وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى ورده‌کارى توشبوه‌که‌ى ئه‌مشه‌و بۆ هاوڵاتى ئاشکراده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: شاناز حه‌سه‌ن
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند توشبوه‌که‌ى ئه‌مشه‌ى سلێمانى کاسبکارێکى ناو بازاڕى سلێمانیه و خۆى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى کردووه بۆ پشکنین و ده‌رچووه که ڤایرۆسى کۆرۆناى هه‌یه و ده‌ڵێت" سه‌رچاوه‌ى توشبووه‌که‌ى نادیاره تا ئێستا نازانرێت له چیه‌وه توشى ڤایرۆسى کۆۆرۆنا بووه".
یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى سلێمانى له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" توشبوه‌که‌ى ئه‌مشه‌و پیاوێکى کاسبکارى ته‌مه‌ن 50 ساڵه و له‌ناو بازاڕى سلێمانى کار ده‌کات و به‌رکه‌وته‌ى هیچ توشبویه‌کى پێشتر نییه، و سه‌فه‌ری هیچ وڵاتێکیشى نه‌کردووه به‌م ده‌وربه‌ره، بۆیه سه‌رچاوه‌ى توشبونه‌که‌ى تائێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه".
هاوڵاتى: چۆن ئه‌م حاڵه‌ته تۆمارکرا له سلێمانى؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: ئه‌و پیاوه خۆى ته‌ندروستى تێکچووه و سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى عه‌لى ناجى کردووه بۆ پشکنیین، دواى ئه‌وه‌ى له پشکنیین ده‌رکه‌وتووه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنایه، دواتر دوباره له نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به کۆرۆناش پشکنینى بۆ کراوه‌ته‌وه و نپۆزه‌تیف بووه دڵنیا بوینه‌وه که توشى ڤایرۆسه‌که بووه .
هاوڵاتى توشبوه‌که به‌رکه‌وته‌ى توشبویه‌کى پێشتره یاخود نا؟زانیارى له‌سه‌ر توشبونه‌که‌ى چۆن بۆى گوازراوه‌ته‌وه؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: ئه‌و پیاوه کاسبکاره له‌ناو بازاڕى سلێمانى و به‌رکه‌وته‌ى له‌گه‌ڵ خه‌ڵک زۆر بووه، به‌ڵام تائێتا نازانرێت چۆن توشى ڤایرۆسه‌که بووه، چونکه که‌سوکاره‌که‌ى پێشتر که‌سى توشبووى تێدا نه‌بوه واته به‌رکه‌وته‌ى توشبووى تر نیه، وه له‌هه‌مان کاتدا سه‌رفه‌رى هیچ وڵاتێکیشى نه‌کردووه تا بڵێین له‌و وڵاته توشبووه، بۆیه ئێستا له لێکۆڵینه‌وه‌داین سه‌رچاوه‌ى توشبونه‌که‌ى بدۆزرێته‌وه.
هاوڵاتى: به‌و پێیه‌ى توشبوه نوێکه که‌سێکه خێزانداره و وه‌له‌هه‌مانکاتدا له‌ناو بازاڕى شارى سلێمانیدا کارى کردووه؟ ئایا پشکنین بۆ که‌سه نزیکه‌کانى و ده‌وربه‌ره‌که‌ى ده‌کرێت؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: بێگومان ئێمه تیمێکمان هه‌یه که به‌دواداچون بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌کات که به‌رکه‌وته‌ى راسته‌وخۆى له‌ه‌گڵ توشبوه‌که‌دا هه‌بووه و له‌و رێگه‌یه‌وه پشکنین له که‌سه نزیکه‌کانى وه‌رگیراوه و له‌ئێستادا چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى پشکنینه‌کانیانین.
هاوڵاتى: له‌ئێستادا له‌هه‌رێمى وکردستان به‌گشتى و له‌سلێمانى به‌تایبه‌تى به‌و پێیه‌ى حاڵه‌تى نوێ تۆمارده‌کرێت پێتان وایه مه‌ترسیه‌که هه‌ر به‌رده‌وامه؟
یاد نه‌قشبه‌ندى: ئێمه پێشتریش وتومانه مه‌ترسى ڤایرۆسى کۆرۆنا هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامه و بونى ماوه و به‌ڵام دۆخه‌که له‌ژێر کۆنتڕۆڵدایه.
وته‌بێژى ته‌ندروستى سلێمانى زۆر جه‌ختى له‌وه کرده‌وه پێشتر لێکدانه‌وه‌ى جیاواز بۆ وشه‌ى "کۆنتڕۆڵ کردن" کراوه و وتى" کۆنتڕۆڵ کردن به‌ماناى کۆتاى هاتنى ڤایرۆسى کۆرۆنا نایه‌ت، به‌ڵکو واته دۆخه‌که له‌ژێر کۆنترۆڵدایه و له‌کاتێکیشدا ئه‌م دۆخه‌که له‌ژێر کۆنترۆڵدا ده‌مێنێته‌وه، که هاوڵاتیان پابه‌ندى رێنماییه‌کان بن".
له هه‌رێمى کوردستان، کۆى گشتى توشبوان به ڤایرۆسى کۆرۆنا 392 توشبوه، له‌نێویاندا پێنج حاڵه‌تى مردن هه‌یه و375 توشبو چاکبونه‌ته‌وه، 12 توشبوى ئه‌و په‌تایه‌ش له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدان.