پێدانى کاته‌کانى کاره‌باى نیشتمانى زیاد ده‌بێت

وته‌بێژى کاره‌باى هه‌رێم:

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

وتهبێژى کۆنتڕۆڵى کارهباى ههرێم رایدهگهیهنێت ئێستا رۆژانه (13 _ 14) کاتژمێر کارهباى نیشتیمانى دهدرێته هاوڵاتیان لهههرسێ پارێزگاکهى ههرێم و لە رۆژانی داهاتوودا پێدانی کارەبا زیاد دەکات و جهختیش لهسهر ئهوهدهکاتهوه تیمهکانى ئهوان بهردهوام دهبن لهپرۆژهى بهستنى پێوهرى زیرهک و کارهکانیان بههۆى کۆرۆناوه راناگرن.

ئومێد ئهحمهد، وتهبێژى کۆنتڕۆڵى کارهباى ههرێم، لهلێدوانێکیدا دهربارهى پێدانى کاتهکانى کارهباى نیشتیمانى، به هاوڵاتى وت «پێشتریش رامانگهیاندبوو بههۆى بهرزبوونهوهى پلهکانى گهرماوه، خواست لهسهر کارهبا کهمدهبێتهوهو لهکاتێکدا بهرههمیشمان کهمى نهکردووهو وهک خۆیهتى، بۆیه ژمارهى کاتژمێرهکانى کارهبا زیاد دهکات، لهسهرهتاى مانگهوه لهههشت کاژمێرهوه بهشێوهیهک تائێستا رۆژانه (13 _ 14) کاتژمێر کارهباى نیشتیمانى دهدرێته هاوڵاتیان».

 وتیشى «لهئێستادا بهو پێیهى کارهباى نیشتیمانى کاتژمێرهکانى زیادى کردووه، بۆیه دهتوانین بڵێین بهکارهباى نیشتیمانى و مۆلیده ئههلییهکانهوه له 24 کاتژمێر نزیکدهبێتهوه، چونکه ئێستا بڕى بهرههمى کارهبامان لهنێوان (3200 _ 400) مێگاواتدایه«.

وتهبێژى وهزارهتى کارهبا، باسى لهبهردهوامى بهستنى پرۆژهى پێوهرى زیرهکى کارهبا کرد، وتى «بهخۆشحاڵییهوه لهسهدا (16 – 17)ى پرۆژهکه تهواو بووهو کارهکان وهک خۆى دهڕوات، تهنانهت لهم بارودۆخى خۆپارێزییهش لهڤایرۆسى کۆرۆنا تیمهکانى ئێمه لهگهڵ پابهندبوون به رێگاکانى خۆپارێزى ههر بهردهوام بوون و بهستنى پێوهرهکه راناگیرێت و لهکاتى پشووشدا بهردهوام دهبێت».

ئومێد ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد که‌ له‌ئێستادا زۆر گرنگه‌ هاوشانى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیه‌ ته‌ندروستیه‌کان و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌کانى دیکه‌ هه‌موولایه‌ک هاوکاربن و کاره‌کانیان نه‌وه‌ستێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار