په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى بۆ هاوڵاتى: له‌به‌غداوه ئه‌و پاره‌یه ده‌گات بۆ ته‌واوکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند له ناوه‌نده‌وه(حکومه‌تى عێراق) ئه‌و پاره‌یه ده‌گات بۆ ته‌واوکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و ده‌شڵێت:" ئه‌گه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم نیه‌تى که‌مکردنه‌وه‌ى موچه‌ى هه‌بێت حاڵه‌تێکى خراپه".
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان مانگانه پێویستى به 885 ملیار دیناره بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، پێشتر له حکومه‌تى عێراقه‌وه مانگانه 453 ملیار دینار ده‌هات و له‌داهاتى نه‌وتیش مانگانه 380 ملیتر دینارى داهاتى نه‌وت ده‌درا به وه‌زاره‌تى دارایى بۆ موچه له‌گه‌ڵ بڕى 22 ملیار دینار هاوکارى ئه‌مریکا بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌و ئه‌وى دیکه‌ى به داهاتى ناوخۆیى پڕده‌کرایه‌وه.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" به‌پێى زانیارى من له ناوه‌نده‌وه ئه‌و پاره‌یه ده‌گات بۆ ته‌واوکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
به‌پێى رێککه‌وتنى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى بودجه‌ى 2019 مانگانه 453 ملیار دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه ده‌کرێت، به‌ڵام مانگى رابردوو ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ناردنى ئه‌و پاره‌یه‌ى راگرتووه.
زیاد جه‌بار ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد به‌پێى پێشبینیه‌کانى حکومه‌تى ناوه‌ند ئه‌و پاره‌یه ده‌نێرێت بۆ ته‌کمیله‌ى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم.
شه‌وى رابردوو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند به‌پێى توانا داراییه‌کانى خۆیان ده‌ست ده‌که‌ن به‌دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى کوردستان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه حکومه‌ت ده‌ست ده‌کات به دابه‌شکردنى موچه و وتیشى:" ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بیه‌وێت و مه‌به‌ستى له‌و قسه‌یه ئه‌وه‌بێت وه‌زاره‌تێک یان دوو سێ وه‌زاره‌ت بدات و ئه‌وانه‌ى تر نه‌دات ئه‌وه‌ش دوباره حاڵه‌تێکى خراپه بۆ حکومه‌تى هه‌رێم".
"ئه‌گه‌ر حکومه‌ت بیر له‌وه بکاته‌وه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران که‌مبکاته‌وه، وه‌ک ئه‌و حاڵه‌ته‌ى ساڵى 96رویدا که دۆلار زۆر دابه‌زى، ئه‌وه خراپترین حاڵه‌ته که حکومه‌ت بیرى لێبکاته‌وه، که‌پێم وانیه ئه‌مه بکات"، زیاد جه‌بار وا ده‌ڵێت.
دوو مانگه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى کوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، سبه‌ینێ دووشه‌ممه 4ى ئایار، مووچه‌ى مانگى یه‌کى ئه‌مساڵى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابه‌ش ده‌کرێت له‌کاتێکدا به‌شێکى زۆر له پزیشک و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌فته‌یه‌که مانگرتنیان ئه‌نجامداوه.
هه‌رچه‌نده وه‌فدێکى حکومه‌تى هه‌رێم رۆژى 3 شه‌ممه‌ى رابردوو به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى گه‌یشته به‌غداو گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق ئه‌نجامدا، به‌ڵام هێشتا هیچ ئاس‌ویه‌کى روون دیار نییه بۆ رێککه‌وتن و ناردنى 453 ملیار دینار بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
شیروان زرار، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌وه‌نده‌ى زانیارم هه‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا بۆ چه‌ند مانگێک رێککه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێم رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى کۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى بکات".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که جارێکى تر له ناوه‌راستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌چێته‌وه بۆ به‌غدا بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه‌و موچه‌ى هه‌رێمى کوردستان.