سه‌میر هه‌ورامى بۆ هاوڵاتى: سبه‌ینێ یه‌کلاده‌بێته‌وه به‌غدا 453 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت یان نا
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 6ى ئازار له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دانوسانى عێراق کۆبونه‌وه ده‌که‌ن و دواى ئه‌وه یه‌کلاده‌بێته‌وه به‌غدا 453 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت یان نا.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5ى ئازارى 2020 وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و وه‌زیرى دارایى و پلاندانان و سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ره‌و به‌غدا رۆشتن و پاش کاتژمێرێک گه‌یشتنه به‌غدا.
سه‌میر هه‌ورامى، وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت" له‌به‌غداین و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌فدى دانوسانگارى عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى سامر غه‌زبان جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و وه‌زیرى نه‌وت کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له وه‌فدى حکومه‌تى عێراق نوێنه‌رى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى حکومه‌تى کاربه‌رێکه‌رى عێراق و ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق و به‌رپرسانى دیکه‌ى عێراقى تێدایه.
سه‌میر هه‌ورامى وتیشى:" سبه‌ینێ پاش ئه‌و کۆبونه‌وانه یه‌کلایده‌بێته‌وه حکومه‌تى عێراق 383 ملیۆن دۆلاره‌که بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کات یان نا، واتا سبه‌ینێ روونده‌بێته‌وه".
حکومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى یاساى بودجه‌ى 2019ى عێراق مانگانه 383 ملیۆن دۆلار که به دینار ده‌کاته 453 ملیار دینار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرد، به‌ڵام له‌مانگى رابردوودا ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیان راگرت به‌هۆکارى پابه‌ند نه‌بوونى حکومه‌تى هه‌رێم به‌هۆى راده‌ستنه‌کردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به به‌غدا.
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یى نیشانداوه بۆ ته‌سلیمکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌و پابه‌نده به‌و لێکتێگه‌شتنه‌ى که پێشتر له‌نێوان هه‌رێم و عێراق کرا که هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگه‌ى کۆمپانیاى سۆمۆ ته‌سلیمى عێراق بکات و به‌غداش 900 ملیۆن دۆلار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه بکات".
وته‌بێژى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ى سبه‌ینێ ئه‌نجام ده‌درێن بۆ لێکتێگه‌شتن و رێککه‌وتنه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کى کورتیش بێت" ده‌کرێت حکومه‌تى نوێى عێراق بیکاته بنه‌مایه‌ک بۆ رێککه‌وتنێکى درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا".
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 6ى ئازارى 2020 په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات بۆ متمانه‌دان به کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمى، راسپێردراوى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق که کابینه‌که‌ى 21 وه‌زاره‌تى له خۆگرتووه‌و سێ دانه‌یان بۆ کورد یارى کراوه.
سه‌میر هه‌ورامى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى بۆ ئه‌وه له‌به‌غدایه تا شایسته‌و مافه داراییه‌کانى خه‌ڵکى هه‌رێمى کوردستان وه‌ربگیرێت، به‌ڵام با بۆ هه‌موو لایه‌ک روون بێت که دۆخى سیاسى عێراقیش زۆر جێگیر نییه‌و له پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراقدان.