بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى بۆ هاوڵاتى: بابه‌تى پارێزبه‌ندى یاساییه به‌ڵام تێکه‌ڵکراوه به‌سیاسه‌ت
"بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکەین بۆ دەنگدان به‌هەڵگرتنی پارێزبەندیی له‌سه‌ر ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره و هه‌موو په
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
بریارده رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند بابه‌تى پارێزبه‌ندى بابه‌تێکى یاساییه به‌ڵام ره‌نگه تێکه‌ڵ کرابێت به‌بابه‌تێکى سیاسى.
جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆران بریارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" بابه‌تى پارێزبه‌ندى بابه‌تێکى یاساییه له‌ناو په‌یڕه‌وى ناوخۆ بونى هه‌یه و به‌ڵام ره‌نگه تێکه‌ڵ کرابێت به‌بابه‌تى سیاسى".
ئەمڕۆ كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌ش تایبه‌ته به هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر چوار په‌رله‌مانتار.
به گوێره‌ی نووسراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، كه واژووی هه‌ریه‌ك له جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هێمن هه‌ورامی و سكرتێری په‌رله‌مان، مونا قاوه‌چی له‌سه‌ره، له دانیشتنی ئەمڕۆدا، ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی چوار ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌خرێته‌ڕوو، ئه‌وانیش: (ئومێد عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن، عه‌لی حه‌مه ساڵح، شیرین ئه‌مین عه‌بدولعه‌زیز، سۆران عومه‌ر سه‌عید).
جه‌لال محه‌مه‌د، وتیشى" تائێستا به‌شێک له فراکسیۆنه‌کان وپه‌رله‌مانتاران ئاماده‌ییان نییه بچنه هۆڵى په‌رله‌مان و به‌شدارى دانیشتنه‌که بن".
جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه له‌روى یاساییه‌وه" پێم وایه ده‌نگدانه‌که ده‌کرێت ، چونکه به نیوه‌ى ده‌توانرێت به‌یاسایى ئه‌و کاره بکرێت".
دوان له‌و چوار په‌رله‌مانتارانه‌ى که ئه‌مرۆ له‌دانیشتنى په‌رله‌ماندا ده‌چێته ده‌نگدانه‌وه بۆ هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆرانن.
وه‌ک فراکسیۆنى گۆرانیش، جه‌لال محه‌مه‌د وتى" داوامان کردووه وه‌ک فراکسیۆن که ئه‌و بڕگه‌یه له به‌رنامه‌ى کار هه‌ڵبگیرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد " ئێمه وه‌کو گۆران ده‌نگى پێناده‌ین، و له‌گه‌ڵى نین، به‌ڵام میکانیزمى روبه‌روبونه‌وه‌که‌مان هێشتا دیار نیه که ئایا ده‌چینه ناو هۆڵى په‌رله‌مان و ده‌نگى پێناده‌ین یان هه‌ر ناچین و ده‌نگیشى پێناده‌ین".