تووشبووی کۆرۆنا هەیە نهچووەتە ئێران‌و له‌که‌سى دیکەوە تووش بووه
محه‌مه‌د قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانی: شاناز حه‌سه‌ن
دکتۆر محه‌مه‌د قادر وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ئاشکرایده‌کات ڤیتامین دى مادده‌یه‌کى پاڵپشتیی خۆراکییه، به‌ڵام تائێستا بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا هیچ دراسهیهکى له‌سه‌ر نییه‌و پشتى پێنابه‌سترێت، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌کات ئه‌و ده‌رمان و چاره‌سه‌رانه‌ى که ده‌درێت بهتوشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا چاره‌سه‌رى پاڵپشتین و چاره‌سه‌رى له‌ناوبردنى ئه‌م ڤایرۆسه نین، چونکه تائێستا چاره‌سه‌ره‌که‌ى نهدۆزدراوهتهوهو نییه، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه به‌هۆى هاوسنوورى هه‌رێم و ئێران کاریگه‌رى یه‌کجار زۆرى هه‌یه‌و ده‌ڵێت ئێران بۆته سه‌رچاوه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه بۆ چه‌ندین وڵات نه‌ک ته‌نیا عێراق، هاوکات داواى له‌هاوڵاتیان کرد تاده‌توانن له‌شوێنى قه‌ره‌باڵغى دووربکه‌ونه‌وه.
هاوڵاتى: به‌پێى لێکۆڵینه‌وه زانستییه‌کان چى نوێ هه‌یه له‌سه‌ر ڤایرۆسى کۆرۆنا؟
محه‌مه‌د قادر: به‌پێى دواترین زانیارییه‌کان ده‌رباره‌ى ڤایرۆسه‌که، پله‌ى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌ک له‌شێوه‌کان رۆڵى هه‌یه له له‌ناوبردنى ئه‌م په‌تایه، به‌ڵام ئێمه ناتوانین پشت به‌و زانیاریانه ببه‌ستین و رێنماییه‌کانى خۆپارێزى هه‌ر به گرنگتر ده‌مێننه‌وه.
هاوڵاتى: باس له‌وه‌ده‌کرێت له‌وڵاتى چین ژماره‌ى توشبوون به‌ره‌و که‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات؟ به‌شێوه‌یه‌ک که‌باس له‌وه‌ده‌کرێت به‌ره‌و کۆنتڕۆڵکردنى ده‌چن؟
محه‌مه‌د قادر: کۆنترۆڵکردنى له‌لایه‌ن وڵاتى چینه‌وه، ئه‌وان زۆر گرنگى به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ده‌ده‌ن و به‌شێوه‌یه‌کى گشتى توانراوه له‌لایه‌ن سیستمى ته‌ندروستى و خه‌ڵکه‌وه هۆشیاریه‌کى باش له‌به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌که په‌یدابووه، بۆیه ژماره‌ى توشبووان که‌مده‌بێته‌وه‌و هێواش هێواش به‌ره‌و چاکبوونه‌وه ده‌ڕۆن.
هاوڵاتى: به‌گشتى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستان تۆمارکراون، ئایا هه‌موویان له‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، یان توشبوومان هه‌یه سه‌ردانى ئێرانى نه‌کردبێت و تووشى ڤایرۆسه‌که بووبێت؟
محه‌مه‌د قادر: حاڵه‌ته‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌موو جۆره‌کانى تێدایه، هه‌یانه له‌ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و هه‌یانه له‌و که‌سانه توشبووه که که‌سى نائاسایى بوون و له‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌پێى ئه‌و داتایانه که له‌دوا پشکنیندا بۆمان ساغبووه‌وه، ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ى که به‌ڤایرۆسه‌که مرد، خۆى نه‌چوبوو بۆ ئێران، به‌ڵکو به‌رکه‌وته‌ى به‌که‌سێک هه‌بوو کهسهردانى ئێرانى کردبوو.
هاوڵاتى: پێتان وایه هاوسنووریمان له‌گه‌ڵ ئێران وایکردووه حاڵه‌ت زۆر بێت له‌هه‌رێمى کوردستان ڤایرۆسه‌که بگوازرێته‌وه؟
محه‌مه‌د قادر: بێگومان ئه‌مه کاریگه‌رى یه‌کجار زۆرى هه‌یه که هاسنوورین و نزیکین له‌یه‌که‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ته‌نیا هۆکار نییه، چونکه ئه‌و توشبووانه له‌ئێرانه‌وه گهیشتوونهتە زۆر وڵاتى تر‌ى جیهان، به‌ڵکو ئێران بۆته سه‌رچاوه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه بۆ چه‌ندین وڵات نه‌ک ته‌نیا عێراق.
هاوڵاتى: توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا چ چاره‌سه‌رێکى پێده‌درێت؟
محه‌مه‌د قادر: ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ى که به توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌درێت چاره‌سه‌رى پاڵپشتین، چاره‌سه‌رى له‌ناوبردنى ئه‌م ڤایرۆسه نین، چونکه تائێستا چاره‌سه‌ره‌که‌ى بوونى نییه، به‌ڵام ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ى پێیان ده‌درێت، به‌شێکه له‌و چاره‌سه‌ریانه‌ى کۆئه‌ندامى به‌رگرى له‌ش به‌هێزده‌که‌ن و نیشانه‌کان له‌ناوده‌به‌ن، یاخود له‌حاڵه‌تى زۆر تونددا ده‌برێنه چاودێرى چڕ‌و پێویستیان به‌ئۆکسجین ده‌بێت بۆ هه‌ناسه‌دانى ده‌ستکرد.
هاوڵاتى: ئایا ته‌مه‌ن چ کاریگه‌رى هه‌یه بۆ توشبوون به‌م ڤایرۆسه، یاخود لهچاکبوونهوهى ڤایرۆسه‌که کاریگه‌رى هه‌یه؟
محه‌مه‌د قادر: به‌نسبه‌ت توشبوونه‌وه هه‌موو ته‌مه‌نه‌کان توشبووى ڤایرۆسه‌که ده‌بن، تاڕاده‌یه‌ک یه‌کسان وه‌ک یه‌ک تووش ده‌بن، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامى توشبوونیان به‌پێى ته‌مه‌ن ده‌گۆڕێت، چونکه حاڵه‌ت هه‌بووه که له‌منداڵى (17) رۆژدا توشبووه، به‌ڵام چاکبۆته‌وه‌و کاریگه‌رى زۆر نه‌بووه، تاکو ته‌مه‌نى گه‌وره‌تربێت ترسناکیهکهى زیاتر ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حاڵه‌تى تاک تاکه هه‌یه، که‌مردن روویداوه به‌ڵام به‌ژماره‌ى زۆر که‌م.
هاوڵاتى: له‌ئێستادا تاچه‌ند پێویسته هه‌موو هاووڵاتیه‌ک ده‌مامک و ده‌ستکێش به‌کاربهێنێت؟
محه‌مه‌د قادر: بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى به‌رکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ که‌سانى تر زۆره‌و ده‌چنه شوێنى قه‌ره‌باڵغى زۆر، به‌ڵێ ده‌مامک پێویست ده‌کات، به‌ڵام له‌هیچ شوێنێک بۆ که‌سى ئاسایى ده‌مامک پێویست ناکات، به‌شێوه‌یه‌کى زانستى ده‌مامک بۆ ئه‌و که‌سانه پێویسته له‌خاڵه سنووریهکانن و یان له‌نه‌خۆشخانه‌کانن یان له‌و شوێنانه که پشکنین ده‌که‌ن.
هاوڵاتى: له‌ئێستادا ریکلام بۆ ڤیتامین دى ده‌کرێت که بۆ له‌ناوبردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا زۆر گونجاوه، ئه‌مه تاچه‌ند راسته؟
محه‌مه‌د قادر: ڤیتامین دى مادده‌یه‌کى پاڵپشتیی خۆراکییهو بۆ زۆر شت سوودى هه‌یه، به‌ڵام تائێستا بۆ ڤایرۆسى کۆرۆنا هیچ دراسهیهکى له‌سه‌ر نییه‌و پشتى پێنابه‌سترێت.
هاوڵاتى: هۆکاری مانگرتنی به‌شێک له‌پزیشکانى نه‌شته‌رگه‌ریى گشتى له‌سلێمانى له‌چه‌ند رۆژى ڕابردوودا چی بوو؟
محه‌مه‌د قادر: پزیشکه‌کان مانیان نه‌گرتبوو، روونکرنهوهیاندا که‌هیچ جۆره مانگرتنێک له‌ئارادا نییه، به‌ڵکو ته‌نیا به‌هه‌ڵه لێکتێنه‌گه‌یشتنێک هه‌بووه، له‌نێوان ئه‌و که‌سه‌ى ئه‌و په‌یامه‌ى گه‌یاندووه، داواى پێداویستى تایبه‌تییان کردبوو به‌کۆرۆنا، هه‌ر ئه‌و کاته ئه‌وه روونکرایه‌وه بۆ هاوڵاتیان.
هاوڵاتى: پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌پێى چ تایبه‌تمه‌ندیه‌ک و پسپۆڕیه‌ک ده‌نێردرێنه سه‌نته‌ره‌کانى تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌رى ڤایرۆسى کۆرۆنا؟
محه‌مه‌د قادر: هه‌موو ئه‌و پزیشکانهى سه‌ر به بهڕێوەبهرایهتیهکانى ته‌ندروستیه‌کانن به‌شێوه‌ى پسپۆرى و به‌شێوه‌ى خشته‌ى تایبه‌ت له‌شوێنى جیاجیا ده‌نێردرێنه سه‌نته‌ره‌کانى تایبه‌ت بهکۆرۆناو مۆڵه‌ت له‌هه‌ر شوێنێک که نه‌قس هه‌بێت نادرێت، تا ئه‌و که‌سه که‌سێکى تر یان پزیشکێکى تر بۆ شوێنه‌که‌ى دیاریده‌کات، به‌داخه‌وه که ئه‌مه ماندووبونى زۆر بۆ پزیشکه‌کان ده‌هێنێت، به‌ڵام له‌به‌ر ژماره‌ى سنوردارى پزیشکه‌کان ناتوانرێت هه‌موویان مۆڵه‌تیان پێبدرێت، من داواى لێبووردن له‌هه‌موو ئه‌و پزیشکانه ده‌که‌م، به‌داخه‌وه که ئێمه به‌و باره لهناکاوەدا ده‌ڕۆین، بۆیه پێویسته تائه‌م بابه‌ته چاره‌سه‌ر ده‌بێت و تیده‌په‌ڕێت له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بن، پسپۆریه‌کان و ئه‌وانه‌ى ده‌توانن ئه‌و توشبووانه ببینن به‌شێوه‌ى خولاو ده‌وامى بۆ داده‌نرێت.
هاوڵاتى: بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا ئایا کەمى پسپۆر‌و کارمه‌ندمان هه‌یه؟
محه‌مه‌د قادر: بهخۆشحاڵییهوە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا هیچ کێشه‌مان نابێت، پزیشکان زۆر به‌جددی هاتوونه‌تە پێشه‌وه‌و ده‌توانین بڵێین له‌و بابه‌ته زۆر بێخه‌مین و له‌چاودێریکردنى بابه‌تى توشبووانى کۆرۆناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هیچ کێشه‌یه‌کمان نایه‌ته پێش.