وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هه‌رێم: هه‌شت که‌س له سلێمانى و رانیه تووشى کۆرۆنا بوون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند له به‌رده‌وامى پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دواى گومان‌لێکراوان، هه‌شت تووشبووى دیکه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ له پارێزگاى سلێمانى ده‌ستنیشانکران.
ئه‌مشه‌و شه‌ممه 23ى ئایارى 2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که تووشبووه‌کان پێنج ژنى ته‌مه‌ن 67 و 47 و 47 و 38 و 37 ساڵ و سێ پیاو ته‌مه‌ن 57 و 37 و 26 ساڵ.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه کردووه‌ته‌وه که ته‌نیا یه‌کێک له‌و تووشبووانه به‌رکه‌وته‌ى تووشبووى پێشووه که دانیشتووى شارى سلێمانیه، یه‌کێکى تریشیان گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى کردووه دانیشتووى قه‌زاى ڕانیه‌یه و شه‌ش تووشبووه‌که‌ى تر به‌هۆى بوونى نیشانه‌کانى نه‌خۆشى پشکنینى تاقیگه‌یان بۆ کراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون و دانیشتووى شارى سلێمانین.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار