دۆخه‌که تووڵ ده‌کێشێت.. خه‌ڵک با نه‌یاته به‌رده‌رگاکه‌شى.. دۆخه‌که مه‌ترسیداره
یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى بۆ هاوڵاتى:
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ده‌ڵێت له قۆناغێکى نوێى مه‌ترسدیارى ڤایرۆسى کۆرۆناداین و ئێستا له‌ناو کۆمه‌ڵگاو گه‌ره‌که‌کانیشدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و ده‌شڵێت:" دۆخه‌که توڵ ده‌کێشێت.. خه‌ڵک با نه‌یاته به‌رده‌رگاکه‌شى.. دۆخه‌که مه‌ترسیداره".
دکتۆر یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى زۆر راشکاوانه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا بۆ هاوڵاتى دواو وتى:" ئه‌م دۆخه توڵ ده‌کێشێت، پێویسته یه‌ک که‌س له‌ماڵێکدا بچێت پێداویستى هه‌فتانه بکرێت و دواتریش خۆى ته‌عقیم بکات و رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکات، ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ین دۆخه‌که له کۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت".
وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى له قۆناغى دووه‌مى ڤایرۆسى کۆرۆناداین و ئێستا له‌ناو خه‌ڵکدایه‌و "ئه‌و حاڵه‌تانه تۆمار ده‌کرێت که له‌ناو کۆمه‌ڵگاکه‌دایه نه‌ک ئه‌وانه‌ى له ئێران و وڵاتانى ئه‌وروپا گه‌راونه‌ته‌وه".
هاوڵاتى: وه‌زعى پارێزگاى سلێمانى چۆنه له‌باره‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: له‌قۆناغێکى مه‌ترسیدارداین
هاوڵاتى: مه‌ترسیداره‌ه ئه‌وه‌یه توشبووى دیکه له به‌نزینخانه‌کان و نانه‌واخانه‌کان هه‌یه یان چییه؟
یاد نه‌قشبه‌ندى:ئێستا تۆ واریده تووش بووبیت، ره‌نگه من تووش بوبم به‌سه‌راحه‌ت، ره‌نگه ئێستا من بێم بۆ لاى تۆ بڵێت دکتۆر یاد تووش بووه، ئه‌مه واقعییه‌که‌یه.
هاوڵاتى: چه‌ند حاڵه‌ت هه‌یه که له که‌ره‌نتینه‌کاندا ماونه‌ته‌وه‌و یه‌کلاینه‌کراونه‌ته‌وه تووشبووى کۆرۆنان یان نا؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: ئه‌وانه‌ى له که‌ره‌نتینه‌کاندان کۆنتڕۆڵ کراون، ئه‌وانه‌ى پشکنینمان بۆ کردوون نێگه‌تیڤ ده‌بن به‌واتاى ئه‌وه‌ى که تووشى کۆرۆنا نه‌بوون، به‌ڵام ئێمه له که‌ره‌نتینه ترسمان نییه، کێشه‌که ئه‌وه‌یه هاتۆته ناو کۆى خه‌ڵکه‌وه و له‌به‌رده‌رگاى ماڵه‌کاندایه.
هاوڵاتى: هاوڵاتیان چى بکه‌ن بۆ خۆپارێزیان له ڤایرۆسى کۆرۆنا؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: پێویسته خه‌ڵک له‌ماڵه‌وه بمێنێته‌وه‌و نه‌شیاته به‌رده‌رگا، بۆ نمونه خێزانێکى پێنج نه‌فه‌رى پێداویستى رۆژانه‌یان هه‌یه، ناکرێت کابرا بێته ده‌رێ تا سۆپه‌رماکێت بچێت بۆ کیلۆیه‌ک ته‌ماته‌و دواتریش دووجارى تر بۆ شتى دیکه بڕواته ده‌ره‌وه، پێداویستى خۆت هه‌فتانه بکڕه‌و یه‌ک که‌سیش له‌ماڵه‌که بچێته ده‌ره‌وه ئیتر باوکه کوڕى گه‌وره‌یه، هه‌ر که‌سێکه، گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌ک که‌س زیاتر نه‌چێته ده‌ره‌وه ئه‌ویش هه‌فتانه بۆ شتى پێداویستى زه‌رور، واباشتره که‌سه به‌ته‌مه‌نه‌کان نه‌چنه ده‌ره‌وه که‌سێکى گه‌نج بڕواته ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده کۆرۆنا گه‌نج و پیر ناناسێت، به‌ڵام گه‌نج مه‌ناعه‌ى جه‌سته‌ى باشتره له به‌ته‌مه‌نێک.
ئه‌و که‌سه‌ى ده‌چێته ده‌ره‌وه پێویست ده‌کات رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکات و خۆى ته‌عقیم بکات و بێته‌وه ناو که‌سوکاره‌که‌ى و ته‌نها به‌م رێگایه ڤایرۆسى کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت.
هاوڵاتى:ئه‌وانه‌ى چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان رێگه‌یان پێ ده‌درێت بێنه‌وه ناوشار؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: ئه‌وه‌یان قایمقامییه‌تى ناوشار ده‌یزانێت چ ئیجرائاتێک له‌به‌رانبه‌ریاندا ده‌کرێت.
هاوڵاتى: ئه‌وانه‌ى تووشى ڤایرۆسه‌که بوون چه‌ند که‌سیان به‌رکه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نه‌بووه که له ئێران یان وڵاتانى ئه‌وروپا گه‌راونه‌ته‌وه؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: دوێنێ خۆتان ده‌زانن شه‌ش حاڵه‌تى دیکه‌ى تووش بووى ڤایرۆسى کۆرۆنا له پارێزگاى سلێمانى راگه‌یه‌ندرا، زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى تا ئێستا تووشى ڤایرۆسه‌که بوون ئه‌وانه‌ن له ئێران گه‌راونه‌ته‌وه یان به‌رکه‌وتنیان له‌گه‌ڵیدا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه له قۆناغى یه‌که‌مدا له‌وه‌دا بووین، ئێستا له قۆناغى دووه‌مداین که حاڵه‌تمان هه‌یه نه گه‌شتى ئێرانى کردووه‌و نه به‌رکه‌وته‌ى هه‌بووه له‌گه‌ڵ که‌سانى تووشبوو، واتا له‌ناو کۆمه‌ڵگادا کۆرۆنا بوونى هه‌یه‌و له‌مه‌ودوا ئه‌و حاڵه‌تانه ده‌دۆزرێنه‌وه که له‌ناو کۆمه‌ڵگادان و که هیچ به‌رکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه نه‌بووه که له ئێران و وڵاتانى دیکه گه‌راونه‌ته‌وه.
هاوڵاتى:ده‌وترێت تا 2ى نیسان پێشنیار کراوه واده‌که درێژ بکرێته‌وه بۆ رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: ئێمه پێشنیار ده‌که‌ین که قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى شار‌و شارۆچکه‌کان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه بێت و واده‌ى بۆ درێژبکرێته‌وه، بۆ ناو شاریش ته‌نها بۆ حاڵه‌ته زه‌روره‌کان هاتوچۆ هه‌بێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى رێگه‌پێدراون، له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ى که خواردن ده‌بنه نێو گه‌ره‌که‌کان.
هاوڵاتى: وه‌ڵامم وه‌رنه‌گرت ده‌که‌وینه دواى 1ى نیسان واتا ئه‌م حاڵه‌ته 10 رۆژى دیکه درێژ ده‌کرێته‌وه؟ که ئه‌مه پرسیارى زۆرینه‌ى هاوڵاتیانه؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: ئه‌مه ڤایرۆسێکى نوێیه‌و هیچ که‌سێک نازانێت تا که‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت، ته‌سه‌ور ده‌که‌ین ده‌که‌وینه دواى مانگى نیسانیش، ئه‌م بابه‌ته تووڵ ده‌کێشێت.
وا ته‌سور ده‌که‌ین بکه‌وێته دواى 1ى نیسانیش، به‌ڵام که توڵى کێشا و ئیجرائاته‌کان چى لێ دێت ده‌بێت کۆبونه‌وه بکرێت و گفتوۆى له‌سه‌ر ده‌کرێت، بێگومان پێشنیارى ئێمه ئه‌وه‌یه خه‌ڵک نه‌یاته به‌رده‌رگاکه‌ى نه‌ک ته‌نها قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ.
هاوڵاتى: قسه‌ى به‌رپرسان له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه سه‌رۆکى حکومه‌ت که ده‌ڵێت رێژه‌ى تووشبوون له هه‌ڵکشاندایه، ئه‌مه گومانى لاى خه‌ڵک دروست کردووه که رێژه‌ى تووشبوان زیاتره له‌وه‌ى راده‌گه‌یه‌نرێت؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: دڵنیایى ده‌ده‌ین به‌هاوڵاتیان هه‌ر حاڵه‌تێکى نوێى پۆزه‌تیف(تووشبوو به کۆرۆنا) هه‌بێت رایده‌گه‌یه‌نین، به‌ڵام ناکرێت حاڵه‌تێک لێى به گومان بیت بڵێت پۆزه‌تیڤه‌و تووشبووه هه‌تا پشکنینه‌که‌ى یه‌کلاده‌کرێته‌وه.
هاوڵاتى: مادام له هه‌ڵکشاندایه ئیجرائاته‌کان پێویست ناکات توندتر بکرێته‌وه؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: ئه‌وه‌ى ده‌یبینیت بازگه‌کان زۆر کراوه له‌ناو شارى سلێمانى و شه‌قه‌مه‌کان به‌رده‌بستى بۆ دانراوه، ئێمه وه‌کو لایه‌نى ته‌ندروستین و ئه‌منى نین، به سوپاسه‌وه هه‌موو لایه‌نه ئه‌منییه‌کانى وه‌حده ئیدارییه‌کانى هاوکارى ته‌واو پێشنیاره‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانیان کردووه وا هه‌ست ده‌که‌ین ئێمه سه‌رۆکى وه‌حده‌ى ئیدارین، ئه‌وه‌دنه به‌ده‌م داواکارییه‌کانى ته‌ندروستى سلێمانییه‌وه‌ن، ئێمه داوا ده‌که‌ین به‌هه‌ر شێواز‌و رێگه‌یه‌ک رێگه به خه‌ڵک نه‌درێت بێته ده‌ره‌وه له ماڵه‌کان بۆ کارى زۆر پێویست و زه‌رور نه‌بێت ته‌نانه‌ت بۆ به‌رده‌رگاکه‌ش، ئه‌وه لایه‌نى ئه‌منیی ده‌بێت جێبه‌جێى بکات.
هاوڵاتى: چ داواکارییه‌کتان هه‌یه بۆ هاوڵاتیان که دۆخه‌که له مه‌ترسیدایه؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: به‌راستى نامانه‌وێت سبه‌ى خه‌ڵک گله‌یمان لێ بکات، که خوانه‌خواسته دۆخه‌که خراپ ببێت و له کۆنتڕۆڵى ئێمه‌دا نه‌مێنێت، چونکه پێویستى به کارمه‌ند و پزیشى پسۆرى زۆر هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته له کۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت ناتوانین که هاوڵاتیه‌ک هات و بڵێن شوێن و جێگه‌مان نییه، تکایه با له‌ماڵه‌کانى خۆیاندا بمێننه‌وه و با وه‌کو ئیتاڵیا‌و ئیسپانیا‌و وڵاتانى دیکه‌مان لێ نه‌یان که له کۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌و رۆژانه سه‌دان که‌س به‌و هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.