به‌فعلى راپه‌ڕینى شارى سلێمانى‌و ده‌وروبه‌رى ملازم عومه‌ر سه‌رکردایه‌تى کردووه
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف، سیاسهتمهدارو پێشمه‌رگه‌ى دێرین بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
سیاسهتمهدارو پێشمه‌رگه‌یه‌کى دێرینى یه‌کێتى ده‌ڵێت نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رنامه‌داڕێژه‌رى راپه‌ڕین بووه به‌چه‌ندان مانگ پێش راپه‌ڕین و ده‌شڵێت:»کاک نه‌وشیروان به‌ساڵ پێش راپه‌ڕین بیرى له‌وه ده‌کرده‌وه که راپه‌ڕینى شاره‌کان ده‌ستپێبکات و نامه‌ى هه‌یه که خۆى ویستوویه‌تى بێته‌وه ناو شار، له‌ناو شاره‌وه به‌خۆحه‌شاردان زه‌مینه‌ى راپه‌ڕینى ناو شار رێک بخات».
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف، سیاسهتمهدارو پێشمه‌رگه‌ى دێرینى ئه‌و کاته‌ى یه‌کێتى ئاماژه به‌وه ده‌دات ملازم عومه‌ر سه‌رکردایه‌تى راپه‌رینى شارى سلێمانى کردووه‌و ده‌شڵێت: »به‌فعلى راپه‌رینى شارى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى ملازم عومه‌ر سه‌رکردایه‌تى کردووه«.
کاک نه‌وشیروان به‌رنامه‌داڕێژه‌رى راپه‌ڕین بووه به‌چه‌ندان مانگ پێش راپه‌ڕین، به‌ساڵ پێش ئه‌وه کاک نه‌وشیروان بیرى له‌وه ده‌کرده‌وه که راپه‌ڕینى شاره‌کان ده‌ستپێبکات، نامه‌ى هه‌یه که‌خۆى ویستویه‌تى بێته‌وه ناو شار له‌ناو شاره‌وه به‌خۆحه‌شاردان زه‌مینه‌ى راپه‌ڕینى ناو شار رێکبخات.
له‌به‌رئه‌وه کاک نه‌وشیروان وه‌کو بیرى و فکرى راپه‌رینى شاره‌کان، له‌دواى کاره‌ساتى ئه‌نفاله‌وه فکره‌ى راپه‌ڕین لاى کاک نه‌وشیروان گه‌ڵاڵه بوو بوو، ئیشى بۆ ده‌کرد، ته‌شکیله‌ى مه‌فره‌زه پارتیزانه‌کان به‌و ئامانجه‌و به‌و مه‌به‌سته‌بووه که له‌هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌کدا مه‌فاریزى بچوکى پارتیزانى بڵاوکرده‌وه.
هاوڵاتى: ئه‌ندازیارى راپه‌ڕین کێ بوو؟ چۆن توانرا له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکدا له‌ڕانیه‌و سلێمانى‌و ناوچهکانىتر راپه‌ڕین یه‌کلابکرێته‌وه؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: هه‌رچه‌نده ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌خواستى هه‌رکه‌س بێ و نه‌بێ به‌کاک نه‌وشیروانه‌وه لکێنراوه‌و به‌شبه‌حاڵى خۆم پێموایه بۆ ئه‌و سهرکردایهتیکردنهو روانین‌و پێشبینى و بیرکردنه‌وه سیاسیه‌ى ئه‌و سه‌روه‌خته‌ى ئه‌و زاته‌و ئه‌و کارانه‌ى بۆى کرد،ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه گونجاو نیه، چونکه ئه‌گه‌ر چواندنهکه وه‌ک میعمارو ئه‌ندازیارى بکه‌ین، وه‌ستاو کرێکاره‌که‌ش هه‌رخۆى بوو.
نموونه‌یه‌کت بده‌مێ که به‌مدواییه له‌ده‌فته‌رى بروسکه‌کانى کاک نه‌وشیرواندا که‌کاک به‌ختیارى براى به‌یادی هێنامه‌وه، هه‌ندێکى بڵاوکردۆته‌وه، به‌رپرسى به‌تالیۆنى حه‌وتى ى.ن.ک له‌ڕۆژى 8ى 3ى ساڵى 1991دا، ئێواره‌که‌ى له‌سلێمانییه‌وه به‌کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێ فه‌یله‌قى حه‌وتى جه‌یشى عیراقى خۆیان کۆکردۆته‌وه به‌ره‌و سلێمانىدێن، کاکه (کاک نه‌وشیروان) له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ دوو مانگ پێش ئێستا ئه‌و فه‌یله‌قه له‌شه‌ڕى کوه‌یت ئیباده بووه‌و نه‌ماوه هه‌موو رێگه‌کانى سلێمانیش به‌ده‌ست هێزه راپهڕینهوهکانهوهیه.
ئه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى راپه‌ڕینى راسته‌وخۆ له‌شارى سلێمانى کردووه جڵه‌وى فه‌رمانى به‌ده‌سته‌وه بووه کاربه‌ده‌ست بووه، ملازم عومه‌ر بووه، که هه‌موو حزبه‌کانى دیکه‌ش که زۆرینه بوون ئه‌وانه‌ى ناو شاریش به‌خه‌ڵکى بێلایه‌نه‌وه هه‌موو له‌ژێر فه‌رمانى ملازم عومه‌ردابوون لهمیحوهرى سلێمانى و شارباژێرو گه‌رمیان و کفرى و هه‌تاکو چه‌مچه‌ماڵ
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێته سه‌ر ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌ى رهخساوى ئه‌وه‌ى حه‌تمه‌ن نابێت شه‌ڕى سه‌دام بۆ چوونه ناو کوەیت لێدانى هێزى هاوپه‌یمانى له‌سه‌دام و سوپاى عێراق نادیده بگیرێت، ئه‌م زه‌مینه‌یه ره‌خسا بۆ ئه‌وه‌ى کورد بتوانێت ده‌رفه‌ته‌که بقۆزێته‌وه‌و تۆڵه‌ى خۆى له‌و رژێمە سهرکهوتکهرە بکاته‌وه که‌چه‌ندین ساڵ بوو به‌ئاگرو به‌ئاسن کوردى له‌ناو ده‌برد، ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر قیاده‌ى مه‌یدانى میحوه‌ره‌کانى راپه‌ڕینى سلێمانییه حه‌تمه‌ن ئاشکرایه کاک نه‌وشیروان له رانیه‌وه چووه شه‌قڵاوه‌و به‌ره‌و میحوه‌رى هه‌ولێر، ئه‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تى راپه‌ڕینى راسته‌وخۆ له‌شارى سلێمانى کردووه جڵه‌وى فه‌رمانى به‌ده‌سته‌وه بووه کاربه‌ده‌ست بووه، ملازم عومه‌ر بووه، که هه‌موو حزبه‌کانى دیکه‌ش که زۆرینه بوون ئه‌وانه‌ى ناو شاریش به‌خه‌ڵکى بێلایه‌نه‌وه هه‌موو له‌ژێر فه‌رمانى ملازم عومه‌ردابوون لهمیحوهرى سلێمانى و شارباژێرو گه‌رمیان و کفرى و هه‌تاکو چه‌مچه‌ماڵ.
