یاساى چاکسازى رێنمایى تایبه‌تى پێ ده‌رچووه شتێک نییه هیچ که‌سێک یا وه‌زاره‌تێک بتوانێت که‌مته‌رخه‌مى تێدا بکات
دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
وه‌زیرێکى کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌ڵێت حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وله‌ویه‌تى بۆ دابینکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌و وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه و ده‌شڵێت که‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت و ناوخۆ کاریگه‌رى له‌سه‌ر پڕۆژه‌کان ده‌بێت.
دانا عه‌بدولکه‌ریم، وه‌زیرى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و نیشته‌جێکردنى حکومه‌تى هه‌رێم له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ده‌ڵێت دابه‌زینى نرخى نه‌وت خه‌رجییه ناپێویسته‌کان که‌مده‌کاته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه لیژنه‌ى بۆ پێکهێندراوه.
هاوکات ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه وه‌ک ستافى گۆڕان له‌ناو کابینه‌ى نۆیه‌م تائه‌م ساته له‌حکومه‌تى هه‌رێم رازیین.
هاوڵاتى: دابه‌زینى نرخى نه‌وت، خه‌رجییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم که‌مده‌کاته‌وه، هاووڵاتیان ترسیان له‌وه هه‌یه پاشه‌که‌وتى موچه ده‌ستپێبکاته‌وه؟ ئایا موچه وه‌ک خۆى ده‌بێت؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: موچه له‌سێ سه‌رچاوه‌وه دابینده‌کرێت، به‌شێکى که له‌به‌غداده‌وه دێت به‌شێکى داهاتى نه‌وته‌و به‌شێکیشى داهاته ناوخۆییه‌کانه، ئه‌گه‌ر داهاتى ناوخۆیى و داهاتى نه‌وت که‌م بکات کاریگه‌رى له‌سه‌ر تواناى دارایى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وله‌ویه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌رى له‌سه‌ر موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌کات، ئومێده‌واریشین کاریگه‌رى له‌سه‌ر موچه نه‌بێت، به‌ڵام که‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى نه‌وت و ناوخۆ کاریگه‌رى له‌سه‌ر پڕۆژه‌و کارى خزمه‌تگوزارى وه‌زاره‌ته‌کان ده‌کات به‌دڵنیاییه‌وه.
هاوڵاتى: ده‌توانن دڵنیایى بده‌ن ئهولهوتى حکومه‌ت دابینکردنى موچه‌یه؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: بەدڵنیاییه‌وه
هاوڵاتى: که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه ناپێویستییهکانى حکومه‌ت چین که‌بڕیاردراوه که‌مبکرێته‌وه؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: هێشتا نه‌چووینه‌ته ئه‌و ورده‌کارییه‌وه، دواتر ئه‌وه رێنمایى پێده‌رده‌چێت به‌پێى ئه‌و رێنماییانه کارده‌کرێت و لیژنه‌یه‌کى باڵاى بۆ پێکهێندراوه بۆ مه‌سه‌له‌ى قه‌یرانى دارایى ئه‌گه‌ر دروستبێت، تائێستا ئه‌ندام نیم له‌و لیژنه‌یه‌دا، به‌ڵام به‌تەئکید رێنمایى بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌رده‌چێت، به‌هه‌ر حاڵ حکومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵده‌دات کاریگه‌رى له‌سه‌ر موچه دروست نه‌بێت.
هاوڵاتى: پرۆسه‌ى چاکسازى دوێنێ سێشه‌ممه له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسکراوه‌ته‌وه که‌خێراتر ده‌کرێت، پەله ده‌کرێت له‌جێبه‌جێکردنیدا؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: یاساى چاکسازى رێنمایى تایبه‌تى پێ ده‌رچووه، ده‌بێت هه‌ر وه‌زاره‌ته‌و به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیى خۆى ماوه‌ى بۆ دانراوه جێبه‌جێى بکات، شتێک نییه هیچ که‌سێک یا وه‌زاره‌تێک بتوانێت که‌مته‌رخه‌مى تێدا بکات.
هاوڵاتى: دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر لێدوانێکت بۆ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى دا که کۆبوونه‌وه‌ى یه‌کێتى و پارتى و گۆڕان وه‌ک سێ لایه‌نى سه‌ره‌کى کابینه‌ى نۆیه‌م ده‌کرێت پاش کۆنگره‌ى یه‌کێتى، کۆنگره ته‌واو بوو هه‌ر نه‌کراوه، هۆکار چییه؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: پڕۆسه‌که به‌رده‌وامه به‌ڵام به‌هۆى ئه‌م بارودۆخه لهناکاوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگه‌رى کردووه‌ته سه‌ر دۆخه‌که، خۆتان ده‌زانن کاتى خۆیشى به‌هۆى کۆنگره‌ى یه‌کێتى جۆرێک له‌و بابه‌تانه دواکه‌وت، که یه‌کێتى کۆنگره‌که‌ى ته‌واو کرد ده‌بێت هه‌ندێک شت یه‌کلایی ببێته‌وه، چونکه به‌رده‌وام وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌کانیان له‌کۆبوونه‌وه‌کاندا بوون، ئه‌وه کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه سێ قۆڵییه، کهدواشکهوت حکومه‌تى هه‌رێم سێ هه‌فته زیاتره به‌شێوه‌یه‌کى چڕ‌وپڕ خه‌ریکى پرسى بوونى ڤایرۆسى کۆرۆنایه، به‌ڵام ئێمه به‌مانگ پێش ئێستا کۆبوونه‌وه‌مان کردووه وه‌ک گۆڕان خۆمانى بۆ ئاماده ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌م سێ هه‌فته‌یەى دواتر کۆرۆنا هه‌ڕه‌شه بووه له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان، له‌به‌رئه‌وه هه‌نگاوى جددى بۆ نراوه‌و ئه‌م بارودۆخه کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌بێت، خۆشتان ده‌زانن تا 26ى ئازار کراوه به‌پشوو، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنى ڤایرۆسى کۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌کى خێرا ئه‌و کۆبوونه‌وانه ده‌ستپێبکات له‌نێوان سێ لایه‌نه‌که‌دا.
هاوڵاتى: پرسى پۆستى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ کاروبارى چاکسازى و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى داهاته نه‌وتییه‌کان بۆ یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه، ئایا له‌گه‌ڵ پارتى باستان کردووه وه‌ک بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: به‌ڵێ ئه‌وانه هه‌مووى باسکراوه‌و به‌شێکه له رێککه‌وتنه‌که، مه‌سه‌له‌ى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکوه‌زیران بۆ کاروبارى چاکسازى په‌یوه‌ندى به‌یاساى گشتى چاکسازییه‌وه هه‌یه، ئێستا ئێمه تیمێکمان خه‌ریکى ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى یاساى چاکسازى گشتیى ده‌ربچێت و ئه‌و یاریده‌ده‌ره له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و یاسایه‌دا ده‌ستبه‌کارده‌بێت که‌ى یاساکه په‌سه‌ند کرا.
مه‌سه‌له‌ى پۆسته‌کان له‌گفتوگۆکانماندا له‌گه‌ڵ پارتى بڕێندراوه‌ته‌وه، ته‌نها ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ى کهقۆناغ به‌قۆناغ جێبه‌جێ بکرێت، به‌داخه‌وه به‌بۆنه‌ى ئه‌و دۆخانه‌ى دروستده‌بن تۆزێک دواکه‌وتووه، هیوادارم ئه‌م ڤایرۆسه‌ش تێپه‌ڕێنین و هه‌م کۆبوونه‌وه‌کان ده‌ستپێبکات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پۆستانه‌ى ماوه دابنرێن.
هاوڵاتى: هه‌شت مانگ زیاتر له‌کابینه‌ى نۆیەم تێپه‌ڕبووه، ستافى گۆڕان له‌ناو حکومه‌ت له‌کابینه‌ى نۆیه‌م رازیین؟
دانا عه‌بدولکه‌ریم: تائه‌م ساته رازیین.