جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى بۆهاوڵاتى: پێشبینى کراوبوو توشبوى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆماربکرێت و ژماره‌که زۆر زیاتریش ده‌کات
وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم: دوو گریمانه‌مان هه‌یه قه‌ده‌غه‌ى نێوان شاره‌کان هه‌ڵبگرین یان توندترى بکه‌ینه‌وه
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند ئێستا کاتى به‌رکه‌وتن نه‌ماوه چونکه له 14رۆژ تێپه‌رێکردووه و بۆیه مه‌ترسی هه‌یه چونکه سه‌رچاوه‌ى توشبوونى که‌سه‌کان نازانرێت و ده‌ڵێت " به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و رینماییانه‌ى بۆ هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بڵاوکرایه‌وه هیچى جیبه‌جێنه‌کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینى کراو بوو که ئه‌مه ده‌رکه‌وێت".
وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێمیش ده‌ڵێت " دوو گریمانه‌مان هه‌یه هه‌م قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نێوان شاره‌کان هه‌ڵبگیرێت و هه‌م گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى توندتر بکرێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا پێشنیارى نیۆمان نیه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و رێنماییه‌کان وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت".
رۆژی چوارشەممە 13ی ئایار تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکرا، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەش پێنج تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون کە لە خانەوادەی تووشبووەکەی رۆژی چوارشەممە بوون.
دوێنێ شه‌ممه حەوت تووشبووی دیکە تۆمارکران. بە تۆمارکردنی ئەو حەوت کەسە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا 13 تووشبووی نوێ کۆرۆنا تۆمارکراون.
هێرش سه‌لیم، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" کۆى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى که له‌م دواییه‌دا له‌سلێمانى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون 13حاڵه‌تن و نۆ حاڵه‌تیان به‌رکه‌وته‌ى که‌سى یه‌که‌مى توشبو بون و سێ که‌سه‌که‌ى تریش له بازیانن و سه‌رچاوه‌ى توشبونیان نه‌زانراوه".
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى رونیکرده‌وه" یه‌که‌م توشبوو پیاوێکى 50ساڵه‌ى کاسب بوو له‌ناو بازاڕى سلێمانى که دواى ده‌رکه‌وتنى توشبون به ڤایرۆسه‌که له‌رێگه‌ى تیمه‌کانمانه‌وه پشکنین بۆ که‌سه نزیکه‌کانى کراو و ده‌رکه‌وت 9که‌س ى دیکه به‌رکه‌وته‌ى بون و وه‌ک هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌که ده‌ستنیشانکران".
دکتۆر هێرش سه‌لیم، وتیشى:" سێ توشبوه‌که‌ى تر پیاوێکى چۆفێرى ته‌کسیه له بازیان خۆى و ژنه‌که‌ى و منداڵه‌که‌ى توشبون".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه تۆمارکردنى ئه‌م حاڵه‌تانه پێشبینیکراو بون، چونکه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه رێنماییه‌کان جێبه‌جێنه‌کراوه و گرنگى پێنه‌دراوه و وتى" ئه‌وه‌ى جێگه‌ى مه‌ترسییه، کاتى به‌رکه‌وتن نه‌ماوه و له 14رۆژ تێپه‌ریوه که ئێمه حاڵه‌تمان نه‌بوه بۆیه جێگه‌ى مه‌ترسییه، جاران له که‌ره‌نتینه‌کانه‌وه خه‌ڵکمان ده‌برده نه‌خۆشخانه و توشبوو بون، به‌ڵام ئێستا له‌ناو شوێنه گشتیه‌کان و هاوڵاتیاندا توشبووو تۆمارده‌کرێت که ئه‌وه جێگه‌ى مه‌ترسى ئێمه بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه".
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانىله‌باره‌ى درێژکردنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه وتى له پارێزگاکان و له‌لایه‌ن ژورى ئۆپه‌راسیۆنه‌وه بریارى قه‌ه‌دغه‌کردنه‌که ده‌درێت، ئێمه ته‌نیا ئه‌رکى ته‌ندروستى و پشکنین و چاره‌سه‌ر لاى ئێمه‌یه و ئیجرائاته‌کانى تر ده‌که‌وێته سه‌ر شانى پارێزگار و ژورى ئۆپه‌راسیۆن و لیژنه‌کان".
دکتۆر هێرش ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد" به‌دڵنیایه‌وه ئه‌و رینماییانه‌ى بۆ هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ بڵاوکرایه‌وه هیچى جیبه‌جێنه‌کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینى کراو بوو که ئه‌مه ده‌رکه‌وێت و له‌وانه‌یه زیاتر ببێت چونکه له‌ناو خه‌ڵکدایه و کاتێکد ه‌رده‌که‌وێت ژماره‌یه‌کى زۆرى خه‌ڵک توشبووه".
هاوکات محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم له لێدوانێکدا به سایتى هاوڵاتى وت" وه‌ک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دوو گریمانه‌مان هه‌یه هه‌م قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نێوان شاره‌کان هه‌ڵبگیرێت و هه‌م گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى توندتر بکرێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا پێشنیارى نیۆمان نیه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و رێنماییه‌کان وه‌ک خۆى به‌رده‌وام ده‌بێت".
وته‌بێژى ته‌ندروستى هه‌رێم وتیشى" به‌شى هه‌ره زۆرى له‌سه‌ر پابه‌ندبونى هاوڵاتبیان ده‌وه‌ستێت، ئه‌ودورکه‌وتنه فیزیکیه به‌رده‌وام بێت که به‌داخه‌وه ئێستا که‌متر بۆته‌وه، که‌به‌داخه‌وه حاڵه‌ته‌کان زیاتربێت مه‌ترسى زۆر زیاتر دروست ده‌کات چونکه ئیستا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ نیه بۆیه حاڵه‌ته‌کان زوتر و زیاتر ده‌گوازرێنه‌وه مه‌ترسى زۆرزیاتر دىبێت".
تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستان 404 که‌س توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون 379 که‌س چاکبونه‌ته‌وه و 5حاڵه‌تى مردن یش تۆمارکراون. ،