‌دوران کاڵکان: په‌که‌که‌ ئه‌مه‌ قبوڵ ناکات... ئه‌وه‌ى باره‌گاى له‌ زینى وه‌رتێ دروستکردوه‌ هۆکارى شه‌ڕه‌، نه‌ک ئێمه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان رایگه‌یاند:"ئه‌وه‌ى باره‌گاى له‌ زینى وه‌رتێ دروستکردوه‌ هۆکارى شه‌ڕه‌، نه‌ک ئێمه‌".

دوران کاڵکان، ئه‌ندامى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریى په‌که‌که‌ له‌ لێدوانێکیدا بۆ مه‌دیا هه‌به‌ر رایگه‌یاند: "له‌ ساڵى 2019دا پارتى هه‌وڵیداوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ ناوچه‌ى برادۆست و خنێره‌ باره‌گا دروست بکات، به‌ڵام دواى هۆشیارکردنه‌وه‌ هه‌ڵوێستێکى به‌رپرسانه‌ى نواندوه‌ و پاشه‌کشه‌ى کردوه‌، ئێستاش جارێکى دیکه‌ ده‌یانه‌وێت به‌هه‌مان شێوه‌ پلانى هێرشێک دابنێن".

هه‌روه‌ها کاڵکان راشیگه‌یاند:"ئه‌و دۆخه‌ى دروستکراوه‌، ئاسایشى قه‌ندیل تێکده‌دات، هه‌ر بۆیه‌، په‌که‌که‌ ئه‌مه‌ قبوڵ ناکات، بێگومان شه‌ڕ ده‌کات، ئه‌وه‌ى باره‌گاى له‌ زینى وه‌رتێ دروستکردوه‌ هۆکارى شه‌ڕه‌، نه‌ک ئێمه‌".

هاوکات ئه‌ندامه‌که‌ى کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که‌) جه‌ختى له‌وه‌شکردووه‌ته‌وه‌ که‌ هیوا ده‌خوازن پارتى ده‌ست له‌و هه‌وڵدانانه‌ هه‌ڵگرێت، که‌ هێشتا له‌ سه‌ره‌تادایه‌، "ئه‌م پیلانانه‌ هه‌موو به‌ ئاڕاسته‌کردن له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و ده‌وڵه‌تى تورکه‌وه‌ داده‌نرێت، په‌که‌که‌ ئه‌مه‌ قبوڵ ناکات".
 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار