وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مان: ئیشى په‌رله‌مانتار نییه بچێته ناو خۆپیشاندانه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى ده‌ڵێت ئیشى په‌رله‌مانتار نییه بچێته ناو خۆپیشاندانه‌کانه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت له‌رێگه‌ى کارى په‌رله‌مانه‌وه داوا بۆ وه‌زیرو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌رزبکاته‌وه.
ئه‌مڕۆ زیاتر له سه‌د مامۆستا له سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆک خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو به‌و هۆیه‌وه سه‌رجه‌میان ده‌ستگیر کران، په‌رله‌مانتارێکى یه‌کگرتووى ئیسلامى به هاوڵاتى وت که هێزه ئه‌منییه‌کانى دهۆک"سوکایه‌تیى"یان پێکردووه‌و به "خائین" ناویان بردووه.
پێشه‌وا هه‌ورامى، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" خه‌ڵک حه‌قى خۆیه‌تى داواى مافى خۆى بکات، به‌ڵام ناکرێت هه‌ندێ لایه‌ن ته‌حریزى ئه‌و خۆپیشاندانه بکه‌ن".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کگرتوو چووه‌ته ناو خۆپیشاندانه‌کان و "ته‌حریزى" خه‌ڵکى کردووه به‌شدارى بکه‌ن، وتیشى:" ئیشى په‌رله‌مانتار نییه به‌شدارى خۆپیشاندان بکات، به‌ڵکو له‌رێگه‌ى رێکاره‌کانى په‌رله‌مانه‌وه داواى روونکردنه‌وه له وه‌زیرو لایه‌نه په‌یوه‌دنیداره‌کان بکات".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى له‌ناو ئه‌و مامۆستایانه‌ى ده‌ستگیر کراون، مامۆستاى تێدا بووه سه‌ر به پارتییه، وته‌بێژى فراکسیۆنى پارتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که پارتى رێگرى له ئه‌ندام و لایه‌نگرانى ناکات به‌شدارى خۆپیشاندان بکه‌ن و داواى مافى خۆیان بکه‌ن:" خه‌ڵکى پارتى وه‌ک هه‌ر لایه‌نێکى دیکه موعاناتى هه‌یه‌و بژێوى ژیانى له‌سه‌ره".
له‌لایه‌کى دیکه‌وه، ئه‌ندامێکى دیکه‌ى فراکسیۆنى پارتى ده‌ڵێت:" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام وه‌زیرى دارایى بێته په‌رله‌مان تا روونکردنه‌وه له‌سه‌ر دواکه‌وتنى موچه بدات".
رێبوار عه‌بدوره‌حیم، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" دواکه‌وتنى موچه هه‌ندێ لایه‌نى مه‌وزوعى هه‌یه ئه‌وه نییه حکومه‌ت پاره‌ى هه‌بێت نه‌یدات".
هه‌روه‌ها وتیشى:" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام وه‌زیرى دارایى و ئابوورى بێته په‌رله‌مان و روونکردنه‌وه له‌سه‌ر دواکه‌وتنى موچه بدات".
ئه‌مڕۆ به‌هۆى خۆپیشاندانى به‌شێک له مامۆستایانه‌وه له پارێزگاى دهۆک زیاتر له سه‌د مامۆستا‌و چه‌ند راگه‌یه‌ندکارێکى یه‌کێتى و یه‌کگرتوو ده‌ستگیر کراون و تا ئاماده‌کردنى ئه‌م راپۆته ئازاد نه‌کراون.