سلێمانى ئاماده‌کارى بۆ لامه‌رکه‌زیه‌تى دارایى و کارگێرى ده‌کات
"پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى دارایى و کارگێڕى ده‌درێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ په‌سه‌ندکردنى"
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت لیژنه‌یه‌ک له نوێنه‌رانى فراکسیۆنه‌کانى ئه‌نجومه‌ن له‌م یه‌ک دوو رۆژه‌دا پڕۆژه‌یه‌کى لامه‌رکه‌زى کارگێڕى و دارایی ئاماده ده‌که‌ن و دواتر ده‌درێته ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
رێکه‌وت زه‌کى، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد پێشتر یاداشتێکییان هه‌بووه که 14 ئه‌ندام واژۆیان له‌سه‌ر کردووه بۆ دروستکردنى لیژنه‌یه‌ک، دیاره یاداشته‌که چۆته به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کاندا کۆبونه‌وه کراوه، لیژنه‌یه‌ک پێکهێندراوه له‌هه‌موو فراکسیۆنه‌کان.
رێکه‌وت زه‌کى وتیشى:"مه‌به‌ست له‌پێکهێنانى لیژنه‌که دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاتى دارایى و کارگێڕییه بۆ پارێزگاى سلێمانى و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆکانى گه‌رمیان و راپه‌رین، ئه‌زانین له بابه‌تى موچه ئه‌زمه‌یه‌کى گه‌وره هه‌یه‌و خه‌ڵک نیگه‌رانه، له‌بابه‌تى خزمه‌تگوزارییه‌کانیش ئه‌زمه‌یه‌کى دیکه روبدات، خه‌ڵکى ئه‌م سنوره ده‌مێکه هه‌ست به‌وه ده‌کات که ئه‌و غه‌دره‌ى لێى ده‌کرێت و حه‌قى پێنه‌دراوه، بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م پرسه لامه‌رکه‌زى دارایى و کارگێری پێویسته".
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى نمونه‌ى ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه که ماڵێک له‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ له هاویندا به 15 رۆژ جارێک ئاوى خواردنه‌وه‌ى بۆ ده‌چێت، له‌کاتێکدا کۆمپانیاى کۆرمۆرى غاز له‌و سنوره‌دایه خه‌ڵکى ناوچه‌که سوودمه‌ند نین لێى وه‌ک پێویست، وتیشى:" هه‌رچى شوێنى دنیا هه‌یه لامه‌رکه‌زى ئیدارى و دارایى بووه‌ته هۆى داهێنان و پێشکه‌وتن و زیانى گه‌وره له مه‌رکه‌زییه‌ته‌وه دروست بووه".
رێکه‌وت زه‌کى پێشیوابوو خه‌ڵک کێشه‌ى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى هه‌یه‌و "ده‌سه‌ڵاتیش کێشه‌ى نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه له سلێمانیدا، ده‌سه‌ڵاتى دارایشى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى خه‌ڵکه‌که‌ى خۆشت بکه‌یت".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که هێشتا پرۆژه‌ى لامه‌رکه‌زى دارایى و کارگێریان ئاماده نه‌کردووه، به‌ڵام"، بێگومان پرۆژه‌که‌مان روو له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه، پێویستمان به‌وه هه‌یه که ئه‌وانه‌ى سه‌نگ و قورساییان له سلێمانیدا هه‌یه دڵسۆز‌و خه‌ڵکى ئه‌م شاره ده‌زانن پشتگیرى لامه‌رکه‌زى بکه‌ن".
به‌پێى ئه‌و به‌دواداچونانه‌ى هاوڵاتى کردوویه‌تى نزیکه‌ى سه‌د پڕۆژه‌ى گرنگ که له‌نێویاندا نزیکه‌ى 15 دانه‌یان ستراتیژین ئاماده کراوه بۆ پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆکانى گه‌رمیان و راپه‌رین.