دڵنیایی لەناردنی مووچە دەدرێت سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت
په‌رله‌مانتارێکى کورد له‌به‌غدا: هیچ هێزێک ناوێرێت ده‌ستکارى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌عێراقدا بکات
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غداوه دڵنیایى ده‌ده‌نه موچه‌خۆران که‌عێراق مانگانه 453 ملیار دینارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه ده‌کات و هیچ مه‌ترسییه‌کى له‌سه‌ر نییه.
دابه‌زینى نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له‌جیهاندا بۆ (37) دۆلار، دۆخى دارایى عێراقى شڵه‌ژاندووه‌و فرۆشى نه‌وتى مانگانه‌ى به‌ته‌واوه‌تى به‌شى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ناکات و کورتهێنانى هه‌یه.
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت:» هیچ هێزێک ناوێرێت ده‌ستکارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌عێراقدا بکات».
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»موچه‌ى فه‌رمانبه‌ر له‌عێراقدا هیچ هێزێک ناوێرێت ده‌ستکارى بکات، ئه‌مه هه‌رێمى کوردستان نییه خه‌ڵک لێى بێده‌نگ بێت، ئه‌مه هه‌رێمى کوردستان نییه وه‌ک رانه‌مه‌ڕ لێیان بخوڕى، عێراق له‌ئێستا ئاگرى گرتووه سێ ملیۆن که‌س دێنه‌سه‌ر شه‌قام».
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که له‌ساڵى 2016 هه‌مان قه‌یران رووى کرده عێراق، وتیشى:» مانگ هه‌بووه بڕى دوو ملیار دۆلار قه‌رز کراوه له‌بانکى ناوه‌ندى به‌حیله شه‌رعى، له‌به‌رئه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تى فیدراڵى هیچ کێشه‌یه‌کى بۆ دروست ناکرێت».
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى باسى له‌وه‌شکرد عێراق (87) ملیار دۆلار یه‌ده‌گى دارایى هه‌یه‌و پێشیوابوو پاره‌ى بانکى ناوه‌ندى بۆ ئه‌وه دانه‌نراوه هه‌رکات پێویستت پێی بوو ده‌ربهێندرێت، به‌ڵام عێراق هه‌ندێ جار په‌ناى بۆ بردووه که (84) ترلیۆن دینارى عێراقى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سومعه‌ى پاره‌ى عێراقى بمێنێت.
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه وه‌ک لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق دوێنێ سێشه‌ممه به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یان ره‌تکردووه‌ته‌وه که‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران که‌مده‌کرێته‌وه.
حکومه‌تى عێراق مانگانه بڕى نزیکه‌ى چوار ترلیۆن دینارى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانى پێویسته« پێش که‌مبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت مانگانه حکومه‌تى عێراق حه‌وت ترلیۆن دینارى له‌فرۆشتنى نه‌وت ده‌ستکه‌وتووه، به‌ڵام له‌ئێستادا ته‌نها به‌فرۆشتنى نه‌وته‌که‌ى سێ ترلیۆن و (500) ملیار دینارى مانگانه‌ى ده‌ستده‌که‌وێت»، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید واى وت.
هاوکات په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى له‌به‌غدا ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌عێراق ده‌ستکارى ناکرێت.
مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتارى یه‌کێتى له‌به‌غدا له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت» به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دابه‌زینى نرخى نه‌وت کاریگه‌رى نابێت له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ره‌نگه کاریگه‌رى له‌سه‌ر پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کان هه‌بێت، به‌ڵام حکومه‌ت پلانى وایه کاریگه‌رى نه‌بێت بۆ سه‌ر موچه و وه‌ک خۆى بمێنێته‌وه«.
ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که‌ئه‌و پاره‌یه‌ى به‌غدا بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستانى ره‌وانه ده‌کات له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه‌و هیچ مه‌ترسى له‌سه‌ر دروست نابێت.
به‌پێى رێککه‌وتنێک له‌نێوان حکومه‌تى عێراق و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى بودجه‌ى 2019 مانگانه بڕى (453) ملیار دینار بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه ده‌کرێت تا ئه‌وکاته‌ى پرۆژه بودجه‌ى 2020 له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌کرێته یاسا، ئه‌وکات هه‌رێمى کوردستان مانگانه (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست ده‌کات و له‌به‌رانبه‌ردا (900) ملیۆن دۆلارى له‌به‌غداوه بۆ دێت.
راوێژکارێکى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر دابه‌زینى نرخى نه‌وت به‌رده‌وام بێت، قه‌یرانێکى دارایى چاوه‌ڕێى عێراق ده‌کات.
ئه‌مین به‌کر راوێژکارى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت» حزبه سیاسییه‌کان خۆیان و حکومه‌ت له‌ئێستادا چاوه‌ڕێى پرسى نرخى نه‌وت ده‌که‌ن، له‌وانه‌یه قه‌یرانێکى ئابورى به‌دوایى خۆیدا بهێنێت که‌نه‌توانن چاره‌سه‌رى بکه‌ن».