حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت له‌ئێستادا ته‌نها ئه‌وله‌ویه‌ت بدات به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران
دکتۆر خالید حه‌یده‌ر مامۆستاى زانکۆ له‌کۆلێژى ئابوورى له‌سلێمانى بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت له‌ئێستادا ته‌نها ئه‌وله‌ویه‌ت بدات به‌مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران
سازدانى ئارا ئیبراهیم
مامۆستایه‌کى زانستى ئابوورى زانکۆى سلێمانى ده‌ڵێت دابه‌زینى نرخى نه‌وت کاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت و ده‌شڵێت:» حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت له‌ئێستادا ته‌نها ئه‌وله‌ویه‌ت بدات به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران».
دکتۆر خالید حه‌یده‌ر، مامۆستاى زانسته ئابوورییه‌کان له‌زانکۆى سلێمانى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات نابێت حکومه‌تى هه‌رێم ته‌نها پشت به‌داهاتى نه‌وت ببه‌ستێت، به‌ڵکو ده‌بێت که‌رته ئابوورییه‌کانى تر پشتى پێ ببه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى داهاته ناوخۆییه‌کانى زیاتر بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و مامۆستای زانستى ئابوورییه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌کات له‌م کاته‌دا ته‌نها خه‌رجییه‌کانیان بۆ کاڵا پێویستییه‌کانى رۆژانه خه‌رج بکه‌ن و دووربکه‌ونه‌وه له‌کاڵا که‌مالییه‌کان تادۆخى ئابوورى هه‌رێم و عێراق یه‌کلاده‌بێته‌وه.
هاوڵاتى: به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌دینارى عێراقى به‌رزبووه‌ته‌وه‌و له‌به‌رانبه‌ردا نرخى نه‌وت زۆر دابه‌زیوه؟ ئایا په‌یوه‌ندییه‌کى پێچه‌وانه له‌نێوان به‌هاى دراوه‌کان و نرخى نه‌وتدا هه‌یه؟
د.خالید حه‌یده‌ر: ئه‌و په‌یوه‌ندییه پێچه‌وانه‌یه که له‌نێوان نرخى دۆلار‌و نه‌وت، ئه‌گه‌ر سه‌یرى بازاڕى نێوده‌وڵه‌تى بکه‌ین، چونکه خه‌ڵک بینى نرخى نه‌وت و ئاڵتون ئه‌گه‌ر لهدابهزیندا بێت په‌ناده‌بات بۆ شتێکى دیکه کهنرخهکهى جێگیر بێت ئه‌وه‌ش وه‌ک دراوێکى نێوده‌وڵه‌تى دۆلارى ئه‌مه‌ریکییه‌و خواست له‌سه‌رى زیادده‌کات.
لاى خۆمان ئه‌وه‌ی که‌هه‌یه ئێستا بهنزیکهیى هاوشێوه‌یى ئه‌وه‌یه دابه‌زینى نرخى نه‌وت وایلێهاتووه، که بازرگانه‌کان و سه‌رمایه‌داران و ئه‌وانه‌ى کهههڵسوکهوتیان هه‌یه له‌گه‌ڵ تورکیا و ئێران و چین و وڵاتانى دیکه‌ى جیهاندا، په‌نا ده‌به‌نه به‌ر کڕینى دۆلارى ئه‌مریکى، له‌ناوخۆى هه‌رێمى کوردستانیشدا که‌متمانه نه‌ما به‌دینارى عێراقى، چونکه دۆخه‌که‌مان دۆخێکى تایبه‌تی هه‌یه‌و جگه له‌ڤایرۆسى کۆرۆناو دابه‌زینى نرخى نه‌وت، جگه له‌وه ئێمه له‌ناو ژینگه‌یه‌کى ئابووریداین کهگۆڕانێکى تر هه‌یه کهکاریگهره، په‌یوه‌ندییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غداد، ئه‌مه‌ش واى لێکردووه بازرگان و وهبهرهێنهکانى خۆمان ئه‌وه‌نده متمانه‌یان به‌دینارى عێراقى نه‌بێت و ناجێگیرى و ناسه‌قامگیرى سیاسیی ده‌بێته‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵک گومانى هه‌بێت متمانه‌ى نه‌بێت بهئابووریهکهى، بۆیه دراوه مهقبولهکه هه‌ڵده‌بژێرێت.
هاوڵاتى: پێتانوایه ئێران دۆلار له‌هه‌رێمى کوردستان و عێراق ده‌کڕێت و ده‌یباته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ى خۆى؟
د.خالید حه‌یده‌ر: تائه‌م ده‌قه‌یه‌ش خواستى ئێران له‌سه‌ر دۆلار به‌هۆى سزا ئابورییه‌کان کهسهپێندراوه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، وایلێده‌کات که په‌نابه‌رێت بۆ نزیکترین شوێن که‌عێراق و هه‌رێمى کوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ى وا‌بکات دۆلارى ده‌ستبکه‌وێت کهسودى هه‌بێت له‌جیاوازى بازاڕه‌کانى عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ بازاڕه‌کانى ئێران لهدۆلاردا.
بازرگانه ئێرانییه‌کان داواى خواست ده‌که‌ن و بازرگانه‌کانى خۆشمان ده‌یانه‌وێت قازانج بکه‌ن، به‌هۆى ئه‌و جیاوازیه‌ى که‌هه‌یه له‌نێوان نرخى دۆلار له‌عێراق و ئێران، ئه‌وانه‌ى که مامه‌ڵه به‌کڕین و فرۆشتنى دۆلار ده‌که‌ن له‌عێراق زۆر زیاتره له‌وانه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌یه.
هه‌روه‌ها ترس له‌ئاینده‌ى ئابورى نادیار له‌م ناوچانه‌داو دۆخى تورکیاش له‌گه‌ڵ روسیا‌و سوریا ناجێگیره، هه‌ر که‌سێک له‌و وڵاتانه‌ى که ناسه‌قامگیرى تێدایه، کاربکات، واده‌کان داواى دۆلار بکه‌ن و خه‌زنى بکه‌ن، خواسته‌که واده‌کات دۆلاره‌که لاى خۆیان بهێڵنه‌وه.
هاوڵاتى: نرخى زێڕ به‌رزبۆته‌وه له‌بازاڕه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا، ئه‌مه په‌یوه‌ندییه‌کى پێچه‌وانه‌ى هه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌وتدا؟ یان په‌یوه‌ندییه‌که‌یان پێچه‌وانه نییه؟
د.خالید حه‌یده‌ر: نرخى نه‌وت کهزیادبکات، داهات زیاد ده‌کات و خه‌ڵک داهاتى باشتر ده‌بێت و خواستى له‌سه‌ر ئاڵتون زیاتر ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه که‌نرخى نه‌وت دابه‌زى تێچووى به‌رهه‌مهێنانى ئاڵتون که‌مده‌بێته‌وه ده‌بێت نرخى هه‌رزان ببێت، یاخود که‌نرخى نه‌وت که‌مبوو، ئاستى بژێوى خه‌ڵک داده‌به‌زێت و خواست له‌سه‌ر کاڵاکان که‌مده‌بێته‌وه به‌گشتى و به‌تایبه‌ت زێڕ که شتێکى ناپێویستییه، به‌شێوه‌یه‌کى زانستییانه ده‌بێت دابه‌زێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌هه‌رێمى کوردستان حاڵه‌ته‌که‌مان تایبه‌ته‌و کۆمه‌ڵێک گۆڕاوى تر هه‌یه که رۆڵى هه‌یه بۆمان که‌کاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر چالاکى و ژینگه‌ى ئابورى، بۆیه ده‌بینین هه‌ندێک له‌په‌یوه‌ندییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کى نائاسایى رووده‌ده‌ن که‌ناچێته چوارچێوه‌ى زانستى ئابورییهوهو به‌و هۆیه‌وه ده‌بینین نرخى زێڕ زیادده‌کات.
هاوڵاتى: له‌هه‌رێمى کوردستاندا حکومه‌تى هه‌رێم پشت به‌داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت، که نرخى نه‌وت دابه‌زیوه حکومه‌تى هه‌رێم چۆن ئیداره‌ى داهاته‌کانى بدات به‌تایبه‌ت داهاتى نه‌وت؟
د.خالید حه‌یده‌ر: ئێستا له‌عێراقدا به‌پێى ئه‌و ره‌شنووسى بودجه‌ى 2020ى دانرابوو نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وت به (56) دۆلار خه‌مڵێندراوه، که‌ئه‌و دابه‌زینه روویداوه لهنرخى نه‌وتدا له‌ئێستادا حکومه‌تى عێراقى تووشى ئه‌وه کردووه که تاچ راده‌یه‌ک بتوانێت موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بکات، واته که موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق دابین نه‌که‌ن کێشه‌یه‌کى ئابوورى رووده‌دات، بۆیه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى مانگانه حکومه‌تى عێراق (453) ملیار دینار ده‌نێرێت بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئینجا ئیداره‌دان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که له‌هه‌رێمى کوردستان بۆ ماوه‌ى کورتخایه‌نى ساڵێک یا زیاتریش بێت که‌ده‌بێت حکومه‌ت که‌رته‌کانى تر‌ى ئابورى چالاکبکات به‌تایبه‌ت که‌رتى کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار، بۆئه‌وه‌ى بێجگه له‌داهاتى نه‌وت داهاته ناوخۆییهکانیشى زیاد بکات تائه‌وه‌نده باسى نه‌وت نه‌که‌ین و بودجه‌ى حکومه‌ت و موچه هات و نه‌هات.
حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ماوه‌ى مامناوه‌ند هه‌وڵبدات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى کابینه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى، واته ژماره‌ى وه‌زاره‌ته‌کان که‌مبکاته‌وه به‌ڕێککه‌وتن، خهرجیهکانیشى که‌مبکاته‌وه‌و هه‌وڵ بۆ پێشخستنى که‌رتى تایبه‌ت بدات.
هاوڵاتى: حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه له‌داهاتى نه‌وت (250) ملیۆن دۆلار قه‌رز ده‌داته‌وه به کۆمپانیا نه‌وتى و نانه‌وتیه‌کان؟ ئایا دەکرێت قه‌رزه‌کان رابگیرێت بۆ ئه‌وه‌ى کورتهێنانی دارایی بۆ دروست نه‌بێت؟
د.خالید حه‌یده‌ر: ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى که‌هه‌یه له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى که‌تایبه‌تن به‌نه‌وت و یاخود کۆمپانیاکانى تر که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لایه‌نه یاساییه‌که‌ى ئه‌و رێککه‌وتنه.
حکومه‌ت که‌ده‌ستى کردووه به‌دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه، وه‌ک راى تایبه‌تى خۆم، به‌ئاسانى ناتوانرێت کهپێدانهوهى قه‌رزه‌که به‌ئاسانى رابگرێت که ده‌ستى پێکردووه که‌نازانین مهرجهکامى له‌ڕووى یاساییه‌وه چییه‌و چۆنیه‌تى پێدانه‌وه‌ى قه‌رزه‌کان و ماوه‌که‌ى و سووده‌که‌ى چۆنه؟، به‌ڵام به‌پێى ئه‌وله‌ویه‌ت بێت حکومه‌ت ده‌بێت گرنگى بدات به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌پله‌ى یه‌که‌م.
هاوڵاتى: چ قسه‌یه‌کتان هه‌یه بۆ خه‌ڵکى ئاسایى که ئه‌و پاره‌یه‌ى مانگانه له‌حکومه‌ت وه‌ک موچه وه‌ریده‌گرێت یان لهپیشهکهى خۆى پاره‌یه‌کى ده‌ستده‌که‌وێت تا بتوانێت ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێت که ناجێگیرى ئابوورى هه‌یه؟
د.خالید حه‌یده‌ر: خاڵى یه‌که‌م ئیداره‌ى خۆیه‌تى ناو خێزان له‌لایه‌ن که‌سێک یان دوو که‌سێکه‌وه، هه‌وڵبده‌ن کهخهرجیهکانیان وه‌ک ماوه‌ى پاشه‌که‌وته ئیجباریهکهى رابردوو لێبکه‌نه‌وه، ئه‌وکاته‌ى حکومه‌ت موچه‌ى بهئیجبارى پاشکه‌وت کرد ده‌مانزانى دواى دوو رۆژى تر چی ده‌گوزه‌رێت و پاشهکهوتهکهش ته‌نیا به‌بڕیارى حکومه‌ت لاده‌چێت که بینراو واشبوو.
ئیستا دۆخه‌که زۆر زۆر جیاوازى هه‌یه، که نازانین له‌داهاتوو چی رووده‌دات، بۆیه پێویسته به‌ژیرانه ته‌حه‌مولی دۆخى ئابوورى بکه‌ین.
هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان پێویسته خه‌رجیه‌کانیان سنوردار بکه‌ن ته‌نیا له‌بواره پێداویستیه‌کانى رۆژانه پاره خه‌رج بکه‌ن و دووربکه‌ونه‌وه له‌خه‌رجییه که‌مالییه‌کان که ناپێویستن و چاوه‌ڕێى داهاتووى زۆر نزیک بکه‌ن بزانن دۆخى ئابوورى هه‌رێمى کوردستان و عێراق دواى دابه‌زینى نرخى نه‌وت به‌کوێ ده‌گات.
هه‌روه‌ها ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاى ئابوورى ده‌بێته ئه‌زمونێکى زۆر زۆر گرنگ بۆ گه‌نجانى خۆمان که بیرنه‌که‌نه‌وه له‌دامه‌زراندن له‌حکومه‌تى هه‌رێمدا، به‌ڵکو هه‌وڵبده‌ن به‌پاره‌یه‌کى که‌م چه‌ند گه‌نجێک به‌پاره‌یه‌ک پێکه‌وه پرۆژه‌ى بچووک بۆخۆیان دابمه‌زرێنن و هاوشێوه‌ى وڵاتانى ئه‌مریکاو هندستان تابتوانن ئیداره‌ى دۆخى ئابوورى خۆیان بکه‌ن.
عێراق و هەسەدە