ملازم عومه‌ر به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕ‌ازى نه‌بوو پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزى بێگانه‌دا هاوکار بێت دژى عیراق و جۆرێک له ناڕه‌زایى و ئاماده نه‌بونى خۆى بۆ ئه‌و شه‌ڕ و ڕاپه‌ڕین و به‌شدارى ده‌ربڕی، دواجار بۆچونه‌که‌ى کاک عومه‌ر جێگیر بوو
کاک نه‌وشیروان به‌رنامه‌داڕێژه‌رى راپه‌ڕین بووه به‌چه‌ندان مانگ پێش راپه‌ڕین، به‌ساڵ پێش ئه‌وه کاک نه‌وشیروان بیرى له‌وه ده‌کرده‌وه که راپه‌ڕینى شاره‌کان ده‌ستپێبکات، نامه‌ى هه‌یه که‌خۆى ویستویه‌تى بێته‌وه ناو شار له‌ناو شاره‌وه به‌خۆحه‌شاردان زه‌مینه‌ى راپه‌ڕینى ناو شار رێکبخات.
له‌به‌رئه‌وه کاک نه‌وشیروان وه‌کو بیرى و فکرى راپه‌رینى شاره‌کان، له‌دواى کاره‌ساتى ئه‌نفاله‌وه فکره‌ى راپه‌ڕین لاى کاک نه‌وشیروان گه‌ڵاڵه بوو بوو، ئیشى بۆ ده‌کرد، ته‌شکیله‌ى مه‌فره‌زه پارتیزانه‌کان به‌و ئامانجه‌و به‌و مه‌به‌سته‌بووه که له‌هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌کدا مه‌فاریزى بچوکى پارتیزانى بڵاوکرده‌وه.
دواهه‌مین که‌س دواجار زۆر به‌قه‌له‌قى و دڵه‌ڕاوکێیه‌وه کاک مه‌سعود بارزانى قه‌ناعه‌تى کرد به‌به‌رنامه‌که‌ى کاک نه‌وشیروان، ترسه‌که‌ى کاک مه‌سعود ئه‌وه‌بوو که‌هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کى دیکه دووباره ببێته‌وه‌و مه‌ترسى هه‌بوو که راپه‌ڕین شکست بهێنێت
هاوڵاتى: تا چه‌ند پارتى قه‌ناعه‌تى به‌و به‌رنامه‌و پلانه‌ى کاک نه‌وشیروان هه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانى راپه‌ڕین؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: نه‌ک هه‌ر پارتى له‌ناو یه‌کێتیشدا خه‌ڵک هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌م فکره‌ی کاک نه‌وشیروان نه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانى راپه‌ڕین، له‌ناو سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیدا گفتوگۆ کرابوو خه‌ڵکێک هه‌بوو له‌گه‌ڵیدا نه‌بوو، بۆیه چ له‌ناو پارتى و یه‌کێتى و هێزه‌کانى دیکه‌ش خه‌ڵکێک هه‌بوو بڕواى به‌مه نه‌بوو، پێیانوابوو ئه‌مه گونجاو نییه له‌م قۆناغه‌دا یان هه‌ر ناکرێت.
بۆیه ئه‌م فکره‌یه قورس بوو بچێته ناو خه‌ڵک و سه‌رکردایه‌تى هێزه‌کانه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌ناو سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیشدا پێش ئه‌وه‌ى راپه‌ڕین نزیک ببێته‌وه گفتوگۆى زۆر چڕ وپڕ هه‌بوو له‌سه‌رئه‌وه‌ى که‌یه‌کێتى نه‌بێت به‌به‌شێک لهمیحوهرى هاوپه‌یمانان بۆ شه‌ڕکردن له‌دژى رژێمى عێراق.
حه‌تمه‌ن که رووداوه‌کان نزیکبوونه‌وه، ئه‌وانه‌ى یه‌کێتى بڕواشیانوانهبوو هاتنه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته، هه‌ندێکیان مه‌رجى ئه‌وه‌یان هه‌بوو هیچ هێزێکى بێگانه له‌ئێران و تورکى هه‌تا هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان به‌شدار نه‌بن له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه‌دا یان هێزى پێشمه‌رگه هاوکارى ئه‌و هێزانه نه‌کات و ئه‌مه سه‌رى گرت، چوونه ژێر بارى ئه‌و فکره‌و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه، به‌ڵام دواهه‌مین که‌س دواجار زۆر به‌قه‌له‌قى و دڵه‌ڕاوکێیه‌وه کاک مه‌سعود بارزانى قه‌ناعه‌تى کرد به‌به‌رنامه‌که‌ى کاک نه‌وشیروان، ترسه‌که‌ى کاک مه‌سعود ئه‌وه‌بوو که‌هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کى دیکه دووباره ببێته‌وه‌و مه‌ترسى هه‌بوو که راپه‌ڕین شکست بهێنێت.
هاوڵاتى: گه‌نجێکى ته‌مه‌ن 28 ساڵ و خوارئه‌و ته‌مه‌نه نازانن راپه‌ڕینیش چییه؟ چۆن ده‌کرێت وشیار بکرێنه‌وه له‌وباره‌یه‌وه؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئه‌مه پێویستى بهموناقهشهیهکى زۆر قوڵ و فراوان هه‌یه،راپه‌ڕین وێستگه‌یه‌که لهوێستگهکانى خه‌باتى رزگاریخوازى گه‌لى کوردستان له‌باشوور به‌درێژایى نیو سه‌ده زیاتر، ئه‌گه‌ر بچینه ناو ئه‌م موناقه‌شه‌یه‌وه ده‌بێت له‌وێوه ده‌ستپێبکه‌ین ئایا ئه‌سڵه‌ن ئه‌م شۆڕشه چه‌کدارییه‌ى کورد له‌عێراقدا هه‌ڵگیرسا، ئه‌م شۆڕشه ره‌وا بوو یان نا، ده‌بێت خه‌ڵکان به‌پشت به‌ستن به‌ده‌قه مێژووییه‌کان و دیکۆمێنته‌کان، خه‌ڵکى نوخبه‌ى شاره‌زا بێن و ئه‌مه یه‌کلابکه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هۆکارێکى ئاسان، ئه‌وه‌تا جه‌نابت پرسیار له راپه‌ڕین ده‌که‌یت، که وێسگه‌یه‌کى ئه‌و خه‌باته‌یه، به‌ڵام ده‌یان جار راپه‌ڕین و شه‌ڕى گه‌وره‌و موجازه‌فه‌ى گه‌وره گه‌وره کراوه به‌خوێنى گه‌نجانى میلله‌ته‌که‌مانه‌وه، ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌و خۆپیشاندانه‌کانى سلێمانى و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى شۆڕشى نوێ و هه‌تا شۆڕشى ساڵى 1974 و شۆڕشى ئه‌یلول، ئه‌مانه هه‌مووى له‌ژێر پرسیاردان، بۆیه گفتوگۆى قوڵ و چڕى ده‌وێت له‌لایه‌ن خه‌ڵکى پسپۆڕ‌و شاره‌زا ئه‌مه یه‌کلابکرێته‌وه، بۆ ئه‌م گفتوگۆیه پێویسته؟، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌کانى زۆر نێگه‌تیڤ و خراپ بوون.
سه‌رکرده‌کانى شۆڕش به‌داخه‌وه زۆربه‌یان بوون به‌خه‌ڵکى مافیا، ئەوانەی لەشۆڕش‌و راپەڕیندا بوون‌و چوونە حکومڕانییەوەو مانەوە تێیدا، خەڵکی جوان وازی لەحکومڕانی هێنا به‌مه‌عنایه‌کى دیکه ئه‌و کاراکته‌رانه‌ى که له‌شۆڕشدا بوون هه‌تاکو له‌راپه‌ڕیندا بوون‌و ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌ژیاندا ماون، هه‌ریه‌که‌یان ده‌ستى چۆته خوێن‌و قووتى میلله‌ته‌که‌ى خۆى، ئه‌مانه ئێستا وه‌کو تاوانبار سه‌یر ده‌کرێن له‌به‌رانبه‌ر میلله‌تدا
هاوڵاتى: ئایا ئه‌وانه‌ى له‌شاخ بوون ئێستا خه‌ریکى خزمه‌تى خه‌ڵکن یان خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: سه‌رکرده‌کانى شۆڕش به‌داخه‌وه زۆربه‌یان بوون به‌خه‌ڵکى مافیا، ئەوانەی لەشۆڕش‌و راپەڕیندا بوون‌و چوونە حکومڕانییەوەو مانەوە تێیدا، خەڵکی جوان وازی لەحکومڕانی هێنا به‌مه‌عنایه‌کى دیکه ئه‌و کاراکته‌رانه‌ى که له‌شۆڕشدا بوون هه‌تاکو له‌راپه‌ڕیندا بوون‌و ئه‌وانه‌ى ئێستا له‌ژیاندا ماون، هه‌ریه‌که‌یان ده‌ستى چۆته خوێن‌و قووتى میلله‌ته‌که‌ى خۆى، ئه‌مانه ئێستا وه‌کو تاوانبار سه‌یر ده‌کرێن له‌به‌رانبه‌ر میلله‌تدا، له‌به‌رئه‌وه بۆیه گومان دروستبووه، ئه‌و مێژووه زۆر شتى جوانى تێدا بووه، به‌ڵام ئه‌م کاراکته‌رانه‌ى که ماون وایانکردووه خه‌ڵک ته‌نها وێنه ناشرینه‌کانى شۆڕش به‌سه‌دان زه‌ره‌بین گه‌وره بکه‌ن، به‌ڵام وێنه جوانه‌کانیش به‌سه‌دان زه‌ره‌بین بچووک ده‌کاته‌وه که نه‌بینرێت، ئه‌مه واىکردووه به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار شه‌هیده‌کانیش چوونه‌ته ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌وانه‌ى له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌مدان دژى داواکارى سه‌ره‌تایى خه‌ڵکن نه‌ک جێبه‌جێى ناکه‌ن، هه‌موو ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن کاربه‌ده‌ستانى ئه‌م هه‌رێمه‌و کاربه‌ده‌ستانى حکومه‌تى هه‌رێم دژى داواکارى و مافه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانن
هاوڵاتى: ئایا کابینەى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم که هه‌شت مانگێکى تێپه‌ڕاندووه توانیویه‌تى داواکارییه سه‌ره‌تاییه‌کانى خه‌ڵک جێبه‌جێ بکات پاش 29 ساڵ لەڕاپهڕین؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: کابینه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ساڵى 1992ه‌وه هه‌موو کابینه‌کان که‌دروست بووه، کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم نه‌بوون، ئه‌م ناوه غه‌درێکه‌و لێى کراوه کابینه‌ى حزب بوون، به‌داخه‌وه ئه‌م کابینه نوێیه‌ش بووه به‌کابینه‌ى ئه‌شخاس، کابینه‌ى گروپ و خه‌ڵکى دهوروپشتیانن، ئه‌مه کابینه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم و میلله‌تى کورد نییه، چونکه به‌ئاشکرا دیاره نه بۆ میلله‌ت و هه‌رێمى کوردستان ئیش ده‌که‌ن، ده‌بینین پره‌نسیپى دوو ئیداره‌یى رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌مدان دژى داواکارى سه‌ره‌تایى خه‌ڵکن نه‌ک جێبه‌جێى ناکه‌ن، هه‌موو ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن کاربه‌ده‌ستانى ئه‌م هه‌رێمه‌و کاربه‌ده‌ستانى حکومه‌تى هه‌رێم دژى داواکارى و مافه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستانن.
دوو ساڵیشه هیچ حزبێکى سیاسى و هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌کى سیاسى باسى که‌رکوک و دوزخورماتوو ناکه‌ن له‌ئه‌ده‌بیات و میدیاکانیشیاندا، ئه‌مانه به‌رده‌وام باسى پاره‌و ئیستحقاقاتى پۆست ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا
هاوڵاتى: له‌ئێستادا گفتوگۆیه‌ک هه‌یه بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق و به‌شدارى کردنى کورد‌و پێشتریش بۆ کابینه‌که‌ى عه‌لاوى، ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى کورد ده‌که‌ن له‌به‌غدا دڵسۆزن بۆ خاک و نه‌ته‌وه یان دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان که‌وتوون؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: قه‌زییه‌ى کورد له‌عێراق زۆر حه‌ق و ئاڵۆزیشه، له‌زۆر قۆناغدا ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى قه‌زییه‌ى کوردیان کردووه له‌عێراقدا به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان ئه‌و رهوایهتییهى قه‌زییه‌ى کوردیان نه‌هێشتووه، ئه‌وه‌ى ئێستا ره‌وایه‌تى قه‌زییه‌ى کوردى خستۆته ژیر پرسیاره‌وه، ئه‌و که‌سانه‌ن که‌نوێنه‌رایه‌تى کورد ده‌که‌ن له‌عێراقدا که به‌داخه‌وه ئه‌وانه خه‌ڵکانێکن جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندى و پۆست و به‌رژه‌وه‌ندى که‌سى و بنه‌ماڵه‌یى نه‌بێت، به‌لاى قه‌زییه گرنگه‌کاندا ناڕۆن، باسى کابینه‌که‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عهلاویت کرد، تۆ بیستوته دوو ساڵیشه هیچ حزبێکى سیاسى و هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌کى سیاسى باسى که‌رکوک و دوزخورماتوو بکه‌ن له‌ئه‌ده‌بیات و میدیاکانیشیاندا!!، ئه‌مانه به‌رده‌وام باسى پاره‌و ئیستحقاقاتى پۆست ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئێمه ئه‌وه‌ى کێشه‌مان نه‌بووبێت لهحکومهتهکانى پێشووى عێراق مه‌به‌ستم پێش راپه‌ڕینه به‌حکومه‌تى سه‌دام حوسێنیشهوه کێشه‌ى پۆست و پاره‌مان نه‌بووه، سه‌دام حوسێن پۆست و پاره‌ى بۆ هه‌موو کورد هه‌ڵڕشت به‌س به‌و مه‌رجه‌ى که‌کورد لێى یاخى نه‌بووایه.
ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى کورد له‌به‌غدا ده‌که‌ن کێشه‌ى خاک و نیشتمانیان وه‌لاناوه، هاتوون ته‌نها له‌سه‌ر کێشه‌ى حوکمڕانى قسه ده‌که‌ن، ئه‌وانیش بۆ پله‌و پۆستى خۆیان ئه‌وه‌یان کردووه به‌جه‌وهه‌رى کێشه‌ى خۆیان
هاوڵاتى: ئه‌وانه‌ى ئێستا حوکمڕانن له‌عێراق هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ى سه‌دام حوسێنیان هه‌یه بۆ مافه‌کانى کورد، یان ئه‌وه ده‌که‌وێته سه‌ر سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد که به‌حه‌کیمانه مامه‌ڵه بکات؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: وه‌کو بیرکردنه‌وه ره‌نگه هه‌ندێکیان وه‌کو سه‌دام یان خراپتر بیر له‌مافه‌کانى گه‌لى کورد بکه‌نه‌وه، ره‌نگه هه‌ندێکیان بیرکردنه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر کورد باشتر بێت، به‌ڵام مه‌سه‌له ئه‌وه نییه ئه‌وان چۆن بیر له‌کورد ده‌که‌نه‌وه، کورد چۆن نوێنه‌رایه‌تى مه‌سه‌له‌ى خۆى ده‌کات، کێشه‌ى ئێمه ئه‌وه نییه ئه‌وان لیبراڵن، دیموکراسن، ئیسلامین، کێشه‌ى ئێمه ئه‌وه‌یه کورد چى ده‌وێت لهعێراقداو مافه‌کانمان چییه؟ ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌ى کورد دهکهنتائێستا نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ کابینه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى و ئه‌وانه‌ى پێشتریشدا باسى مافه‌کانى کورد بکه‌ن.
کێشه‌ى کورد له‌عێراقدا سێ مه‌سه‌له‌ى زۆر گرنگه، کێشه‌ى خاک، کێشه‌ى شه‌راکه‌تى سامان، کێشه‌ى شه‌راکه‌تى حوکمدارى، سه‌رکردایه‌تى کورد ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى کورد له‌به‌غدا ده‌که‌ن کێشه‌ى خاک و نیشتمانیان وه‌لاناوه، هاتوون ته‌نها له‌سه‌ر کێشه‌ى حوکمڕانى قسه ده‌که‌ن، ئه‌وانیش بۆ پله‌و پۆستى خۆیان ئه‌وه‌یان کردووه به‌جه‌وهه‌رى کێشه‌ى خۆیان، له‌ئه‌سڵدا کێشه‌ى کورد له‌گه‌ڵ حوکمڕانه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى عێراقدا کێشه‌ى خاک و سامان بووه.
له‌به‌ر ئه‌و فه‌شه‌له یه‌ک له‌دواى یه‌کانه‌ى سه‌رکردایه‌تى کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویسته ئیتر هه‌ر پارێزگایه‌ک له هه‌رێم بیر له چۆنیه‌تى ڕێکخستنى په‌یوه‌ندیه‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق بکاته‌وه و به‌مه‌ش له ژێر هه‌ژمونى بنه‌ماڵه سیاسیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌رده‌چین و شکۆمان ده‌پارێزین و مافى زیاتر بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ین و مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه و خاک و ئینتیما به‌رز و به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین
هاوڵاتى: عه‌یبه نییه پاش 29 ساڵ له راپه‌ڕین دۆخى که‌رکوک و دووزخورماتوو به‌و شێوه‌یه‌یه که‌سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد وه‌ک تۆ ده‌ڵێیت پرسى خاکیان لا گرنگ نییه؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئه‌وه به‌شێکه له‌و بیروباوه‌ڕه چه‌وته‌ى که‌سه‌رکردایه‌تى کورد پیاده‌ى ده‌کات بۆ شکاندنى شکۆى کورد‌و شکاندنى شکۆى میلله‌ته، عاده‌ته‌ن میلله‌تانى داگیرکه‌ر هه‌میشه له‌شکۆى میلله‌ته‌که ده‌ده‌ن، به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تى کورد ئه‌مڕۆ به‌شداره له‌شکاندنى شکۆى میلله‌تى کورددا به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ى که له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌یکات له‌کاتى گفتوگۆکانى پێکهێنانى حکومه‌تدا، ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ خاک و نیشتمان بێت و کورد که‌رکوک و دوزخورماتوو و سه‌رجه‌م ناوچه کوردستانییه‌کان بخاته پێش هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌کى دیکه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌و فه‌شه‌له یه‌ک له‌دواى یه‌کانه‌ى سه‌رکردایه‌تى کورد له‌گه‌ڵ به‌غدا پێویسته ئیتر هه‌ر پارێزگایه‌ک له هه‌رێم بیر له چۆنیه‌تى ڕێکخستنى په‌یوه‌ندیه‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق بکاته‌وه و به‌مه‌ش له ژێر هه‌ژمونى بنه‌ماڵه سیاسیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌رده‌چین و شکۆمان ده‌پارێزین و مافى زیاتر بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ین و مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه و خاک و ئینتیما به‌رز و به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین، بۆ ئاینده‌ى کورد له عێراقدا ئه‌مه دروسترین هه‌نگاوى ئه‌م قۆناغه‌یه.