"لامه‌رکه‌زییه‌ت له پارێزگاکانى هه‌رێم پیاده‌کراوه.... ده‌بێت خه‌ڵک له‌سه‌ر دواکه‌وتنى موچه ئارام بگرن"
عارف روشدى، راوێژکارى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
راوێژکارێکى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌ڵێت:" لامه‌رکه‌زییه‌ت له پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان پیاده‌کراوه، به‌ڵام واباشه ئه‌و خواسته دوربکرێته‌وه له ململانێى حزبى و نه‌بێته ده‌رفه‌تێک بۆ زه‌قکردنه‌وه‌ى هه‌ندێ ویستى نه‌خوازراو ى زه‌ره‌ر به‌خش.
عارف روشدى، راوێژکارى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى ده‌شڵێت:" موچه سه‌رچاوه‌ى بژێوى توێژێکى به‌رفراوانى کومه‌ڵگاکه‌مانه ئه‌وانه‌ى له که‌رتى گشتیدا کارده‌که‌ن ، به دڵنیاییه‌وه دابینکردنى موچه حکومه‌ت به ئامانج و خه‌مى سه‌ره‌کى خۆى ده‌زانێ ده‌بێت ئارام بگرین.
هاوڵاتى: یه‌کێتى نیشتمانى و به‌شێک له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان زۆر باسى لامه‌رکه‌زیه‌تى کارگێرىو دارایى بۆ پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، لاى پارتى ئه‌م پرسه چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت؟
عارف روشدى: لامه‌رکه‌زییه‌ت له پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستان پیاده‌کراوه ، هه‌روه‌ها له‌به‌رنامه‌ى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تیشدا وه‌ک ئامانجێک باسکراوه ، به واتایه‌کى دیکه شتێکى نوێ نییه، به‌ڵام واباشه ئه‌و خواسته دوربکرێته‌وه له ململانێى حزبى و نه‌بێته ده‌رفه‌تێک بۆ زه‌قکردنه‌وه‌ى هه‌ندێ ویستى نه‌خوازراو ى زه‌ره‌ر به‌خش ، هه‌موومان خاوه‌نى ئه‌م وڵاته‌ین پێویسته ئاماده‌باشیمان هه‌بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چالاکى کێشه‌یه‌کى گه‌وره ، که هه‌موو ناوچه‌که‌و دنیاى گرتوته‌وه (نه‌خوشى کوروناو لێکه‌وته‌کانى له سه‌ر ئاستى : ئابورى ، سیاسى و کومه‌ڵایه‌تى ) بوویه پێویسته زیاتر هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له باره‌ى فرانترکردنى ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌کان تێروانێنیک هه‌بێت ئه‌وه ده‌کرێت له ڕیگاى که‌ناڵه فه‌رمییه‌کانه‌وه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتوگۆى له‌سه‌ر بکه‌ن.
هاوڵاتى: پارتى بۆچونى چییه له‌سه‌ر لامه‌رکه‌زى، واتا داهاتى پارێزگاکان به‌شێکى بۆ پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و ئاوه‌دانى خه‌رج بکرێته‌وه؟
عارف روشدى: هه‌موو پارێزگایه‌ک به‌شى خۆى هه‌یه له‌و میزانییه‌ى له‌به‌رده‌ست حکومه‌تى هه‌رێمدا هه‌بووه، پێموایه له میزانییه‌ى هه‌رێم ٤٧% ى به‌ر پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌کانى گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌که‌وێت، ده‌بێت ره‌چاوى کۆى بارودۆخى هه‌رێمى کوردستان بکرێت ،واته به‌و میزانییه‌ى که هه‌یه مشورى باشترکردنى بژێوى خه‌ڵک و خزمه‌تگوزارییه‌کان ئامانجى سه‌ره‌کى بێت ، پارتى له گه‌ڵ ئه‌وه‌یه بوودجه له خزمه‌تى گه‌شه‌پێدانى هه‌مو سکته‌ره‌کانى ژیاندا بێت ..
هاوڵاتى: هاوڵاتیان رووى ده‌میان زیاتر له پارتییه که پێکهێنه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم بووه له‌باره‌ى دۆخى دارایى پرسى موچه‌وه، بۆ راشکاوانه به هاوڵاتیان ناوترێت دۆخى دارایى به‌م شێوه‌یه‌یه و ده‌توانین به‌و شێوه‌یه موچه بدرێت؟
عارف روشدى: حکومه‌ت ته‌نها هى پارتى نییه ، به‌ڵکو له سێ لایه‌نى خاوه‌ن زورینه‌ى ده‌نگ پێکهێندراوه ( پارتى و یه‌کێتى و گۆران) بۆیه پیویسته هه‌ماهه‌نگ بن له به‌رپرسیاره‌تیدا له‌کاتى ته‌نگانه‌و قه‌یران و له‌کاتى ئاساییشدا ، خه‌لکى کوردستان هۆشیاره‌و ده‌زانن حزبه‌کان چون کارده‌که‌ن ، بۆیه پێویسته ئه‌م تێروانینه راست بکه‌ینه‌وه،(ئه‌گه‌ر دۆخه‌که باش بوو ئه‌وه ئێمه‌ین و ئه‌گه‌ریش گرفت دروست بوو ئیمه نین )، به‌م هه‌ڵوێسته متمانه له ده‌ست ده‌درێت .
هاوڵاتى: به‌ڵام پارتى دیموکرات سه‌رۆکى حکومه‌ت و سه‌رۆکى هه‌رێمى له‌لایه به‌رپرسیارێتى زیاتر له‌سه‌ر شانى پارتییه؟
عارف روشدى: پێموایه به‌ر پرسیاره‌تى هاوبه‌شه ، راسته پارتى براوه‌ى یه‌که‌مه‌و ئه‌و ده‌سه‌لاتانه لاى ئه‌وه ، به‌لام کابینه‌ى حکومه‌ت له سێ لایه‌نى سه‌ره‌کى براوه‌ى هه‌ڵبژاردن پێکهاتووه و ده‌بێ به به‌ر پرسیاره‌تى هاوبه‌شه‌وه کاربکات ، له باره‌ى دۆخى داراییه‌وه حکومه‌تى هه‌رێم زور جار ئاماژه‌ى به سه‌رچاوه داراییه‌کانى خۆى داوه ، که ئه‌مانه‌ن : (داهاتى ناوخۆ‌و ، به‌شه پاره‌ى به‌غداد و داهاتى فروشتنى نه‌وت) ، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێ که‌س و لایه‌ن نایانه‌وێ ئه‌م راستییه په‌سه‌ند بکه‌ن ، سه‌باره‌ت به‌و به‌شه‌ى له به‌غداوه ده‌نێردرێت : هه‌رێم و به‌غدا وا رێککه‌وتون ئه‌گه‌ر ٢٥٠٠٠٠ هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى کوردستان بدرێته کومپانیاى سومو ئه‌وه ده‌بێ به‌غدا مانگانه (٩٠٠) سه‌د ملیون دولار بینێرێت ، ئه‌گه‌ر نا نرخى ئه‌و بره نه‌وته داده‌به‌زێنرێت له‌و بره پاره‌یه‌و ته‌نها ( 453) ملیار دینار ده‌نێرێت واته: پاره‌ى 250 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وتى رۆژانه له بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌بردرێت ئینجا (٤٥٣) ملیاره‌که ده‌نێردرێت ، بۆیه بیانوى ته‌سلیمنه‌کردنى نه‌وته‌که بیانوییه‌کى نابه‌جێیه‌و نیه‌تێکى خراپه . لێره‌دا ئه‌رکى حزبه به‌شداربووه‌کانى کابینه‌ى ٩ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه ئه‌و راستییه بۆ خه‌ڵکى سه‌ربه‌رزى کوردستان روونکه‌نه‌وه ، هه‌روه‌ها راستییه‌کى دیکه هه‌یه : هه‌رێمى کوردستان سه‌ره‌راى که‌م و کورییه‌کانى پێشکه‌وتنێکى چونایه‌تى له چاو شوێنه‌کانى دیکه‌ى عیراق به به‌غدادى پایته‌خته‌وه‌ش به‌خۆیه‌وه بینیوه ، به‌و هه‌موو داهاته‌ى له به‌رده‌ست عێراقه نه‌توانراوه ته‌نانه‌ت ئاوى پاک بۆ خه‌لکى خواروو ناوه‌راستى ئه‌و ولاته دابینبکرێت ، رێژه‌ى هه‌ژارى و بێکارى تا دێت له به‌رزبونه‌وه‌دایه ، ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌کانى ته‌ندروستى زور نزمه ، ئه‌من و ئاسایش نه‌ماوه ، ده‌یان گروپى چه‌کدار روژانه بێرێزى به خه‌ڵکى ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ده‌که‌ن .. هتد ، واته بارودوخى هه‌رێمى کوردستان زۆر پێشکه‌وتوتره‌و به‌راورد ناکرێت له گه‌ڵ شوینه‌کانى دیکه‌ى عیراق . بۆیه حکومه‌تى به‌غدا ده‌یه‌وێ له ڕێگاى بڕینى قوتى خه‌لکى کوردستانه‌وه وه‌ک سیاسه‌تیکى قیزه‌وه‌ن کێشه‌مان بۆ دروست بکه‌ن ، داوا ده‌که‌ین خه‌ڵکى سه‌رفرازى کوردستان ئه‌م راستیه‌ش فه‌راموش نه‌که‌ن کێشه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها کێشه‌ى موچه نییه، به‌ڵکو کێشه‌ى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یمان هه‌یه .
هاوڵاتى: واتا ده‌بێت هاوڵاتیان ئارام بگرن له دواکه‌وتنى موچه؟
عارف روشدى: موچه سه‌رچاوه‌ى بژێوى توێژێکى به‌رفراوانى کومه‌ڵگاکه‌مانه ئه‌وانه‌ى له که‌رتى گشتیدا کارده‌که‌ن ، به دڵنیاییه‌وه دابینکردنى موچه حکومه‌ت به ئامانج و خه‌مى سه‌ره‌کى خۆى ده‌زانێ و هه‌موو هه‌وڵێکى خۆى خستووه گه‌ر له‌و پێناوه‌دا ، بۆیه پێویستى به هه‌ماهه‌نگى حزبه سیاسییه‌کان و کومه‌ڵانى خه‌لک هه‌یه ، نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ى ، واته ده‌بێت ئارام بگرین ، به‌هه‌لکشانى گونجاوى نرخى نه‌وت و خاوبونه‌وه‌ى کاریگه‌رییه‌کانى نه‌خوشى کورونا ،جێبه‌جێکردنى پروژه‌کانى چاکسازى بریارلێدراو ، هه‌روه‌ها رێککه‌وتنى شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا کێشه‌که له زووترین کاتدا چاره‌سه‌ربکریت .
هاوڵاتى: پێتانوایه به پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق له‌لایه‌ن مسته‌فا کازمییه‌وه کێشه داراییه‌کان له‌نێوان هه‌رێم و عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بن؟
عارف روشدى: ئه‌گه‌ر مسته‌فا کازمى بتوانێت به پێوه‌رى ده‌وله‌تدارى کاربکات و تێگه‌یشتنى هه‌بێت بۆ کێشه که‌له‌که‌بووه‌کانى عیراق به گشتى و کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به تایبه‌تى ، ده‌کرێت ئومێدێک هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر نا زیاتر ئه‌و راستییه خۆى ده‌سه‌لمیێنێت (عیراق نابێته ده‌وله‌ت ) کێشه‌ى هه‌رێمى کوردستان کێشه‌یه‌کى مێژووییه کێشه‌ى گه‌لێکه ده‌بێ له سه‌ر بنه‌ماى رێککه‌وتن و بنه‌ماکانى ده‌ستورى چاره‌سه‌ر بکرێت به دابینکردنى خواسته ره‌واکانى گه‌له‌که‌مان و رێزگرتنى پێگه‌ى سیاسى و یاسایى و ده‌سه‌لاته‌کانى هه‌رێمى کوردستان ، نه‌ک وه‌کو کێشه‌ى نێوان چه‌ند حزبێک و کێشه‌یکى لاوه‌کى سه‌یر بکرێت .