"ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان به‌ پاساوى لاواز گه‌مارۆى که‌مپى مه‌خموریان کردووه‌"

جه‌میل بایک: پێویسته‌ کۆتایى بهێندرێت به‌ گه‌مارۆى سه‌ر که‌مپى مه‌خمور

5 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد(KNK) ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان به‌ پاساوى لاواز گه‌مارۆى که‌مپى مه‌خوریان داوه‌و ناتوانرێت پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان بگه‌یه‌ندرێنه‌ گه‌مپه‌که‌.
که‌مپى مه‌خمور که‌ به‌ که‌مپى(شه‌هید ڕۆسته‌م جودی) ده‌ناسرێت نزیکه‌ى 12 هه‌زار په‌نابه‌رى کوردى باکورى کوردستانى تێدایه‌و زیاتر له‌ سێ مانگه‌ گه‌مارۆ خراوه‌ته‌ سه‌ریان.
شۆرش خدر، ئه‌ندامێکى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد(KNK) له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"
‌که‌مپى شه‌هید ڕۆسته‌م جودی،زیاتر له‌ دوانزه‌ هه‌زار په‌نابه‌رى کوردانى بکورى تێدا ده‌ژین به‌شێوه‌یه‌ک که‌ له‌ بارودۆخێکى زۆر ناهه‌موار ژیان به‌ڕێ ده‌که‌ن، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى حکومه‌تى ناوه‌ند وه‌ک پێویست نه‌یتوانیوه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌ بکات.بێ هه‌ڵوێسته‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆردومانانه‌ى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه‌ ده‌کرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد:" ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستانیش به‌ پاساوى لاواز گه‌مارۆیان خستۆته‌ سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ له‌ ژیانى ده‌ره‌وه‌ى که‌مپه‌که‌ى دابڕیون، هاتوچۆ له‌سه‌ر که‌مپه‌که‌ قه‌ده‌غه‌ کردووه‌ ڕێگرى ده‌که‌ن له‌ گه‌یاندنى  هاوکاریه‌ مرۆیى و پزیشکییه‌کان".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى کۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى کورد داواى له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق کرد به‌ ئه‌رکى خۆى هه‌ستێت پارێزگارى له‌ یه‌کێتى خاکى عێراق بکات به‌رامبه‌ر ئه‌و له‌شکرکێشیه‌ى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه‌ ده‌کرێته‌ سه‌ر باشوورى کوردستان و بۆردمانکردنى که‌مپى ڕۆسته‌م جودى له‌ مه‌خمور هه‌ڵوێست وه‌رگرێت.
هاوکات هه‌مان داواشى ئاراسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانو په‌رله‌مانتاران و پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان کرد که‌ هه‌ڵوێستى جدى و نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێت تا گه‌مارۆى سه‌ر که‌مپى مه‌خمور کۆتایى پێ بهێندرێت، وتیشى:" یه‌کگرتو و یه‌ک ده‌نگبن له‌ به‌رامبه‌ر پیلانیگێڕى ده‌وڵه‌تى تورکیا، چونکه‌ پیلانه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا دژ به‌ هه‌موو پارچه‌کانى کوردستانه‌،پێویسته‌ ئه‌و له‌شکره‌ى له‌لایه‌ن پارتى یه‌کێتى به‌رامبه‌رى یه‌کیان گرتووه‌ له‌ ده‌ڤه‌رى زینى وه‌رتێ له‌ به‌رامبه‌ر دوژمن به‌کارى بهێنن که‌ ئه‌مه‌ ئامانجى خوێنى شه‌هیدان و داواکارى هه‌موو گه‌لى کورده‌".‌

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 12ى ئایارى 2020 جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى که‌جه‌که‌ ره‌خنه‌ى توندى ئاراسته‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان کرد به‌هۆى گه‌مارۆ خستنه‌ سه‌ر که‌مپى په‌نابه‌رانى باکورى کوردستان ده‌گرێت و به‌ "شه‌رمه‌زارییه‌کى گه‌وره‌" وه‌سفى کرد.
جه‌میل بایک هاوسه‌رۆکى کۆما جڤاکێن کوردستان رایگه‌یاند "دانیشتووانى مه‌خمور کوردن، خزمه‌تیان به‌ کورد کردووه‌، شه‌هیدیان داوه‌ و به‌هایان خوڵقاندووه‌، چۆن ده‌بێت پارتى به‌رده‌وامى به‌و گه‌مارۆیه‌ بدات، له‌ کاتێکدا مه‌ترسیى ڤایرۆس هه‌یه‌، هیچ هۆکاریکى نییه‌، پارتى ناتوانێت ئه‌مه‌ بۆ کورد و مرۆڤایه‌تى ڕوون بکاته‌وه‌، ئه‌مه‌ هیچ خزمه‌تێک به‌ پارتى و به‌ کورد ناکات، سیاسه‌تى پارتى دژى مه‌خمور شه‌رمه‌زارییه‌کى گه‌وره‌یه‌".

بایک داواشى له‌ پارتى کرد کۆتایى به‌ گه‌مارۆدانى مه‌خمور بهێنێت و وتی: "داوا له‌ پارتى ده‌که‌م که‌ ئه‌م شه‌رمه‌زارییه‌ له‌سه‌ر خۆى و کورد هه‌ڵگرێت، ئه‌گه‌ر پارتى درێژه‌ به‌م سیاسه‌ته‌ بدات زیانى پێده‌گات، چونکه‌ هه‌موو که‌سێک دژى ئه‌م سیاسه‌ته‌یه‌، گه‌لى کورد شتێک که‌ خزمه‌تى نه‌کات قبوڵى ناکات، دژى ده‌وه‌ستێت و ده‌یوه‌ستێنێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێم؛ پێویسته‌ پارتى کۆتایى به‌و سیاسه‌ته‌ هه‌م له‌ وه‌رتێ و هه‌م له‌ مه‌خمور بێنێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار