په‌رله‌مانى کوردستان لێپرسینه‌وه له وه‌زیره‌کانى حکومه‌ت ده‌ستپێده‌کات
په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى: له‌وه‌زیره‌کانى خۆمانه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ین و بێده‌نگ نابین له‌م دۆخه‌ى ئێستا
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت "بێده‌نگ نابین له‌م دۆخه‌ى ئێستا هه‌یه‌و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان بانگێشتى په‌رله‌مان ده‌که‌ین و ده‌بێت لێپرسینه‌وه بکرێت و وه‌ڵامى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا بده‌نه‌وه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى نیسانى 2020 رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند که له 2ى ئایاره‌وه کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستپێده‌که‌نه‌وه.
لوقمان وه‌ردى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌مڕۆ سه‌رۆکى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فراکسیۆنه‌کان کۆبونه‌وه‌ى کردووه‌و جه‌ختله‌وه کراوه‌ته‌وه که له 2ى ئایاره‌وه کۆبونه‌وه‌کان ده‌ستپێده‌کاته‌وه به‌رێکاره ته‌ندروستییه‌کانه‌وه‌و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان بانگێشتى په‌رله‌مان ده‌کرێن".
ناوبراو وتیشى:" وه‌ک فراکسیۆنى یه‌کێتى له وه‌زیره‌کانى خۆمانه‌وه ده‌ستپێده‌که‌ین، به ئینسافه‌وه ده‌ڵێم هه‌موو فراکسیۆنه‌کان لاریان نه‌بووه له بانگێشت و لێپرسینه‌وه‌ى وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان که‌ده‌بێت وه‌ڵامى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستامان بدنه‌وه‌و هاوڵاتیان له دۆخى دارایى ئاگاداربن که پێدانى موچه حه‌قێکى شه‌رعیه‌و ده‌بێت بزانرێت چۆن دابه‌ش ده‌کرێت".
وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێ"رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له دوێنێ سێشه‌ممه‌وه له به‌غدایه بۆ چاره‌سه‌رى پرسى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، لوقمان وه‌ردى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ده‌بێت په‌رله‌مانى کوردستان له‌م دۆخه‌دا هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ کاره‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم پرسى دارایى و موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم تاوتوێ بکات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مان جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که بانگێشتى وه‌زیره‌کان بۆ په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌که‌ن، وتیشى:" سه‌رۆکى په‌رله‌مان له 29ى 3دا له‌کۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر باسى له‌وه‌کرد که حکومه‌ت ده‌بێت قه‌ره‌بوى ئه‌و که‌سانه بکاته‌وه که بژێویان له‌سه‌ر که‌سابه‌ت و کارى رۆژانه‌یه، حکومه‌ت لیژنه‌یه‌کى سێ که‌سى پێکهێناوه‌و تا ئێستا کۆنه‌بونه‌ته‌وه، مه‌عقول نییه حکومه‌تى هه‌رێم مانگێکى به‌سه‌ردا تێپه‌ر بووه‌و سێ که‌س کۆنه‌بونه‌ته‌وه، چونکه ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بریارى له‌سه‌ر نه‌دات په‌رله‌مان به‌رێکارى خۆى کارى له‌سه‌ر ده‌کات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌رجه‌م باج و رسوماته‌کان خۆش ببێت و بارگرانى سه‌ر شانى هاوڵاتیان و کاسبکاران که‌مبکاته‌وه.