ئەمڕۆ عەلی باباجان بەدامەزراندنی پارتێکی نوێ رووبەڕووی ئەردۆغان دەبێتەوە
«پێویستییەکی گەورە هەیە بۆ بنیادنانی تورکیایەکی زیندووترو بەپیتتر، هیچ شتێکی سەربەخۆ لەوڵاتەکەدا نەماوە، تەنانەت سیستەمی داوەرییش»
5 ساڵ لەمەوپێش
راپۆرتی: عەرەب نیوز
وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا
دوای دەست لەکارکێشانەوەی لە پارتی داد و گەشەپێدان (ئەکەپە) لە تەمووزی ٢٠١٩دا، عەلی باباجان جێگری پێشووی سەرۆک وەزیرانی کە بەرپرس بوو لە ئابووری وڵات، لە دووشەممەی رابردوودا داوایەکی فەرمی پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆ کرد بۆ دامەزراندنی پارتە نوێیەکەی.
راگەیاندنی پارتەکەی لە بۆنەیەکدا دەبێت لە ئەنقەرە لە رۆژی چوارشەممە واتە ئەمڕۆ.
ناوی پارتەکە لە بۆنەکەدا رادەگەیەنرێت بەڵام چەند سەرچاوەیەک ئاماژە بەوە دەکەن پارتە نوێیەکە ناوی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن دەبێت و کورتکراوەکەی «دێڤا» یە کە تورکییە بەمانای «چارەسەر» دێت.
پارتەکەی باباجان، کە بەبەستێکی گەورەی لەبەردەمدایە، لیستێکی وردی وردی دەمەزرێنەران لەخۆدەگرێت کە تۆنێکی زیاتر تەکنۆکراتیان هەیە هاوشانی کۆمەڵیک زۆر لە ئەندامانی گەنج، جگەلەوەی کەسایەتە پارێزگارەکان و سیکیولارەکان کۆدەکاتەوە لەسەر ئامانجی فراوان.
باباجانی تەمەن ٥٣ ساڵ، کە هاوپەیمانێکی نزیکی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سوەرۆکی تورکیا بوو، پشتگیری عەبدوڵا گول سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی هەبوو لەکاتی ئامادەکارییەکانیدا بۆ دەمزراندنی پارتەکە بەڵام گویل لە پارتەکەدا بەشداری ناکات.
بەپێی راپۆرتێکی ئەلمۆنتەر، سیاسەتمەدارانی نزیک عەبدوڵا گویل دوودڵ بوون لە بەشداریکردن لە پارتێکی بچوکدا و پێیانوایە «هاوپەیمانییەتیەکی گەورە» لەگەڵ پارتەکەنی تردا دەبێتە بەربەست بۆ دەسەڵاتی ئەردۆغان.
لیستی دامەزرێنەرانی پارتەکە خەڵکانێکی تێدایە کە ئاستی زانستیان بەرزە بەجۆریک زۆربەیان براوانامەی ماستەر و دکتۆرایان هەیە لە جەندین کەرت و ئەکادیمیای جیاوازدا.
کەسایەتیە بالاکانی سوپا و وەزیرانی پێشووی وڵاتیش لەسەر لیستی ئەکەپە لەخۆدەگرێت، جەگەلەوە لەسەدا %٣٠ ئەندامانی پارتەکە لە ئافرەتان پێک دێن.
باباجان پشتگیری لەسیستەمێکی تەواوەتی پەرلەمانی دەکات کە پێش سێ ساڵ تورکیا ئەو سیستەمەی وەلانا و سیستمەی بەڕێوەبردنی گۆڕی بۆ سەرۆکایەتی.
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فۆکسی تورکی لە بەرەبەیانی دووشەممەی رابردوودا، باباجان وتی تورکیا پێویستی بە «دەستپێکێکی نوێ» هەیە و داوای چاکسازی کرد بۆ پتەوکردنی سەروەری یاسا، مافەکانی مرۆڤ، هەروەها دیموکراسی لە وڵاتەکەدا.
«نزیکەی ٢٠ ساڵ تێپەڕیوە (لەسەردەمی دامەزراندنی ئەکەپەوە). تورکیا گۆڕاوە و بەداخەوە ئەو پارتە سیاسیەی من ئەندامێک بووم لێی دەستی کرد بە ئەنجامدانی چەندین کاروبار کە پێچەوانەی رێساکانی سەردەمی دامەزراندنی بوو»، باباجان وای وت.
باباجان ئاماژەی بەوەشکرد کە «پێویستییەکی گەورە هەیە بۆ بنیادنانی تورکیایەکی زیندووترو بەپیتتر، ئەمەش مەحاڵە ئەنجام بدرێت لەگەڵ سیستەمی ئێستای سیاسی وڵات. هیچ شتێکی سەربەخۆ لەوڵاتەکەدا نەماوە، تەنانەت سیستەمی داوەرییش».
رەخنەکانی باباجان لەدژی ئەکەپە و ئەردۆغان لەدەوری خراپ مامەڵەکردنی ئابووریشدا دەخولێتەوە لەگەڵ مەترسییەکانی «دەسەڵاتی یەک کەس» و ئاماژە خراپەکانی ئابوری وڵات لەسەردەمی قەیرانی ٢٠١٨ەوە کە بەشێوەیەکی بەرجاو پشتگیری هەڵبژاردنی پارتەکەی کەمردووە.
لە چاوپیکەوتنێکدا لە تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، وەزیری پێشووی ئابوری رەخنەی لەو راستییەکە گرت کە «هەندێک وەبەرهێن بۆ وەبەرهێناننی کورت خایەن هاتوون بۆ تورکیا، بۆ ماوەی دوو بۆ سێ مانگ، بەڵام خۆیان بەدوورگرتووە لە وەبەرهێنانێکی درێژخایەن» لەبەر نەبوونی «پێشبینی داوەری».
باباجان کەسایەتی پیشەنگ بوو لە پشت گەشەسەندنی ئابوری تورکیا لەنیوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٥ و لەو کاتەدا لالەین زۆریک لە وەبرهێنەرانی بێگانەوە کارەکانی بەرز دەنرخێنرا.
بەشێوەیەکی سەرەکی نوێنەرایەتی بەرەی لیبڕاڵی ئەکەپەی دەکرد و روانگەکانی لەبەرژەوەندی هێشتنەوەی پەیوەندییەکان بوو لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا.
باباجان کەسایەتی پێشەنگ بوو لەسەردەمی چاکسازییە ئابووریەکانی تورکییا لەساڵەکانی ٢٠٠٠دا بەپشتگیری سندوقی دراوی نیودەوڵەتی، پیش ئەوەی وەک بەرپرسی دانوستاناکار دابنرێت لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا.
لە کانوی یەکەمی ٢٠١٩دا، ئەحمەد داودئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا، پارتێکی نوێی، ئینشیقاقی لە ئەکەپەوە، دامەزراند بەناوی پارتی ئایندە.
بەپێ وتەی بەرک ئەسەن، شیکەرەوەیەکی سیاسی لە زانکۆی بەلکان لە ئەنقەرە، لەگەڵ دامەزراندنیپارتەکەی باباجاندا گروپ ناوەندخوازەکەی ناو ئەکەپە کە رۆڵێکی گەورەیان گێڕان لە بەڕێوبردنی حکومەتدا لە یەکەم سێ تێرمی حوکمرانیدا بەشیوەیەکی یەکجاری لە پارتەکە دەردەچن.
«رەنگە ئەمە سەرلمێنەری شکستێکی گەورەتر بێت بۆ ئەردۆغان وەک لە هەڵگەڕانەوەی گروپەکەی داودئۆغلۆ لەسەرەتای ئەمساڵەوە چونکە باباجان وەک تەکنۆکراتێکی سەرکەوتوو لەلایەن زۆرێک کەسەوە ستایش کراوە ئەوەیش بەهۆی ئەوەی سەرکردایەتی ئابوری تورکیای کرد لە چەند ساڵێکی گەشەی ناوازەدا»، ئەسەن وای وت.
هەفتەی رابردوو، ناوەندی راپرسی میترۆپۆڵ لە ئەنقەرە راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە دەریدەخات رێژەی رەزامەندی خەڵک بەرامبەر ئەردۆغان لە تورکیادا کەمبووەتەوە بۆ لەسەدە %٤١.١ کە پێشتر لە مانگی تشرینی یەکەمدا لەسەدا %٤٨ بوو لەسەروبەندی ئۆپەراسیۆنییە سەربازییەکەی بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.
هەمان کۆمپانیای راپرسی مانگی رابردوو راپرسییەکی تریشی بڵاوکردەوە، کە دەریخست پاڵپشتییەکان بۆ پارتەکەی داودئۆغڵۆ لە لەسەدا %١.٢ ماوەتەوە لەکاتێکدا پشتگیری بۆ پارتە نوێیەکەی باباجان لەسەدا %٠.٨. هەمان راپرسی ئەوەی ئاشکراکرد کە پشتگیری رای گشتی بۆ ئەکەپە دابەزیووە بۆ لەسەدا %٤٠ کە پێشتر لەسەدا %٤٢.٦ بوو لەکاتی هەڵبژاردنی گشتی ٢٠١٨دا.
راپرسییەکەی تر، کە لەلایەن کۆمپانیای پۆلیمیتر کە مانگی شوباتدا ئەنجامدراوە، ئەوە دەردەخات کە دادوئۆغلۆ و باباجان دەتوانن لەسەدا %٧ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی گشتی بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن. هەرچەندە ئەو رێژەیە کەمترە لە لەسەدا %١٠ی کە پێویستە بۆ هەر پارتێک بۆ داغڵبوونی بۆ پەرلەمان، بەڵام هێشتاش دەبێتە شکستیک بۆ ئەکەپە کە پشتگیری رای گشتی لە راپرسییەکەدا لەسەدا %٣٠یە.
«هەرچەندە داودئۆغلۆ زووتر دەستی پێکرد، بەڵام باباجان قورساییەکی زۆری سیاسی لەسەر نییە و دەتوانێت دەنگدەرانی مامناوەندنخواز و بازنەی بزنس رازی بکات لەهەمان کاتدا. دوای دامەزراندنی پارتەکە، دەبێت باباجان دیبەیتی گشتی بگۆرێت و تیشک بخاتەسەر کێشە ئابورییەکانی تورکیا»، ئەسەن وای وت
ئەسەن ئاماژەش بەوە دەکات کە باباجان پەیڕەوی لە رێبازێکی هاوسەنگ کردووە تا ئێستا لەنێوان بوونی وەک رەخنەگرێک لە پاوانخوازی و تاکڕەوی دەسەڵاتی ئەردۆغان و رایزکردنی دەنگدەرانی پارێزکار و مامناوەندخواز.
«بەڵام لە سیاسەتی چالاکدا، دەبێت ئامادەبێت بۆ رووبەرووبەنەوەی ئەردۆغان بەشیوەیەکی راستەوخۆ ئەگەر بیەوێت چانسی رازیکردنی بەلێشاوی دەنگدەران هەبێت و تورکیا بگەڕێنێتەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانی»، ئەسەن ئاماژەی بەوە کرد.