هه‌ولێر پێشنیار ده‌کات هاتوچۆى نێوان شاره‌کان ئاسایى بکرێته‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وته‌بێژى پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند پارێزگار پێشنیارى کردووه هاتوچۆ له هه‌ولێر بۆ هه‌موو شاره‌کانى هه‌رێم و عێراق ئاسای بکرێته‌وه.
بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ بدات، پارێزگاری هه‌ولێریش رایگه‌یاندووه كه پێشنیازی هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كانیان كردووه.
به‌یار فاتح، وته‌بێژى پارێزگارى هه‌ولێر، له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر پێشنیارى کردووه هاتوچۆى نێوان شاره‌کان ئاسایى بکرێته‌وه".
به‌یار فاتح، باسى له‌وه‌شکرد" توشبویه‌کى که‌م له پارێزگاى هه‌ولێردا ماوه و رۆژانه چاکده‌بنه‌وه و ده‌گه‌رێنه‌وه ماڵه‌وه".
وته‌بێژى پارێزگارى هه‌ولێر وتیشى" پێشنیارمان کردووه هاتوچۆى نێوان شاره‌کانى هه‌رێم و شاره‌کانى عێراقیش هه‌مووى بکرێته‌وه و سه‌رجه‌م رێگاکان به روى هاتوچۆ و هاوڵاتیاندا بکرێته‌وه".
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه" ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ بریارى تازه ده‌دات و زۆر پێشنیارى نوێ له‌به‌ر ده‌ستدایه و کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئایاری 2020، کاتژمێر 12ی شەو، دوای هەشت قۆناغی نوێکردنەوەی، ماوەی قەدەغەی هاتوچۆ کۆتایی دێت و تا ئێستاش هیچ بڕیارێکیش بۆ درێژکردنەوەی نەدراوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت لە رۆژی 11ی ئایارەوە، بە مەرجی خۆپارێزی و رێکاری تەندروستییەوە، دەست بە دەوام بکەنەوە.
هاوکات، وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش بڕیاریدا، لە رۆژی 11ی ئایارەوە دەرگای مزگەوتەکان بە رووی نوێژخوێناندا بکرێنەوە.
قەدەغەی هاتوچۆ لە 14ی مانگی ئازارەوە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر راگەیەندرا، و دواتر پارێزگاکانی دیکەی گرتەوە، لەوکاتەشەوە هەشت جار قەدەغەی هاتوچۆ درێژکراوەتەوە.