پەرلەمانی کوردستان دەستەوەستانە بەرامبەر کۆرۆنا

زۆرینەی پەرلەمانتاران واژۆ ناکەن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەسەر کۆرۆناو پێان وایە کاتەکە لەدەست دەرچووە

5 ساڵ لەمەوپێش



عومەر فەتاح

پەرلەمان تۆمەتبار دەکرێت بەوەی کەپێشتر هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ رێگریکردن لەڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بەکۆڤید ١٩، ئێستاش زۆرینەیان واژۆی نووسراوێک ناکەن بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە ، ئەوەش وەکو رێکارێکی خۆپاراستن لەڤایرۆسەکە.

مونا قەهوەچی سکرتیری پەرلەمان دەڵێت پەرلەمانتاران ئامادەنین واژۆ بکەن بۆ دانیشتنێک لەسەر کۆرۆنا ، بەڵام پەرلەمانتاران دەڵێن پێیان وتوون کۆبوونەوە سنووردار بکەن و دەبوو پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کۆبوونەوە بکرایە.

نزیکهى مانگێک لهمهوبهر ژمارهیهک پهرلهمانتار یاداشتێکیان داوهته سهرۆکایهتى پهرلهمانى کوردستان، بۆ ئهوهى کۆبونهوهیهکى نائاسایی رێکبخات لهسهر نهخۆشى کۆرۆناو ئامادهکاریهکانى حکومهت بۆ چۆنیهتى رووبهڕووبوونهوهى، بهڵام کۆبوونهوهکه تائێستا رێکنهخراوه.

سکرتێرى پهرلهمانیش هۆکارهکهى بۆ ئهوه دهگهڕێنتهوه یاداشتهکه واژۆى پێویستى لهسهر نهکراوهو داواکراوهتهوه کهژمارهى واژۆکان زیاتربکرێت، پهرلهمانتارێکیش ئاماژه بۆ ئهوهدهکات ههوڵهکهی ئهوان بۆ کۆبوونهوه لهلایهن دوو فراکسیۆنى ترهوه لهباربراوه بۆ ئهوهى بیکهن بهدهستکهوتى خۆیان.

رۆژان محهمهد ئهندامى پهرلهمانى کوردستان لهفراکسیۆنى یهکێتى نیشتیمانى، یهکێک لهو پهرلهمانتارانهى واژۆى لهسهر یاداشتهکه کردووه، ئاماژه بۆ ئهوهدهکات پێش ئاشکراکردنى حاڵهتهکان لهکۆمارى ئیسلامى ئێران، ئهوان وهک ژمارهیهک پهرلهمانتارى فراکسیۆنه جیاوازهکان بهتایبهتى یهکێتى و کۆمهڵى ئیسلامى و گۆڕان و نهوهى نوێ، یاداشتێکیان بهرزکردۆتهوه بۆ پهرلهمان.

ئهو پهرلهمانتاره به هاوڵاتى وت «داوامانکرد بهئامادهبوونى لایهنه پهیوهندیدارهکانى حکومهت بهتایبهتى وهزیرى تهندروستى کۆبوونهوهیهکى نائاسایی رێکبخرێت، بۆ چۆنیهتى رووبهڕووبوونهوهو ئامادهکاریهکى نهخۆشى کۆرۆنا، بهڵام لهلایهن چهند ئهندامێک لهدوو فراکسیۆنى جیاوازو سهرۆکایهتى پهرلهمانهوه ههوڵهکهمان لهباربرا».

رۆژان محهمهد ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد سهرۆکایهتى پهرلهمان وتیان باخهڵک نهترسێت و کۆبوونهوهى داخراوى لهسهرنهکرێت، ئێمه خۆمان وهزیرى تهندروستى بانگهێشتى لیژنهکان دهکهین.

وتیشى «سهرهتاى ئهو ههفتهیەى کهحاڵهتهکانى سلێمانى راگهیهندرا وهزیرى تهندروستى هاتبووه لای لیژنهکانى پهرلهمان، ئیجرائاتهکان درهنگ کهوت».

سهبارهت بهوهى پهرلهمانى کوردستان هیچ بهرنامهیهکى ههیه کهکۆبوونهوه لهسهر کۆرۆنا ئهنجامبدات، مونا قههوهچى، سکرتێرى پهرلهمانى کوردستان، لهلێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتى ئاماژهى بۆ ئهوهکرد پێش چهند رۆژێک سهرۆکایهتى یاداشتێکیان پێگهیشتووه بۆ داواى کۆبوونهوه لهسهر ئامادهکارى و گفتوگۆ لهسهر نهخۆشى کۆرۆنا، بهڵام بههۆى ئهوهى تهنها چهند کهسێکى کهم واژۆیان کردبوو داواکه رهتکراوهتهوه.

بهپێى پهیڕهوى ناوخۆى پهرلهمان دهبێت له (10) ئهندام کهمتر نهبێت کهواژۆیان کردبێت، بۆیه ئێمه داوامانکرد کهژمارهى واژۆکان زیادبکرێت، ئهوکات سهرۆکایهتیش بهپێى پێویستى و گرنگى دهیخاته بهرنامهى کارهوه.

رۆژان محهمهد ئهندامى پهرلهمانى کوردستان، لهبارهى کهمى واژۆکانهوه دهڵێت «نهخێر کهمنهبوو، ئێمه لهسهر قسهى سهرۆکایهتى تهنها چهند ئهندامێک واژۆکانمان تهواونهکرد، ئهگینا پهرلهمانتارى زۆر ههبوو کهواژۆ لهسهر یاداشتهکه بکات، بهڵام ئێستا لایهنى تهندروستى داواى کردووه قهرهباڵغى نهکرێت، بۆیه ئیمزاى ترى ناخەینهسهر، بهداخهوه تاحاڵهتهکان لهناو ههرێم تۆمار نهکرا ئیجراتى پێویست نهکرا لهپهرلهمان».

مونا قههوهچى لهبهشێکى دیکهى قسهکانیدا، ئاماژهى بۆ ئهوهکرد بهپێى رێنمایی و بڕیارهکانى حکومهت و تهندروستى کۆبوونهوەکان سنوردارکراون و پێناچێت هیچ دانیشتنێکى فراوانى پهرلهمان بکرێت.

وتیشى «ههرچهنده تائێستا هیچ بڕیارێک نیه بۆ دواخستنى کۆبوونهوه یان بهردهوامىدان بهدانیشتنه ئاساییهکان، ئهگهر شتێکى گرنگ ههبێت و لیژنه پهیوهندیدارهکان راپۆرتى کۆتاییان لهسهر پرۆژه یاساکان تهواوبکرێت، ئهوا سهرۆکایهتى بڕیارى پێویستیان لهبارهوه دهدات».

لوقمان ئهحمهد ئهندامى لیژنهی کاروباری تهندروستی و ژینگه و مافی بهکاربهرى پهرلهمانى کوردستان و ئهندام لهفراکسیۆنى یهکێتى، ئاماژه بۆ ئهوهدهکات بهردهوام لیژنهکهیان بهدواداچوون و چاودێریى دۆخهکه دهکات، بۆیه سهرۆکایهتى و لیژنهکهشیان بهزهروریان نهزانیوه کهدانیشتنى تایبهت لهسهر کۆرۆنا بهڕێوهبچێت.

ناوبراو به ‌‌هاوڵاتى وت «ئێمه دانیشتنێکى دوورودرێژمان لهگهڵ وهزیرى تهندروستى و ستافهکهى ئهنجامدا بۆ چۆنیهتى ئامادهکارى و چارهسهرى کێشهو گرفتهکان، جگه لهوانهش لهگهڵ حکومهت و لایهنه پهیوهندیدارهکانى وهک فرۆکهخانهکان و دهروازهکان و پارێزگارهکان و بهڕێوهبهرایهتیه گشتییهکان لهسهر خهتین و تهندروستى بهئهرکى خۆى ههستاوهو حکومهتیش لهگهڵ توانا سنوردارهکان ههنگاوى باشى ناوه«.

ئهندامهکهى لیژنهی کاروباری تهندروستی، ئاماژهى بۆ ئهوهکرد، بههۆى زیادبوونى حاڵهتهکان لهوڵاتانى دراوسێ و لهناو ههرێمیش لهسهر بڕیارى حکومهت کۆبوونهوهکان بهوانهى پهرلهمانیشهوه سنوردارکراون، ئهو وتیشى «سهرۆکایهتیش ئاگاداره لیژنهکانى پهیوهندیدار بهم دۆخه بهووردى چاودێریى دهکهین، بۆیه تائێستا بهپێویست نهزانراوه کۆبوونهوهى فراوان بکرێت، ئهگهر خوانهخواسته دۆخهکه ئاڵۆزبوو بۆچى نا، دهکرێت بڕیارهکه بگۆڕدرێ و کۆبوونهوهى فراوانى لهسهر دهکهین».

وهزارهتى تهندروستى حکومهتى ههرێم تائێستا بوونى دە حاڵهتى راگهیاندووه کهههڵگرى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێن و رۆژی چوارشهممه  4ى ئهم مانگهش یهکهم هاوڵاتى کهمامۆستایهکى ئایینى دانیشتووى شارى سلێمانى بوو بههۆى کۆرۆناوه گیانی لهدهستدا.

رۆژی هه‌ینی رابردووش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ راگه‌یێندراوێکیدا ئاشکرایکرد که‌ئافره‌تێکی ته‌مه‌ن (33) ساڵى دووگیان دانیشتووی شارى هه‌ولێره‌ تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بووه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار