ژنه په‌رله‌مانتارێکى یه‌کگرتوو له دهۆک: پارتى قسه‌ى ناشرین و نه‌شیاویان به‌رانبه‌رم به‌کارهێنا
زیاتر له سه‌د مامۆستا ده‌ستگیرکراون و تا ئێستا ئازاد نه‌کراون
5 ساڵ لەمەوپێش
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
ژنه په‌رله‌مانتارێکى یه‌کگرتووى ئیسلامى ورده‌کارى خۆپیشاندانى مامۆستایان له پارێزگاى دهۆک و زاخۆ بۆ هاوڵاتى ئاشکرا ده‌کات و ده‌ڵێت به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کانى پارتى قسه‌ى نه‌شیاویان به‌رانبه‌ر به‌کارهێناوه.
هه‌ڵه‌ز ئه‌حمه‌د، ئه‌دنامى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم به 50 رۆژ جارێ ناتوانێت موچه بدات خه‌ڵک ناچاره بێته سه‌ر شه‌قام.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" زیاتر له سه‌د مامۆستا ده‌ستگیر کراوه‌و تا ئێستا ئازاد نه‌کراون، مامۆستاى تێدا بووه پارتى بووه‌و هى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى دیکه‌شى تێدا بووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسه سه‌ربازییه‌کان به جنێودان مامۆستاکانیان کردووته ناو ئوتومبێلى مونشه‌ئه‌وه".
هاوڵاتى:ده‌کرێت دوا زانیاریمان پێ بده‌یت له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانى دهۆک و زاخۆ؟
هه‌ڵز ئه‌حمه‌د:پێش 48 کاتژمێر له‌لایه‌ن چه‌ند گه‌نجێکه‌وه داواکارى و یاداشت پێشکه‌ش به پارێزگارى دهۆک کراوه بۆ مۆڵه‌ت دان به خۆپیشاندان، به‌ڵام هیچ وه‌ڵاێکیان نه‌بووه، بۆیه به‌پێى قانون پاش 48 کاتژمێر تێپه‌رى به‌سه‌ر داواکارییه‌که‌دا که‌واته لایه‌نى جێبه‌جێکار به ره‌زامه‌ند بوون بۆى هه‌ژمار ده‌کرێت.
هه‌ر دوێنێ هه‌ینى ئه‌وانه‌ى سه‌رپه‌رشتى ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان ده‌کرد ده‌ستگیر کرابوون، وه‌ک په‌رله‌مانتارێکى لیژنه‌ى په‌روه‌رده، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ به‌شداربوون له خۆپیشاندانه‌که‌دا مامۆستا بووم له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌شداربووم، به‌ڵام به‌داخه‌وه پله‌دار له‌ئاستى موقه‌ده‌م ئیتهامى منى کرد که ئێمه ته‌حریزى خه‌ڵک ده‌که‌ین بێته سه‌ر جاده، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه خه‌ڵک له‌وه تێگه‌شتووه که یه‌کگرتوو وه‌ک لایه‌نێکى ئۆپۆزسیۆن چۆن ده‌یه‌وێت داکۆکى له‌مافى خه‌ڵک بکات.
هاوڵاتى: موقه‌ده‌مه‌که وتى چى، ئیتهامه‌که چى بوو که کردى که ده‌زانن به‌رێزتان په‌رله‌مانتارن؟
هه‌ڵز ئه‌حمه‌د: موقه‌ده‌مێک و نه‌قیبێکى پارتى جنێویان پێدام و وتیان ئێوه لایه‌نى دیکه هانتان ده‌دات خۆپیشاندان بکه‌ن، وتیان هاتوویت بۆ ئاژاوه گێریت قسه‌ى زۆر ناشرین و نه‌شیاویان به‌رانبه‌رمان کردووه.
هاوڵاتى:چه‌ند مامۆستا به‌شدارى خۆپیشانه‌که‌یان کرد؟
هه‌ڵز ئه‌حمه‌د:ئه‌وانه‌ى به‌شدارى خۆپیشاندانه‌که‌یان کرد 100 مامۆستا ده‌بووم، هه‌موویان ده‌ستگیرکران به ئوتوبوس(مشائه) به قسه‌ى ناشرین و جنێودان بران بۆ بنکه‌ى پۆلیس ئه‌وانه‌ى له‌ناو سه‌نته‌رى دهۆک، ئه‌وانه‌ى زاخۆش ده‌ستگیر کراون، هێزه ئه‌منییه‌کان به جلى مه‌ده‌نییه‌وه بوون به‌شێکیان و رێگریان لێ کردم که لایڤێک بکه‌م، رێگرى له من کرا نا بێت ته‌سویر بکه‌یت، ئه‌و ڤیدیۆیه تۆ بۆ ده‌وڵه‌تێکى دیکه ده‌نێریت، منى ئیتهام کرد به‌وه‌ى که خیانه‌تکارم، باشه ئه‌گه‌ر من خیانه‌تکارم بۆ نامده‌نه دادگا ئه‌مه تۆمه‌تێکى گه‌وره‌یه که من بۆ ده‌وڵه‌تێکى ئیقلیمى ئیش ده‌که‌م.
هاوڵاتى:ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیر کراون، هیچ که‌سێکیان ئازاد کراون؟
هه‌ڵز ئه‌حمه‌د: نه‌خێر هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌ستگیر کراون تا ئێستا هیچ که‌سێکیان ئازاد نه‌کراون.
هاوڵاتى:ئایا ئه‌شکه‌نجه‌دان و لێدان هه‌بووه له‌وانه‌ى ده‌ستگیر کراون؟
هه‌ڵز ئه‌حمه‌د:ئازار ته‌نها ئه‌شکه‌نجه‌دان نییه، که مامۆستایه‌ک داواى موچه‌و قوتى ژیانى خۆى ده‌کات و دێته سه‌ر جاده، ده‌ستگیرى ده‌که‌یت و ده‌یکه‌یته ناو سه‌یاره‌ى پۆلیس و قسه‌ى ناشرینى پێ ده‌ڵێت له ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌که ئازارى زیاتره وه‌کو موته‌هه‌م.
هاوڵاتى: ئایا ئه‌وانه‌ى به‌شداربووم سه‌ر به یه‌کگرتوو و هاوپه‌یمانى بوون یان لایه‌نى دیکه‌ى تێیدا به‌شداربوون له‌وانه کۆمه‌ڵ و بێلایه‌ن؟
هه‌ڵه‌ز ئه‌حمه‌د: هه‌موو لایه‌نه‌کانى تێدا بووه، خه‌ڵکى پارتیشى تێدا بووه، من مامۆستا بووم هه‌موو خه‌ڵکى دهۆک ده‌ناسم، دهۆک شارێکى بچوکه و گه‌وره نییه، په‌یوه‌ندى کۆمه‌ڵایه‌تى له دهۆک زۆر به‌هێزه، کادرى پارتى تێیدا بووه له لیژنه‌ى ناوچه‌ى پارتى به‌شدارى خۆپیشاندانه‌که‌ى کردووه، لایه‌نه‌کانى کیده‌ش تێیدا به‌شداربوون بێلایه‌نیشى تێدا بووه، که حکومه‌ت ناتوانێت موچه دابین بکات به 50 رۆژ جارێک، مامۆستا مه‌جبوره بێته سه‌ر جاده.
هاوڵاتى: ئه‌و سوکایه‌تییه‌ى به به‌رێزتان کراوه، یه‌کگرتووى ئیسلامى هاتوۆته سه‌ر خه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه؟
هه‌ڵه‌ز ئه‌حمه‌د:وه‌کو په‌رله‌مانتار هه‌ر خۆپیشاندانێک هه‌بێت بۆ داکۆکى له مافى خه‌ڵک فراکسیۆنى یه‌کگرتوو به‌شدارى ده‌کات و سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووش پشتیوانى ده‌کات، له‌سه‌ر رووداوه‌کان بریاره دکتۆر شێرکۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له‌سه‌ر کۆى رووداوه‌کان کاتژمێر 8ى ئه‌مشه‌و واتا 30 خوله‌کى دیکه قسه‌ى له‌سه‌ر بکات.