به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتى: ئه‌وانه‌ى له دوو پرسه‌که‌ى هه‌ولێر به‌شداربوون ده‌یان خه‌ڵکى دیکه‌یان بینیووه
وه‌زیرى ته‌ندروستى: هه‌رێم له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌و کاره‌ساتى مرۆیدایه
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" هه‌رێمى کوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌و کاره‌ساتى مرۆییدایه"و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتى: ئه‌وانه‌ى له پرسه‌که‌ى هه‌ولێر به‌شداربوون بوون ده‌یان خه‌ڵکى دیکه‌یان بینیووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى نیسانى 2020 سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له پۆستێکیدا له لاپه‌رى تایبه‌تى خۆى له تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تى:"هه‌رێمى کوردستان به‌هۆى زۆربوونى حاڵه‌ته‌کانى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌و کاره‌ساتى مرۆیدایه".
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ى نیسانى 2020 ته‌نها له پارێزگاى هه‌ولێر له‌ماوه‌ى 12 کاتژمێردا 41 که‌سى دیکه تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون به‌هۆى به‌شداریان له دوو پرسه‌دا له هه‌ولێر.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، قسه‌کانى وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که ئه‌و که‌سانه‌ى به‌شدارى پرسه‌که‌یان کردووه 100 تا 400 که‌سى دیکه‌یان بینییوه‌و مه‌ترسى ئه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌وانیش وه‌ک تووش بووى کۆرۆنا تۆمار بکرێن.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد ئه‌وانه‌ى له‌و دوو پرسه‌یه‌ى هه‌ولێر به‌شداربوون ده‌یان خه‌ڵکى دیکه‌یان بینیووه‌و"له‌ئێستادا له مه‌ترسییه‌کى گه‌وره‌داین".
خاڵس قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" قسه‌کانى وه‌زیرى ته‌ندروستى بۆ ئه‌وه‌یه که له‌ئێستادا له قۆناغێکى گه‌وره‌ى مه‌ترسیی بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناداین و هاتووه‌ته ناو کۆمه‌ڵگاوه‌و ده‌بێت خه‌ڵک وشیار ببێته‌وه رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێ بکات".
ناوبراو وتیشى:" ئێمه وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نازانین به‌وردى چه‌ند که‌س به‌شدارى ئه‌و دوو پرسه‌یه‌ى هه‌ولێریان کردووه ره‌نگه هیچ دام و ده‌زگایه‌کى دیکه‌ش نه‌زانێت، به‌ڵام خه‌ڵکى ئێمه کۆمه‌ڵایه‌تین و ژماره‌یه‌کى زۆر به‌شداربوون و ئه‌وانه ده‌یان که‌سى دیکه‌یان بینیووه".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوان له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه سکاڵای یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه تۆمار ده‌کرێت که به"ئه‌نقه‌ست" ده‌بنه هۆى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، وتیشى:" له‌هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى ڤایرۆسه‌که تێیدا زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه پێویسته که‌ره‌نتین بکرێن، ناکرێت خه‌ڵکێک به ئیهمالى و که‌له‌ره‌قى خۆى مامه‌ڵه بکات و ببێته هۆکار بۆ بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌که".
هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد، رێنماییه‌کان توندتر ده‌کرێته‌وه‌و قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ درێژده‌کرێته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه، به‌ڵام" ژیان ناوه‌ستێت و ئه‌و شوێنانه‌ى پێداویستتیه‌کانى رۆژانه‌ى هاوڵاتیانن ده‌کرێته‌وه، به‌ڵام به‌رێنمایى توندى ته‌ندروستییه‌وه".
خاڵس قادر، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که پێویسته تاک وشیار بێت و خۆیان ببپارێزن له تێکه‌ڵاوى خه‌ڵکى دیکه‌و له‌ماڵه‌کاندا بمێننه‌وه، چونکه:" بڵاوبونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا فشار له‌سه‌ر که‌رته ته‌ندروستییه‌کان دروست ده‌کات و هیوادارین هاوڵاتیان له‌پێناو پاراستنى سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى خۆیان و ده‌وروبه‌ریان رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان جێبه‌جێبکه‌ن".