وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى: سۆران عومه‌ر زۆر زیاده‌رۆیى کردووه‌و ئه‌مڕۆش ته‌شهیرى کردووه
"هیچ داواکارییه‌ک نه‌هاتووه بۆ هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارى پارتى به‌همه‌ن کاکه عه‌بدوڵا"
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ روویداوه‌و پارێزبه‌ندى له سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتارى کۆمه‌ڵ وه‌رگیراوه‌ته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌وه بووه که "سۆران عومه‌ر زیاده‌رۆیى کردووه‌و ته‌شهیرى کردووه، ناکرێت په‌رله‌مانتار له سه‌رو یاساوه بێت".
به زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مانتارانی ئاماده‌بووی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانى کوردستان، هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له هه‌ریه‌ک له ئومێد خۆشناو و عه‌لى حه‌مه‌ساڵح و شیرین ئه‌مین ڕه‌تکرایه‌وه، به‌ڵام پارێزبه‌ندی له سۆران عومه‌ر وه‌رگیرایه‌وه.
هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌نوسراوێکى فه‌رمیدا که له سایتى په‌رله‌مان بڵاوکراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه کراوه که به‌پشتبه‌ستن به‌حوکمى بڕگه‌ى (چواره‌م و پێنجه‌م)ى مادده‌ى (24) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق، سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار (سۆران عمر سعید)، په‌رله‌مانى کوردستان له‌دانیشتنى ژماره (4)ى ئاسایى خۆیدا که رۆژى پێنجشه‌مه رێکه‌وتى 7/5/2020 به‌ڕێوه‌چوو.
نوسراوه‌که به واژۆى هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان بڕیارى ژماره (4) ده‌رکردو تیایدا ئاماژه به‌وه‌دراوه که بڕیاره‌که له رۆژى ده‌رچوواندنییه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت و له رۆژنامه‌ى فه‌رمیى وه‌قایعى کوردستان بڵاو ده‌کرێته‌وه که ئاراسته‌ى دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى 1ى سلێمانى و هه‌ولێر کراوه.
پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ رویداوه ته‌نها پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر وه‌رگیراوه‌ته‌وه که دادگا به‌بێ په‌رله‌مان ده‌توانێت بانگێشتى بکات، ئه‌گینا ده‌توانێت وه‌ک په‌رله‌مانتار کارى خۆى و به‌دواداچونیش بکات".
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، له‌سیستمى په‌رله‌مانیدا زۆرینه‌و که‌مینه شتێکى ئاساییه‌و به زۆرینه پارێزبه‌ندى له سۆران عومه‌ر وه‌رگیراوه‌ته‌وه، وتیشى:" سۆران عومه‌ر زۆر زیاده‌رۆیى کردووه‌و به‌رده‌وام بووه له‌سه‌رى، ئه‌مڕۆو دوێنێش له کۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌کانیدا ته‌شهیرى کردووه، ئه‌مه ده‌بێت سنورێکى بۆ دابنرێت و بوه‌ستێندرێت".
وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه ئه‌گه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌کانى له‌به‌رده‌ستدایه بابچێته به‌رده‌م دادگا‌و به‌رگرى له خۆى بکات تا دۆسییه‌که‌ى یه‌کلایده‌کاته‌وه.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له‌ناو فراکسیۆنى پارتیدا، په‌رله‌مانتار به‌همه‌ن کاکه عه‌بدوڵا، له گه‌رمیان سکاڵاى له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌و تا ئێستا پارێ.به‌ندى له‌سه‌ر لانه‌دراوه، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى، وتى:" ئه‌مڕۆ به‌همه‌ن کاکه عه‌بدوڵا له‌ناو په‌رله‌ماندا نه‌بووه‌و هیچ که‌سێکیش داواى لابردنى پارێزبه‌ندییه‌که‌ى نه‌کردووه، هه‌رکاتێک داوا کرا ئاساییه خۆ لابردنى پارێزبه‌ندى کۆتایى دنیا نییه".
ناوبراو ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه به‌همه‌ن کاکه عه‌بدوڵا، ته‌قه له باره‌گاى ناوچه‌ى پارتى کراوه له گه‌رمیان و ئه‌و ته‌قانه‌ى کراون له شوێنى دیکه‌وه بووه نه‌ک له ناوچه‌ى پارتییه‌وه کرابێت و ئه‌وى پێ تۆمه‌تبار بکرێت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌مه کوده‌تا بووه پارتى به‌سه‌ر په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاراندا کردوویه‌تى که به‌ده‌نگى فراکسیۆنى پارتى و که‌مینه‌کان و لیستى سه‌رده‌م پارێزبه‌ندى له سۆران عومه‌ر وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و فراکسیۆنه‌کانى یه‌کێتى و گۆڕان و کۆمه‌ڵ و نه‌وه‌ى نوێ و یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵیدا نه‌بوون، پێشه‌وا هه‌ورامى وتى:" له سیستمى په‌رله‌مانیدا به زۆرینه‌و که‌مینه بریاردراوه‌و شتێکى ئاساییه".