گۆڕان و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو له پۆسته‌کانى به‌غدا بێبه‌ش کران
گۆران و یه‌کگرتوو: کۆبونه‌وه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بۆ دابه‌شکردنى پۆسته‌کان جێگه‌ى خۆى نه‌گرت
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
دوو په‌رله‌مانتارى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کگرتووى ئیسلامى ره‌خنه له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌گرن سه‌ره‌راى چه‌ندین کۆبونه‌وه له‌نێوان لایه‌نه‌کانى(پارتى، یه‌کێتى، گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) هیچ پۆستێک نه‌دراوه به لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى.
7ى ئایارى 2020 په‌رله‌مانى عێراق متمانه‌ى به‌خشى به مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێى عێراق و 15 وه‌زیر، وه‌زاره‌ته‌کانى نه‌وت و ده‌ره‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ریان دواخراو و چه‌ند وه‌زاره‌تى دیکه ده‌نگى پێ,یستیان نه‌هێنا که داد‌و بازرگانى و کۆچ و کۆچبه‌ران و گه‌شتوگوزار بووه.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى، پارتى دوو کاندیدى هه‌یه بۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق( فوئاد حوسێن ئه‌گه‌ر سه‌رى نه‌گرت، سه‌یوان بارزانى برازاى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى، یه‌کێتى نیشتمانى خالید شوانى کاندید کردووه بۆ وه‌زاره‌تى داد‌و که‌رکوکییه‌کانیش کاندیدى دیکه‌یان ئاماده کردووه بۆ ئه‌و پۆسته).
جه‌مال کۆچه‌ر، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" پارتى و یه‌کێتى له به‌غدا به جیا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى و لایه‌نه‌کانى ێراق کرد‌و هه‌ریه‌که‌و بۆ خۆى تا پشکى خۆى وه‌ربگرێت، هیچ حسابێکیان بۆ لایه‌نه‌کانى گۆران و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو نه‌کردووه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ى له‌سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام دران بۆ یه‌کریزى و یه‌ک هه‌ڵوێستى له‌به‌رانبه‌ر به‌غدا بۆ ئه‌وه بووه که هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌پێى ئیستحقاقى خۆیان پۆست وه‌ربگرن له‌پێناو خزمه‌تکردنى خه‌ڵک، وتیشى:" پارتى و یه‌کێتى به‌ئێستاشه‌وه بۆ خۆیان هه‌وڵیانداوه‌و له‌سه‌ر پرسى پۆسته‌کان هیچ په‌یوه‌ندیه‌کیان به لایه‌نه‌کانى دیکه‌وه نه‌کردووه".
جه‌مال کۆچه‌ر جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه ته‌نانه‌ت بۆ ده‌نگدان به کابینه‌که‌ى مسته‌فا کازمى، سه‌رکۆ وه‌زیرانى نوێى عێراق پارتى ته‌نها ته‌له‌فونێکیان بۆ سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتوو کردووه‌و که بزانن بۆچونیان چییه له‌سه‌ر کازمى" هیچ شتێکى دیکه‌یان نه‌وتووه".
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه، "ئه‌م حسابنه‌کردنه" بۆ لایه‌نه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى و یه‌کێتى زه‌ره‌ر له یه‌کریزى و ته‌بایى نێوان لایه‌نه‌کان ده‌دات له به‌غداو کاریگه‌رى له‌سه‌ر پرسى کورد ده‌بێت، وتیشى:" ئێمه به‌هه‌موو توانامانه‌وه به‌رگریمان له مافه‌کانى گه‌لى کورد کردووه له پرسى بودجه‌و داراییى و ئیستحقاقى گه‌لى کورد له په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڵام پارتى و یه‌کێتى بۆ خۆیان پۆستیان وه‌رگرتووه".
له‌پێش راسپاردنى مسته‌فا کازمى بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، پێشتر له مانگى شوباتى 2020 ئه‌وکاته‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق راسپێردرا بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى عێراق و دواتر شکستى هێنا، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى(پارتى، یه‌کێتى، گۆران، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو) به‌ئاماده‌بونى جێگرانى سه‌رۆکى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و ره‌شنوسێک ئاماده کرا تا به‌پێى ئیستحقاقى لایه‌نه‌کان پۆسته‌کانى به‌غدا دابه‌ش بکرێت.
پارتى له په‌رله‌مانى عێراق 25 کورسى و یه‌کێتى 18 و گۆڕان 5 و کۆمه‌ڵ 2 و یه‌کگرتوو 2 کورسیان له په‌رله‌مانى عێراقدا هه‌یه.
جه‌مال کۆچه‌ر وتیشى:" ئێمه ده‌زانین له دابه‌شکردنى پۆسته‌کانى به‌غدا مه‌رج نییه یه‌ک که‌سى ناو حزبه‌کانى پارتى یا یه‌کێتى بتوانن بریار بده‌ن، ره‌نگه ئه‌و خواسته‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌یبووه بۆ دابه‌شکردنى پۆسته‌کان و ئیستحقاقى لایه‌نه‌کان هه‌موو بریاره‌کان له‌ناو حزبه‌که‌یدا لاى ئه‌و نه‌بێت".
په‌رله‌مانتارێکى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ڵێت پێشتر دژى ئه‌وه بووه گۆران به‌شدارى کۆبونه‌وه‌کانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم بکات، چونکه ده‌یزانى ئه‌نجامه‌که‌ى به‌م شێوه‌یه‌ى ئێستا ده‌بێت.
کاوه محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"پارتى یه‌کریزى ته‌نها وه‌کو دیکۆرو دروشم ده‌وێت، یه‌کریزى لاى ئه‌وان ئه‌وه‌یه که ببیته پاشکۆى ئه‌و ئه‌وان چیان وت ئه‌وه جێبه‌جێى بکه‌یت و ببیت به داش دامه‌ى ئه‌و، بۆیه ئه‌و بۆچونه‌مان له‌گه‌ڵ براده‌رانى خۆشمان له‌ناو گۆران باسکردووه که هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌یه له کۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم به‌شدار بین و ببین به به‌شێک له‌و سینارۆیو نمایشه‌وه ده‌یه‌وێت به‌ناوى هه‌موو لایه‌نه‌کانه‌وه بچێت دانوساندن بکات له‌به‌غدا".
هه‌روه‌ها وتیشى:" پارتى له‌دانوساندنه‌کانیدا له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ناوى کورده‌وه ده‌چێت، به‌ڵام ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌که‌ى کار ده‌کات و پۆسته‌کان بۆ خۆى وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش زه‌ره‌رێکى گه‌وره‌ى داوه له پێگه‌ى کورد و لاوازى کردووه، له‌جیاتى ئه‌وه‌ى شه‌ر له‌سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌کانى کورد بکه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆته شه‌رو ململانێ له‌سه‌ر پۆسته‌کان و به‌و هۆیه‌وه کورد له چوار وه‌زاره‌ته‌وه ته‌نها سێ وه‌زاره‌تى بۆ دیارى کرا".
کاوه محه‌مه‌د پێشیوابوو ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ئه‌نجامیدا،"یاریکردن و ئیستغلال کردن بووه به لایه‌نه‌کانى گۆران و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ،بۆیه دژى ئه‌وه‌بووم که گۆران به‌شدارى کردووه".