"پارتى و یه‌کێتى به جیا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ عه‌دنان زورفى کردووه بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق"
" ئه‌مڕۆ عه‌دنان زورفى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى بۆ کردووم، پێى راگه‌یاندووم (ئاماده نییم بکشێمه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بم)"
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ عه‌دنان زورفى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق کردووه‌و ئاماده نییه بکشێته‌وه بۆ کاندیدکردنى مسته‌فا کازمى و ده‌شڵێت:"پارتى و یه‌کێتى به جیا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ کردووه بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق".
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:"عه‌دنان زورفى، زۆرى کات له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه و ته‌نها 10 رۆژ کاتى ماوه‌و ته‌سه‌ور ده‌که‌م هه‌فته‌ى داهاتوو کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بکرێت، به‌ڵام هێزه شیعه‌کان کۆک نین و عه‌دنان زورفیس ئاماده نییه بکشێته‌وه".
ناوبراو وتیشى:" ئه‌مڕۆ عه‌دنان زورفى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فونى بۆ کردووم، پێى راگه‌یاندووم (ئاماده نییم بکشێمه‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بم)".
مسته‌فا کازمى له‌ئێستادا سه‌رۆکى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراقه‌و له‌لایه‌ن ئێران و هێزه شیعییه‌کانى ره‌وتى حیکمه به سه‌رۆکایه‌تى عه‌مار حه‌کیم و هادى عامرى سه‌رۆکى کوتله‌ى فه‌تح و چه‌ند کوتله‌یه‌کى دیکه پشتیوانى ده‌کرێت، له‌به‌رانبه‌ردا، عه‌دنان زورفى له‌لایه‌ن کوتله‌ى سائیروون به‌سه‌رۆکایه‌تى موقته‌دا سه‌درو کوتله‌ى نه‌سر به‌سه‌رۆکایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى پشتیوانى ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد به‌شێک له هێزه شیعییه‌کان ده‌یانه‌وێت مسته‌فا الکازمى کاندید بکه‌ن بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و ده‌یانه‌وێت عه‌دنان زورفى بکشێته‌وه، چونکه" ترسیان هه‌یه له‌وه‌ى عه‌دنان زورفى بچێته په‌رله‌مان و متمانه به‌ده‌ست بهێنێت".
هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد عه‌دنان زورفى مه‌رجى هه‌یه بۆ کشانه‌وه یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزه شیعیانه‌ى ده‌یانه‌وێت بکشێته‌وه واژۆ کۆبکه‌نه‌وه‌و به ئاشکرا رایبگه‌یه‌نن و تا ئێستا ته‌نها کوتله‌که‌ى هادى عامرى رایگه‌یاندووه‌و مه‌رجى دووه‌میش ئه‌وه‌یه که عه‌دنان زورفى و مسته‌فا الکازمى له‌نێوان ماڵى شیعه‌دا یه‌کلابکرێته‌وه و ئه‌وکات ئه‌گه‌ر ده‌نگى نه‌هێنا ده‌کشێته‌وه.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که پارتى و یه‌کێتى به‌جیا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ عه‌دنان زورفى کردووه‌و وتیشى:" پارتى و یه‌کێتى یه‌کلانه‌بونه‌ته‌وه بۆ پشتیوانى له عه‌دنان زورفى".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه عه‌دنان زورفى، بگاته په‌رله‌مان ئه‌گه‌رى زۆره ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و لاى په‌رله‌مانتاره‌کان "مه‌رغوبتره له مسته‌فا الکازمى".
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که :"عه‌دنان زورفى وه‌ک عادل عه‌بدولمه‌هدى نابێت و تونده، پیاوى مواجه‌هه‌یه‌و هیچ مرونه‌یه‌کى نییه، هه‌ندێک وه‌عدى داوه که کورد هه‌ر وه‌زیرێک کاندید بکات مه‌ناعه‌تى نییه به مه‌رجێک له په‌رله‌ماندا ده‌نگ بهێنێت".