له‌دوو مانگى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا 208 روداو رویداوه و 258که‌س زیانیان به‌رکه‌وتووه
وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى:
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له‌ماوه‌ى دوو مانگى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا زیاتر له 208 روداوى هاتوچۆ رویداوه و 222که‌س بریندار بون و 36که‌س مردون.
ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم، وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌رێم و لیپرسراوى به‌شى ئامار، بۆ سایتى هاوڵاتى ئامارى دوو مانگى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ئاشکراکردو وتى" به‌داخه‌وه هاوڵاتیان پابه‌ندى رێنماییه‌کان نابن و هه‌ر بۆیه روداوى زۆر نه‌خوازراو له‌ماوه‌ى قه‌ه‌دغه‌ى هاتوچۆدا رویانداوه".
به‌پێى ئامارى به‌رێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌رێمى کوردستان له‌ماوه‌ى دوو مانگى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا واته له 10ئازارى2020وه تا 10ئایارى 2020 208 روداوى هاتوچۆ رویان داوه و 222که‌س به‌هۆیه‌وه بریندار بون و 36که‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌رێم وتیشى" به‌داخه‌وه زۆرترینى روداوه‌کان له سنورى پارێزگاى سلێمانى بووه که ده‌کاته 96 روداوى هاتوچۆ 115بریندار و 12 مردوى لێکه‌وتۆته‌وه".
ئه‌سعه‌د مه‌لا که‌ریم ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌کرد" له‌ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا 1382 ئوتۆمبێل ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و زیاتر له 24هه‌زار و 634 به‌ڵگه‌نامه له شۆفێران وه‌رگیراوه به‌هۆى پابه‌ندنه‌بونیان به رێنماییه‌کان به‌تایبه‌ت رێنماییه‌کان ته‌ندروستیه‌کان و ئوتۆمبێلیان به‌کارهێناوه".
لیپرسراوى به‌شى ئامار، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو" له‌ماوه‌ى ئه‌و دوو مانگه‌دا 8هه‌زار و 608که‌س غرامه کراون به هۆکارى جیاواز و 13هه‌زار و 765 به نامه‌ى موبایل غرامه کراون که زیاترینى ئه‌و شۆفێرانه له پارێزگاى دهۆک بون که 6هه‌زار و 654شۆفێر غرامه کراون".
له‌ئاماره‌که‌دا ئه‌وه‌ش باسکراوه له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 415 ماتۆرسکیل ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌هۆى بڵاوبنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى وکردستان ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ راگه‌یاندراوه.
تائێستا له‌هه‌رێمى کوردستان 413که‌س توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بون و 339که‌س چاکبونه‌ته‌وه و 5حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان تۆمار کراوه.