتا پێیوتین لهههر قۆڵێکهوه پێتانخۆشه هێرش بکهن و ئێمه پێشوازى لهو ههوڵهى ئێوه دهکهین».

عهبدولستار مهجید، پێشمهرگهى دێرینى بزوتنهوهى ئیسلامى کهئێستا سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵى ئیسلامییه لهپهرلهمانى کوردستان لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى وتى»ژیانى بهرپرسهکان و بنهماڵهکانیان لهوپهڕى رهفاهیهتدان و خهڵکیش دهبێ دهستى لهسهر دڵى بێت تا مانگ بێت و موچهکهى وهربگرێت».

ههروهها دهشڵێت»ئهوهى بهرههمى راپهڕینى بۆخۆى برد سهرانى شۆڕش و سهرکردهى حزبهکانن، دهبوو ئێستا ژیان و گوزهرانى خهڵک هاوشێوهى وڵاتانى کهنداو بوایه.

کاک نهوشیروان رۆڵى سهرهکى لهو پلانداڕشتنهى راپهڕیندا ههبوو، من بیرمه ئێوارهیهک من و مامۆستا حهسهن بابهکر وهک وهفدى بزوتنهوه چووینه لاى یهکێتى نیشتمانیى لهدۆڵى قاسمهڕهش، ..... لهسهر راپهڕین ههندێ گفتوگۆمان کرد، ئێمه پێمانوت کههێزهکانمان ئامادهن و دهمانهوێ ههماههنگیى لهنێوانماندا ههبێت، کاک نهوشیروان خۆشحاڵى زۆرى دهربڕى و ههتا پێیوتین لهههر قۆڵێکهوه پێتانخۆشه هێرش بکهن و ئێمه پێشوازى لهو ههوڵهى ئێوه دهکهین

هاوڵاتى: ئهندازیارى راپهڕین کێ بوو؟ چۆن توانرا لهماوهى چهند رۆژێکدا راپهڕین و سلێمانى و ناوچهکانى تر یهکلابکرێتهوه تێیدا؟

 عهبدولستار مهجید: لهڕاستیدا ستهم و سهرکوتکارى و چهوساندنهوهى خهڵک لهلایهن بهعسییهکانهوه گهیشتبووه لوتکهو توڕهیى و رقى خهڵکیش بهههمان شێوه.

ئهو دهسهڵاتهى بهعس وهک دوومهڵێکى لێهاتبوو کهکاتى تهقاندنى هاتبوو، نه پێشمهرگه بهبێ پشتیوانى خهڵک دهیتوانى بێته ناوشارو بهعس رابماڵێ، نه خهڵکیش دهیتوانى بهبێ پشتیوانییهکى عهسکهرى توڕهییهکهى بکاته راپهڕینى سهرتاسهرى، بهڵام دهبێ ئهوهش بڵێین ههموو راپهڕینێک ئهگهر بهرنامه بۆداڕێژراو نهبێ، ههرزوو شکستدههێنێ و سهرکوتدهکرێ.

 ئهوهندهى ئێمه وهک فهرمانده سهربازییهکانى بزوتنهوهى ئیسلامیى پێشوو ئاگادارى رووداو و وردهکارییهکان بین، یهکێتى نیشتمانیى کوردستان و لهسهروو ههمووشیانهوه کاک نهوشیروان رۆڵى سهرهکى لهو پلانداڕشتنهى راپهڕیندا ههبوو، من بیرمه ئێوارهیهک من و مامۆستا حهسهن بابهکر وهک وهفدى بزوتنهوه چووینه لاى یهکێتى نیشتمانیى لهدۆڵى قاسمهڕهش، لهنزیک گوندى سونێ لهوێ کاک نهوشیروانمان بینى و لهسهر راپهڕین ههندێ گفتوگۆمان کرد، ئێمه پێمانوت کههێزهکانمان ئامادهن و دهمانهوێ ههماههنگیى لهنێوانماندا ههبێت، کاک نهوشیروان خۆشحاڵى زۆرى دهربڕى و ههتا پێیوتین لهههر قۆڵێکهوه پێتانخۆشه هێرش بکهن و ئێمه پێشوازى لهو ههوڵهى ئێوه دهکهین.

ئامانجى راپهڕین شتى تر بوو ئهوهى ئێستا ههیه شتى دیکهیه، خهڵک کاراکتهرو قوربانیدهرى سهرهکى راپهڕین بوو، ئهوهى بهرههمهکهى راپهڕینى بۆخۆى برد سهرانى شۆڕش و سهرکردهى حزبهکانن. دهبوو ئێستا ژیان و گوزهرانى خهڵک هاوشێوهى وڵاتانى کهنداو بوایه، بهڵام بهداخهوه ژیانى بهرپرسهکان و بنهماڵهکانیان لهوپهڕى رهفاهیهتدان و خهڵکیش دهبێ دهستى لهسهر دڵى بێت تا مانگ بێت و موچهکهى وهربگرێت

