جەنگی نەوت؛ رووسیاو سعودیە لەسەنگەری یەکتردا
ململانێی دوو وڵات ئابووریی جیهانی خستووەتە مەترسییەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
راپۆرتی: فۆکس نیوز
وەرگێڕانی: کاکەلاو عەبدوڵا
لەکاتێکدا ئابووریی جیهان تووشی شڵەژانێکی لەرزۆک بووەتەوە، کە سەرچاوەکەی هەرەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنایە و بووەتە هۆی ئەوەی پیشەسازی نەوت خستنەرووی زۆر زیاتر بێت، سعودیە رووسیا رووبەرووی یەکتر بوونەتەوە و شیکەرەوانیس بە جەنگی نەوت ناوزەندی دەکەن.
گرژییەکان هەفتەی رابردوو لەکاتی گفتوگۆکانی رێکخراوی ئۆپیک تەشەنەی سەند لەنێوان وڵاتانی هەناردەکەر لە ڤییەنا. لەکاتێکدا ئۆپیک پیشنیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی کرد لە مانگی نیسانەوە تا کۆتای ساڵ بۆ هەر ١٤ ئەندامەکەی، ئەمەش وەک هەوڵیک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو خستەنەرووە زۆرەی بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەڵەکەبووە، رووسیا ئاماژەی بەرەتکردنەوەی پێشنیارەکە کرد لە هەیینی رابردوودا - ئەمەش بڕیارێکی بوێرانە بوو کە بووە هۆی شۆککردنی کەرتی وزە.
«رێککەوتنە شکستخواردووەکەی نێوان رووسیا و سعودیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئێمە لەناوەراستی جەنگێکی نرخداین، سعودیە داشکاندنی کردووە لە نرخەکانیدا بەسیوەیەکی بێهاوتا تا جەند بتوانێت بازارەکانی نەوت بەلای خۆیدا رابکیسێت ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ئەوەی رووسیا زیانی پێ بگات و لەبەرئەوەی رازینەبوو بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان».
دواتر سعودیە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا تەقەی خۆیکرد بە هەڵگیرسانی جەنگێکی نرخی بەوپێیەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی زیادکرد. شانشینی سعودیە لەپلانیدایە بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی بگەیەنێتە ١٢،٣ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ مانگی داهاتوو، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی رێککەوتنی ئیستای ئۆپیک لە ٣١ی ئازاردا کۆتای پێ دێت. بەپێی رێککەوتنەکە، ریاز ماوەی سێ مانگە نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرهەمی بەرمیلی رۆژانەی هەیە.
پاشەکشەی تەواوەتی لە دووشەممەی رابردوودا سەریهەلدا کاتیک نرخی نەوت یەک لەسەر سێ دابەزینی بەخۆیە بینی و گەیشتە ٣٠ دۆلار، ئەمەش گەورەترین دابەزینی نرخی نەوتە لەسەردەمی جەنگی کەنداوەوە لەساڵی ١٩٩١. هەرچەندە لە سێشەممەدا نرخی نەوت دیسان بەرزبوویەوە بۆ ٣٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
«ئەمە ئاماژەیە بۆ هەنگاوێکی سعودیە کە لە نرخی بازار دووردەکەوێتەوە و بەرەو پشکەکانی بازاڕ هەنگاو دەنێت لەکاتێکدا کە بازارەکان لە پاشکەشەدان بەهۆی کەمی خواست لەئەنجامی گەرمترین زستان لە بەشە باوکری جیهان و کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا»، کریس میجلی، سەرۆکی جیهانی شیکەرەوان لە کۆمپانیان گلۆباڵ پلاتس.
میجلی وتیشی، «ئێمە لە دۆخێکی بیهاوتاداین کە تێیدا بازارەکان چاوەڕێی ئەوە دەکەن کام لایەن یەکەمجار چۆک دادەدات».
ئەم کێشەیە راستەوخۆش ئابوری ئەمریکای راوەشاند. نرخی نەوتی ئەمریکا بۆ ٢٧ دۆلار دابەزی کە کەمترین نرخە لە چوار ساڵی رابردوودا.
«ئەمە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئابووری ئەمریکا بەڵام زیان دەگەیەنێت بە هەناردەکەرانی نەوت لەسەرتاسەری جیهان و ئەو وڵاتانەی پشتیان بەستووە بە هەناردەکەرانی نەوت بۆ پشتگیری دارایی و هاوکاری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا. رەنگە گاز هەرزانتر بێت بەڵام گەشەی ئابوری بەشێەوەیکی گشتی لەژێر مەترسیدایە»، کارن یەنگ، توێژەر لە پەیمانگەی ئەمەریکان ئیتەرپرایس وای وت.
بەپێی وتەی جۆن وود، شارەزایەکی وزە و بەرگری رووسیا، زۆربەی هەنگاوەکانی مۆسکۆ ئاراستەی ئەمریکا دەکرێت و توورەییەکەی لەوێدا بەتاڵ دەکاتەوە.
«رووسیا پشکی بازاڕەکانی لە بەرژەوەندی سعودیە و ئەمریکا لەدەستداوە و دەیەوێت زیانەکانی بوەستێنێت. جگەلەوەش رووسیا دەیەوێت سزای ئەمریکا بدات لەدەستێوەردانی لە پرۆژەی بۆرییە نەوتییەکانی کەدروستکراوە بۆ بێبەشکردنی ئۆکرانیاو پۆڵەندا، ئەوانیش نۆردستیرم ٢ و تورکستریمن»، وود وای وت. «بەررونی پوتن هەست دەکات، دوای چەند ساڵێک لە سزا ئابورییەکانی ئەمریکا، کە ئابوری رووسیا دەتوانێت بەرگەی جەنگێکی وزە بگرێت، ئامانجەکەی روونە: هێشتنەوەی پشکی بازاڕەکان و کەنەفت کردنی پیشەسازی نەوتی شەیڵی ئەمریکا».
لەم هەفتانەی دوایشدا ئەمریکا چەند سزایەکی لاوەکیشی بەسەر کۆمپانیای رۆزنەفتی رووسیدا سەپاند بۆ مامەڵەکردنی لەناو ڤەنزوێلای داتەپیو.
«رووسیا ئەم جەنگە وزەیەی دەستپێنەکردووەئەگەر نەیزانیبێت ۆتاییەکەی بە کوێ دەگات»، وود وای وت.
سەرەرای ئەمانەش، هەندێک شیکەرەوە باس لەوە دەکەن خۆسوورکردنەوەی مۆسکۆ دژی ریاز لەمێژە چاوەڕێی هاتنی دەکرێت.
«گرژییەکانی نێوان سعودیە و رووسیا ماوەیەکی زۆەرە لە پەرەسەندندایە. پیوستییەکانی رووسیا و سعودیە بەلەسەرخۆیی جیاوازیان تێدەکەویت لەکاتی رێکەوتنەکەی ئۆپیک+ کە لە ٢٠١٦دا ئیمزاکرا»، ڤارشا کۆدیۆڤار، توێکەرەێکی شیکەرەوە لە دەزگای بەرگری دیموکراسی وای وت. «ئەو رێککەوتنە توانی هەماهەنگییەک بۆ نرخ دەستەبەر بکات بەڵام خواستی نرخی نەوتی سودیە و رووسیا جیاواز بوو».
لەگەڵ ئەوەی سعودیە سوور بوو لەسەر کەمرکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنان، رووسیەکان تا دەهات دوودڵ تر دەبوون، کۆدیۆڤار ئاماژەی بەوەدا.
«هەروەها ترسێکیش هەیە لە لەدەستدانی پشکی بازارەکان لە سعودیە، هەتا یاتر بەرهەمهێنان کەم بکەنەوە، پشکی زیاتریان لەدەست دەردەچێت»، کۆدیۆڤار وای وت.
کەواتە دۆخەکە بەرەو کوێ دەگات؟
«لەگەڵ ئەوەی خستنەڕووی نەوت زۆر زیاترە لە خواست، هیوای ئەوە دەخوازین کە کەمکردنەوەیەک رووبدات لە بەرهەمهێناندا. بەڵام بەهۆی ئەوەی سعودیە دەستیکردووە بە جەنگێکی نرخ کەمکردنەوەیەکی زەبەلاح روودەدات لە گەشە بۆ هەناردەکارەکانی سەرەکی نەوت»، کێن ماهۆنی، سەرۆکی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی ماهۆنی ئەوەی خستەڕوو. «لەلایەکی ترەوە، بۆ ئەو وڵاتانەی پشتیان بەستووە بە هەناردەکردنی نەوت، کیشەی تری ئابووری بەڕێوەیە بۆیان».
لێکەوتە نەخوازراوەکانی جەنگی نەوت شیکەرەوانی خستووەتە دوو سەنگەری جیاوازەوە.
«ئەمە نیگەرانییەکی کاتییە هەروەک ڤایرۆسی کۆرۆنا - هیچ جیاوازی نییە، پێموایە نابێت کێشە ئەگەر بەم قەیرانی نەوتەش بڵێین قەلەرەشێکی ترە و دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە زووتر لەوە تێدەپەڕێت کە بیری لێدەکەینەوە»، دان سیلیا شیکەرەوەی ئابوری وای وت.
ئابوریناس تیم سیندەر جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە تەنها کاردناوەیەکی کاتییە و هەموومان پیشبینیمان دەکرد رووبدات» هەروەها هەر لەگەڵ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناوبچێت، خواستی بازاڕ بۆ نەوت بەخێرایی دەگەڕێتەوە باری ئاسایی.
هەرچەندە شیکەرەوانی تر جیاوازیان هەیە لەگەڵ ئەم بیروبۆچونەدا.
شیکەرەوەیەکی کۆمپانیای گۆلدمان ساش جەختی لەوە کردەوە ئەگەری «چاکبوونەوەی بازاڕی نەوت خراپترە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٤ کاتیک لەم جۆرە جەنگە هەڵگیرسا، بەوپێیەی هاوشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی زۆری گەیاندووە بە خواستی نەوت»