وه‌زیرى ته‌ندروستی هه‌رێم: له قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵکشانى کۆرۆناداین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمى کوردستان له قۆناغى دووه‌مى هه‌ڵکشانى کۆرۆنادایه و %8ى تووشبووانى هه‌رێم، سه‌رچاوه‌ى تووشبوونیان دیار نییه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره.
ئه‌مشه‌و شه‌ممه 23ى ئایارى 2020 سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جه‌ختیکرده‌وه، چاره‌سه‌رکردن له سه‌نته‌ره‌کانى کۆرۆنا به‌رده‌وام ده‌بێت و له دیدگاى حکومه‌تى هه‌رێمدا ته‌ندروستى هاووڵاتیان له هه‌موو شتێک گرنگتره، بۆیه درێژه به رێکاره‌کان ده‌درێت.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یه‌که‌مین رێکارى له 23ى کانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ ده‌ستپێکرد، که له چین 17 حاڵه‌تى مردن هه‌بوو، دواتر قۆناغ به قۆناغ رێکارى پێویست گیرایه‌به‌ر، تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامن و له‌و ماوه‌یه 386 حاڵه‌ت چاره‌سه‌رکراویان هه‌یه، 476 حاڵه‌ت به گشتى تۆمار کراون و 5 حاڵه‌تى مردن هه‌بووه و 85 حاڵه‌تى نوێ تۆمار کراون.
سه‌باره‌ت به هۆکارى په‌ره‌سه‌ندى حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون، وه‌زیرى ته‌ندروستى راشیگه‌یاند "ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه، به‌رده‌وامى شه‌پۆلى یه‌که‌مى کۆرۆنایه، له هه‌ڵکشانى دووه‌مى په‌تاکه‌داین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هێشتا له کۆنترۆڵ ده‌رنه‌چووه".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که هه‌ڵکشانى یه‌که‌م له سه‌ره‌تاى به‌هارى ئه‌مساڵ روویدا. "ئه‌م تووشبوونانه‌ى ئێستا هه‌ن، ده‌کرێت به هه‌ڵکشانى دووه‌م ناوى به‌رین. ترسناکییه‌که‌ى له‌وه‌دایه، له عێراق حاڵه‌تى زۆر تۆمارکراون. له وڵاتانى ده‌وروبه‌ریشمان و ئه‌وروپاش هێشتا ژماره‌ى تووشبووان به‌رزه. ئه‌وانه‌ى ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌بێت که‌ره‌نتینه بکرێن".
سامان به‌رزنجى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که "ئاماژه‌کان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن ڤایرۆسه‌که له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه و رێکخراوه جیهانییه‌کان روونیانکردووه‌ته‌وه، هه‌ندێک هاوڵاتى تووشبوون به بێ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى تووشبوونیان دیار بێت. بۆیه مه‌ترسیداره، پێویسته رێککاره‌کانى خۆپارێزى به جدى وه‌رگرن".
"له هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا رێژه‌ى مردن %1ه‌و رێژه‌ى بڵاوبوونه‌وه، %1.6، ته‌نیا له %8ى حاڵه‌ته‌کان سه‌رچاوه‌یان نادیاره، %98ى حاڵه‌ته‌کانى تووشبوون به هۆى به‌رکه‌وتنه‌وه بووه"، وه‌زیرى ته‌ندروستى واى وت.