 هاوڵاتى: پاش 29 ساڵ ئایا گهیشتن بهو ئامانجهى راپهڕینى لهپێناودا کرا؟

عهبدولستار مهجید: بهداخهوه نهخێر پێى نهگهیشتین، ئامانجى راپهڕین شتى تر بوو ئهوهى ئێستا ههیه شتى دیکهیه، خهڵک کاراکتهرو قوربانیدهرى سهرهکى راپهڕین بوو، ئهوهى بهرههمهکهى راپهڕینى بۆخۆى برد سهرانى شۆڕش و سهرکردهى حزبهکانن. دهبوو ئێستا ژیان و گوزهرانى خهڵک هاوشێوهى وڵاتانى کهنداو بوایه، بهڵام بهداخهوه ژیانى بهرپرسهکان و بنهماڵهکانیان لهوپهڕى رهفاهیهتدان و خهڵکیش دهبێ دهستى لهسهر دڵى بێت تا مانگ بێت و موچهکهى وهربگرێت. ئهو هێزانهى لهشاخ ههبوون، راپهڕین نهیتوانى لهچوارچێوهى یهک سوپاى نیشتمانییدا رێکیان بخات و لهبرى حزب، حکومهت و دامهزراوهى دهوڵهتیمان ههبوایه،  ئێستا دواى (٢٩) ساڵ لهڕاپهڕین، تازه گوێبیستى هێزى فڵان حزب و لهناو حزبدا لیواى فڵان بهرپرس و فیسار سهرکرده ههیه، دواى دوو دهیه لهڕاپهڕین ئهوهشى بهعس لهدهزگا و کارگهو دامهزراوه بهجێیهێشتبوو، سهرانى شۆڕش ههموویان وێرانکردو لهجێگهیدا دهزگا و دامهزراوهى حزبیى و شهخسییان دروستکرد.

گهنجێک هیچ مافێکى پێنهدرێت و دواى (١٦) ساڵ خوێندن ناچار بهگرتنهبهرى رێى مان و نهمانى ئهوروپا بگرێت و لهوڵاتى خۆى رابکات، باسى راپهڕینى چى بۆ بکرێت؟! دهسهڵاتدارانى کورد دهیانتوانى کارێک بکهن خهڵک ئینتیماى بۆ وڵاتى خۆى ههبێت، بهڵام ئهوان بهگهندهڵى و ستهم و دابهشکردنى کۆمهڵگه کارێکیان کردووه، ئینتیماى خهڵکیان لهناوبرد

هاوڵاتى: گهنجێکى تهمهن 28 ساڵ و خوار ئهو تهمهنه نازانن راپهڕینیش چییه؟ چۆن دهکرێت وشیار بکرێنهوه لهوبارەیهوه؟

عهبدولستار مهجید: گهنجى ئێستا ناههقى نیه ئهگهر ئاگاى لهڕابردوو نهبێت و نهشیهوێت ئاگاى لێبێت. گهنجێک بچوکترین خهون و خولیاى خۆى لهم ههرێمه بچوکهدا نهبینێتهوه، گهنجێک هیچ مافێکى پێنهدرێت و دواى (١٦) ساڵ خوێندن ناچار بهگرتنهبهرى رێى مان و نهمانى ئهوروپا بگرێت و لهوڵاتى خۆى رابکات، باسى راپهڕینى چى بۆ بکرێت؟! دهسهڵاتدارانى کورد دهیانتوانى کارێک بکهن خهڵک ئینتیماى بۆ وڵاتى خۆى ههبێت، بهڵام ئهوان بهگهندهڵى و ستهم و دابهشکردنى کۆمهڵگه کارێکیان کردووه، ئینتیماى خهڵکیان لهناوبرد.

سهرانى شۆڕش ئێستا ههریهکهیان بارتهقاى سهد ساڵ سهروهت و سامانیان کۆکردۆتهوه. ئهوه خۆیانن کهدان بهوهدا دهنێن ژێرزهمینهکانیان پڕکردووه لهدۆلارى دزراو

 هاوڵاتى: خهڵک لهئێستادا نائومێدو بێزاره، ئایا ئهوانهى لهشاخ بوون ئێستا خهریکى خزمهتى خهڵکن یان خۆدهوڵهمهندکردن؟

عهبدولستار مهجید: جا خۆ ههموو کهس وهڵامى ئهو پرسیاره لهئهرزى واقیعدا دهبینێت. تۆ سهیرکه ئهم دهسهڵاتدارانه چ کهتنێکیان لهکۆمهڵگهدا ناوهتهوه، ئهوه هیچ خۆیان لهتهلهفزیۆنهوه نهبێت خهڵک نایان بینێت، مناڵهکانیشیان قوتابخانهو زانکۆى تایبهت بهخۆیان ههیه. سهرانى شۆڕش ئێستا ههریهکهیان بارتهقاى سهد ساڵ سهروهت و سامانیان کۆکردۆتهوه. ئهوه خۆیانن کهدان بهوهدا دهنێن ژێرزهمینهکانیان پڕکردووه لهدۆلارى دزراو.

ئهم کابینهیه نهیتوانیوه یهک ههنگاو بهئاراستهى چاکسازیدا بنێت، نهیتوانیوه یهک بهڵێن لهوانهى لهسهرهتادا بهخهڵکیاندا جێبهجێى بکهن. پێشتر نهوت ناشهفاف بوو ئێستا ناشهفافتره، پێشتر روبعه موچه ههبوو ئێستاش ئهگهر یهک مانگ بهغدا پاره نهنێرێت ئهو روبعه موچهیهشى پێنادرێت، پێشتر گهندهڵیهکى زۆر ههبوو، ئێستا رهگى داکوتاوه، پێشتر پهرلهمان نوزهیهکى تیابوو، ئێستا بۆته پاشکۆو سێبهرى حزب و حکومهت و وهک نهبوو وایه

هاوڵاتى: ئایا کابینهى نۆیهمى حکومهتى ههرێم دهتوانێت داواکارییه سهرهتاییهکانى خهڵک جێبهجێ بکات؟

عهبدولستار مهجید: کابینهى نۆیهمیش هاوشێوهى ئهوانهى پێش خۆیهتى و رهنگه خراپتریش. ئهوهى گۆڕاوه تهنها دهموچاوهکانن، ئهم کابینهیه نهیتوانیوه یهک ههنگاو بهئاراستهى چاکسازیدا بنێت، نهیتوانیوه یهک بهڵێن لهوانهى لهسهرهتادا بهخهڵکیاندا جێبهجێى بکهن. پێشتر نهوت ناشهفاف بوو ئێستا ناشهفافتره، پێشتر روبعه موچه ههبوو ئێستاش ئهگهر یهک مانگ بهغدا پاره نهنێرێت ئهو روبعه موچهیهشى پێنادرێت، پێشتر گهندهڵیهکى زۆر ههبوو، ئێستا رهگى داکوتاوه، پێشتر پهرلهمان نوزهیهکى تیابوو، ئێستا بۆته پاشکۆو سێبهرى حزب و حکومهت و وهک نهبوو وایه.

مانگى رابردوو پارهکه کهمێک دواکهوت دابهشکردنى موچه گهیشته (٤٣) رۆژ و زیاتریش. ئهى تۆ رۆژى (٥٠٠) ههزار بهرمیل نهوت بفرۆشیت، داهاتى ناوخۆت گهیشتبێته زیاتر له (٣٠٠) ملیار دینار، ئهمریکاش موچهى پێشمهرگهت بۆ بدات بهو حاڵهشهوه بهبێ پارهکهى بهغدا نهتوانى موچهى خهڵک بدهی، ئیتر حکومهتى چى؟!

هاوڵاتى: ئهگهر بهراوردى کابینهى ههشتهم و نۆیهم بکهین تهنها لهتهمهنى ههشت مانگدا، کامیان ئهدایان باشتر بوو؟

عهبدولستار مهجید: کابینهى ههشت رووبهڕووى کۆمهڵێک تهحهدیات و کێشهى گهوره بووهوه که شهڕى داعش قورسترینیان بوو جگه لهدابهزینى نرخى نهوت و ...هتد . ئهگهر ههندێ سهختى گوزهران ههبووبێ رهنگه ههندێ پاساویش ههبووبێت، ئێستا ئهو قهیران و کێشانه بوونیان نیه و دۆخهکهش وهک خۆیهتى. چاوت لهو پارهیه نهبێت که لهبهغداوه دێت و ههندێ عهیب و عارى حکومهتى داپۆشیوه، مانگى رابردوو پارهکه کهمێک دواکهوت دابهشکردنى موچه گهیشته (٤٣) رۆژ و زیاتریش. ئهى تۆ رۆژى (٥٠٠) ههزار بهرمیل نهوت بفرۆشیت، داهاتى ناوخۆت گهیشتبێته زیاتر له (٣٠٠) ملیار دینار، ئهمریکاش موچهى پێشمهرگهت بۆ بدات بهو حاڵهشهوه بهبێ پارهکهى بهغدا نهتوانى موچهى خهڵک بدهی، ئیتر حکومهتى چى؟!

هاوڵاتى: بهشێکى زۆر لهسهرکردهکانى شاخ ئامادهنین ئێستا بێنه ناو خهڵکهوه، پێتوایه هۆکارهکهى چییه؟

عه‌بدولستار مه‌جید: هى ئه‌وه‌یه‌ که‌ئێستا جیهانى ئه‌وان و ماڵ و مناڵیان ئه‌و جیهانه‌ نیه‌ که‌خه‌ڵک تیاى ده‌ژى، ئه‌وان له‌دۆڵێک و خه‌ڵک له‌دۆڵێکى تر، من پێموایه‌ به‌شێک له‌وانه‌ ئه‌م وڵاته‌یان ته‌نها بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن و پڕکردنى گیرفانى خۆیان ده‌وێت، ئه‌گینا وڵات وێران بێت و خه‌ڵک هه‌مووى له‌ناوبچێت هیچ،باکیان پێی نیە، تا ئەم عەقڵیەتەش نەگۆڕێت، کە دڵنیام ناگۆڕێت، نابێ چاوەڕێی دنیایەکی باشتر بۆ خەڵک بکرێت .
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار