ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى بۆهاوڵاتى: ناکرێت تازه‌ به‌تازه‌ په‌رله‌مان بکه‌ینه‌ شوێنى مشتومڕى حزبایه‌تى

"بارودۆخه‌که‌ لێره‌دا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت کۆبونه‌وه‌کان هیچ ئه‌نجامێکیان نابێت"

5 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حه‌سه‌ن

ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى رایگه‌یاند پێویسته‌ کار بۆ ئه‌وه‌ بکرێت چیدیکه‌ په‌رله‌مان قۆرغ نه‌کرێت  بۆ لایه‌نێکى دیاریکراو، وه‌ کار بۆ ئه‌وه‌ بکرێت دانیشته‌کان بۆ کارکردن بێت له‌سه‌ر مافى ته‌واوى هاوڵاتیان و ده‌ڵێت"  ناکرێت ئێمه‌ش تازه‌ به‌تازه‌ په‌رله‌مان بکه‌ینه‌ شوێنى مشتومڕى حزبایه‌تى لایه‌نه‌کان".

ئه‌مڕۆ شەش فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبنەوەو لە کۆبونەوەکەدا یاداشتێک دەدەنە پەرلەمان و نارەزایی لە شێوازی کارکردنی پەرلەمان دەردەبڕن و داوای گەرانەوەی رۆڵ و رێز بۆ پەرلەمان دەکەن.

عوسمان که‌ریم، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌ په‌رله‌مانى کوردستان له‌ لێدوانێکدا به‌ سایتى هاوڵاتى وت"کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى شه‌ش فراکسیۆنه‌ به‌شدارنه‌بوه‌که‌ى دانیشتنى حه‌وتى مانگ له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى په‌رله‌مانتاران، بۆ ئه‌وه‌یه‌ چیدیکه‌ په‌رله‌مان و کارى په‌رله‌مان قۆرغ نه‌کرێت بۆ لایه‌نێکى تایبه‌تى و به‌کاربهێنرێت".

باسى له‌ بارودۆخى ته‌ندروستى و ئابورى هه‌رێم کردو وتى" له‌م بارودۆخه‌ى ئێستادا میلله‌ت کێشه‌ى زۆرى هه‌یه‌، ناکرێت ئێمه‌ش تازه‌ به‌تازه‌ په‌رله‌مان بکه‌ینه‌ شوێنى مشتومڕى حزبایه‌تى لایه‌نه‌کان زۆرینه‌ بتوانێت بریاره‌کانى خۆى بسه‌پێنێت و ئیمه‌ و که‌مینه‌ بمێنینه‌وه‌ و بۆیه‌ ئه‌وانه‌ دۆخى باش نیین هیچ کاتێک له‌به‌رژه‌وه‌ندى کورد نین".

ئه‌ندامه‌که‌ى فراکسیۆنى یه‌کێتى وتیشى" باوه‌ڕم وایه‌ نه‌ک ته‌نیا ئه‌و شه‌ش فراکسیۆنه‌ به‌ڵ:و له‌وانه‌یه‌ فراکسیۆنى پارتیش ئه‌مرۆ بچێته‌ کۆبونه‌وه‌ که‌ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌له‌ ئاینده‌  بریارى کۆبونه‌وه‌کان بکرێت ئه‌ه‌و په‌رله‌مان ده‌بێت تعبیر له‌ راى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى وکوردستان بکات و هه‌وڵبده‌ین چاره‌سه‌رى کێشه‌کى میلله‌ته‌که‌مان بکه‌ین و ئه‌و کێشانه‌ى هه‌ن  له‌به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌ته‌که‌مانن کارى له‌سه‌ر بکه‌ین". 

 عوسمان که‌ریم ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد" شه‌ش فراکسیۆنه‌که‌ پێشتر به‌جیا کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و پرۆژه‌یه‌ک ئاماده‌که‌ن بۆ  پێکهاته‌کان و فراکسیۆنى پارتى بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنێک بکرێت به‌گشتى له‌نێوان کۆى فراکسیۆنه‌کان و ناکرێت ئه‌م دۆخه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێت و پێویسته‌ له‌ کۆبونه‌وه‌کانى داهاتودا وه‌ڵامى دروستمان پێبێت بۆ خه‌ڵک".

 هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ "ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه‌ بزانین  و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ئه‌وه‌ بزانن ئێمه‌ به‌کۆده‌نگى ده‌توانین له‌گه‌ڵ حکومه‌تى ناوه‌ندى بگه‌ینه‌ ئامانجه‌کانمان و ئه‌وانه‌ى حه‌قى ره‌واى میلله‌ته‌که‌مان و وتى" کاتێک که‌ کۆده‌نگى له‌ناو ده‌چێت و توشى شه‌له‌ل ده‌بێت، به‌رامبه‌ره‌که‌شت به‌شێوازێکى تر له‌گه‌ڵت دێته‌ گفتوگۆ و له‌وانه‌یه‌ ئه‌و هه‌له‌ بقۆزێته‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى و مفاوه‌زات له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم".

 ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد "‌ بارودۆخه‌که‌ لێره‌دا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت کۆبونه‌وه‌کان هیچ ئه‌نجامێکیان نابێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ بگه‌ینه‌ رێککه‌وتێک پێش ئه‌وه‌ى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان ده‌ستپێبکاته‌وه‌ و ده‌بێت ئاراسته‌یه‌کى دروست هه‌ڵبژێرین و هه‌موو لایه‌نه‌کان بتوانین له‌ئاستى چاره‌سه‌رى کێشه‌کاندا بین چونکه‌ کۆبونه‌وه‌ له‌پێناو کۆبونه‌وه‌ بۆ قۆلکردنه‌وه‌ى قه‌یرانه‌کان خزمه‌ت به‌ دۆخى ئێستاى په‌رله‌مان و هه‌رێم ناگه‌یه‌نێت". 

هاوکات عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو شەش فراکسیۆنەی بایکۆتی کۆبونەی پەرلەمان لە ٧-٥-٢٠٢٠ مان کردوە، ئەمڕۆ بۆ شێوازی کاری داهاتوی پەرلەمان کۆدەبینەوە.

وتیشی: پێمان وایە کاروباری پەرلەمان بەم شیوەیە بەڕێوەناچێت و ناکرێت ئەوەی لە ٧-٥ رویدا دوبارە ببێتەوە، ناکرێت سەرۆکی پەرلەمان لەناو بینای پەرلەماندا بێت و بەشداری کۆبونەوە نەکات و جێگر و سکرتێری سەرۆک کۆبونەوە بە بەشێک لە پەرلەمانتاران بکەن، وەهەروەها ناکرێت رێز لە رای ٥٣ پەرلەمانتاری فرە حیزب نەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە یاداشتێکی فەرمی داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە لابردنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتاران نەخەنە بەرنامەی کارەوە، بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ کۆدەبینەوەو لەم کۆبونەوەیەدا کە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و ئازادی و سەربەخۆکان، یاداشتێک دەدەین بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە تێدا دەنوسین ئێمە بەم شێوازی کارکردنەی پەرلەمان ناڕازین، چونکە پەرلەمان نەیتوانیوە چاودێر بێت بەسەر حکومەتەوە بەڵکوو بوەتە پاشکۆی حکومەت.

عەبدولستار مەجید ئەوەشیخستەروو، لەم کۆبونەوەیەدا بڕیار دەدرێت کە ئێمە چۆن کاری داهاتومان بکەین و پەرلەمانیش چۆن کارەکانی بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار