وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ هاوڵاتى: دوو رۆژى دیکه پرۆسهى خوێندن دهست پێدهکاتهوه
"وەزارەت لەڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە کادەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە یاسایی و داراییانەی کەدێنە ڕێگای پرۆسەیە"
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حهسهن
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگهیاند له 2ى مایس ى 2020وه دهست دهکرێت به خوێندنى ئۆنلاین له ههموو زانکۆ حکومى و تایبهتهکاندا و دهڵێت" داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کراوه لە ڕێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داوا لەسەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت بکرێت کە پاکێجی تایبەتی ئینتەرنێت بدەن بە زانکۆکان و مامۆستایان و خوێندکاران".
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لهچاوپێکهتنهکهى لهگهڵ هاوڵاتى جهخت لهوه دهکاتهوه وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە یاسایی و داراییانەی کە دێنە ڕێگای جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە.
ئهمرۆ پێنجشهممه 30نیسانى2020 ،عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له چاوپێکهتنێکدا لهگهڵَ هاوڵاتى ئاماژهى بۆ ئهوهکرد" دوو رۆژى دیکه دهست دهکرێت به خوێندنی ئەلکترۆنی بە شیوازی (پاڵپشتکاری) بەمەبەستی تەواوکردنی ئەو بەشە کەمەی پرۆگرامی خوێندنی ئەمساڵ کە نەخوێنراوە".
زیاتر له دوو مانگه بههۆى بڵاوبونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ههرێمى کوردستان تهواوى پرۆسهى خوێندن راگیراوه.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى" وهزارهت داواى لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووه کە لە ڕێگەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن داوا لەسەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت بکرێت کە پاکێجی تایبەتی ئینتەرنێت بدەن بە زانکۆکان و مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابییان بەشێوەیەک کە خێرایی و نرخەکەی گونجاو بێت و ئەڕکی سەرشانییان کەم بکاتەوە".
وتهبێژهکهى خوێندنى باڵا جهختى لهوهشکردهوه" لە چوارچێوەی سەربەخۆیی زانستی و ئەکادیمی دەستەڵات دەدرێتە زانکۆکان بۆ ئەوەی سەربەست بن لە بەکارهێنانی هەر جۆرە پلاتفۆرم و ئەپلیکەیشنێک کە لەگەڵ تایبەتمەندێتی زانکۆکانیاندا دەگونجێت".
لهبارهى خوێندنى (دبلۆم - ماستهر- دکتۆرا)وه عەباس ئەکرەم ئهوهى خستهڕوو " ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە پێشتر دەستیان بە پڕۆسەی خوێندنی باڵا کردووە و لە قۆناغەکانی (کۆرسات، توێژینەوە، گفتوگۆی نامە)-دان ئەوا بە هەمان شێوازی خوێندنی ئەلکترۆنی درێژە بە پرۆسەی خوێندن دەدەن".
هەروەها رونیشیکردهوه" ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە پێویستیان بە بەکارهێنانی تاقیگە هەبێت، دوای ڕەزامەندی سەرۆکایەتی زانکۆ، هاوکاری دەکرێن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان لە تاقیگەکان ئەنجام بدەن بەمەرجی پابەندبوون بە رێکارە تەندروستییەکان".
عەباس ئەکرەم ئاماژهى بۆ ئهوهشکرد" وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕێگای ئەنجومەنی وەزیرانەوە کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە یاسایی و داراییانەی کە دێنە ڕێگای جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە".
لهکۆتایدا وتهبێژى وهزارهتى خوێندنى باڵا و توێژینهوهى زانستى خوێندکاران و کهسوکاریان دڵنیادهکاتهوه که بهردهوام(دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیای جۆری) و (فەرمانگەی خوێندن و پلان دانان و بەدواداچوون) لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیەوەی زانستی بەدواداچوونی بەردەوام دەکەن بۆ دڵنیابوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندنی ئەلکترۆنیو وتى" خوێندکاران و کهسوکاریان دڵنیادهکهینهوه خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) بەفیڕۆ ناچێت و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخەکە ڕێکاری زانستی پێویست دەگیرێتە بەر بۆ پاراستنی پرۆسەی خوێندن".