وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى: مه‌ترسى کۆرۆنا وه‌کو خۆى به‌رده‌وامه
"له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا هاتوچۆى نێوان شاره‌کانى هه‌رێم و عێراق ئاسایى ده‌کرێته‌وه"
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند له‌ئێستادا مه‌ترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌کو خۆى به‌رده‌وه‌مه و پێویسته رێکاره‌کان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌سه‌ر ئاستى تاکه‌که‌سى زۆر گرنگى پێبدرێت.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم له چاوپێکه‌تونه‌که‌ى له‌گه‌ڵ هاوڵاتى زۆر جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه نابێت له خۆپارێزى و رینماییه‌کان سارد بینه‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش کرد له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا هاتوچۆى نێوان شاره‌کانى هه‌رێم و عێراق ئاسایى ده‌کرێته‌وه.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت"له‌ئێستادا مه‌ترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌کو خۆى به‌رده‌وه‌مه و پێویسته رێکاره‌کان له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌سه‌ر ئاستى تاکه‌که‌سى زۆر گرنگى پێبدرێت هه‌ربۆیه ئێستا ناتوانێت قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌واوى هه‌ڵگیرێت و ده‌شتوانیین بلێن تائێستا سه‌رکه‌وتوو بوین، به‌ڵام نازانین داهاتوو چۆن ده‌بێت و بۆیه نابێت هیچ کات ساردبونه‌وه‌مان پێوه دیاربێت به‌رامبه‌ر رێنماییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزى".
له ئێستاشدا زۆرهاوڵاتى هه‌رێمى کوردستان ماون و له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن، به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه نه‌یانتوانیوه بگه‌رێنه‌وه بۆیه حکومه‌تى هه‌رێى کوردستان بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتیانه به‌رده‌وامه و تائێستا 800که‌س گه‌رێنراونه‌ته‌وه.
وته‌بێژى ته‌ندروستى وتیشى" هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى تائێستاش هاوڵاتى هه‌رێمن و له‌ده‌ره‌وه‌ن به‌هاوکارى حکومه‌ت و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌گه‌رێندرێنه‌وه و له فرۆکه‌خانه‌کان وه‌رده‌گیرێن و پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و بۆماوه‌ى 14 رۆژ که‌ره‌نتین ده‌کرێن و دواتر دوباره پشکنینیان بۆ ده‌کرێت و له‌ته‌ندروستیان دڵنیا ده‌بینه‌وه ئه‌و کات تێکه‌ڵ به کۆمه‌ڵگا ده‌بن".
له‌دواى لابردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه‌و کردنه‌وه‌ى به‌شێکى زۆرى دوکان و بازاڕه‌کان به‌رده‌وام لیژنه‌کانى قایمقامیه‌ت و لیژنه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌سه‌ردانى شوێنه‌کاندان بۆ چاودێرى و جێبه‌جێکردنى رێکاره‌کانى خۆپارێزى.
محه‌مه‌د قادر، ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد "به‌رده‌وام لیژنه‌کانى پشکنین و به‌دواداچون وه‌زاره‌ت و لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى شاره‌کان هه‌مویان به‌رده‌وام له پکشنین به‌رده‌وامن به‌پێى ئه‌و شوێنانه‌ى کارى تێداده‌کرێت و هه‌ر شوێنێک به‌پێى کاره جیاوازه‌کان لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندى هه‌یه و چاودێرى ده‌که‌ن هه‌رکاتێک رینماییه‌کانى جێبه‌جێنه‌کرد روبه‌روى سزاى یاسایى ده‌بنه‌وه".
وته‌بێژى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه مه‌به‌ست له‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ى که به‌کارهاتووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه" توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا له هه‌رێم نه‌ماوه" ماناى ئه‌وه‌نییه مه‌ترسى ڤایرۆسه‌که نه‌ماوه چونکه ئه‌م په‌تایه له‌هه‌موو جیهان بونى هه‌یه و مه‌ترسیه‌که‌ى هه‌ر به‌رده‌وامه و رۆژانه حاڵه‌تى نوێى توشبون و مردن تۆمار ده‌کرێت بۆیه ناتونرێت بایه‌خى پێنه‌درێت و مه‌ترسیه‌که‌ى پشگوێخرێت".
له‌ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌که هه‌واڵى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسێکى نوێ له هه‌ندێک وڵات له میدیداکان بڵاوده‌بێته‌وه، وه‌ک ئه‌مریکا که باس ده‌کرێت تائێستا 85منداڵ توشى ڤایرۆسه بووه و زیاتر ئه‌وه توشى که پێشتر ڤایرۆسى کۆرۆنایان گرتووه و چاکبونه‌ته‌وه یاخود له وڵاتى چین له ناوه‌ندى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرنابوو، باس له سه‌رهه‌ڵدانى ڤایرۆسێکى نوێ ده‌کرێت .
وته‌بێژه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وتیشى" تائێستا ده‌رباره‌ى بونى ڤایرۆسێکى نوێ له‌هه‌ندێک وڵات که باس ده‌کرێت هیچ زانیارى زانستى و باوه‌رپێکراو نییه، ته‌نیا له‌میدیاکانه‌وه باس ده‌کرێت، و بۆیه زانیارى تازه و باوه‌رێپێکراوم ده‌ست نه‌که‌وتووه".
هاوکات پێش 10ئایارى2020 فرسه‌ت سۆفى، پارێزگارى هه‌ولێر پێشنیارى کرد هاتوچۆى نێوان شاره‌کان بکرێته‌وه.
محه‌مه‌د قادر ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه"وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى زۆر جه‌خت له‌سه‌ر سنوردارکردنى هه‌موو جۆره به‌رکه‌وتنێک ده‌که‌ینه‌وه له‌ناو شاره‌کان، وه له‌نێوان شاره‌کانیشدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شێک له پارێزگاره‌کانى باشور تاراده‌یه‌ک رێکار و رێنماییه‌کانیان جیاوازه له‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆیه ئێمه نامانه‌وێت راسته‌وخۆ به‌رکه‌وتنمان هه‌بێت و تا ئه‌و کاته‌ى ژیان له‌هه‌موو جیهاندا ئاسایى ده‌بێته‌وه، وتا دڵنیا ده‌بین زیاتر و له‌وانه‌شه له‌ماوه‌یه‌کى کورتى داهاتوودا بریارى کردنه‌وه‌ى هاتوچۆى نێوان شاره‌کانیش بکه‌وێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و ده‌وه‌ستێته سه‌ر بارودۆخى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ناوچانه‌دا".
،