شاسوار عه‌بدولواحید: سه‌رۆکى حکومه‌ت دانى نا به شکستى خۆیدا
"داواى خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ده‌کات"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ په‌یامێکى له‌سه‌ر وتاره‌که‌ى دوێنێى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند که به‌پێى وتاره‌که بێت "سه‌رۆکى حکومه‌ت دانى نا به شکستى خۆى و حکومه‌ته‌کانى پێشووتر".
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت:" یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌شێکن له‌و شکسته‌ى که پارتى دیموکراتى کوردستان به‌رپرسى یه‌که‌مه لێی".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:" له شه‌ش ساڵی رابردوودا حکومه‌ت بۆ هه‌موو موچه‌کان بڕى 30 ملیار دۆلار مووچه‌ی داوه، به‌ڵام جگه له‌داهاتی نه‌وت 33 ملیاری ده‌ستکه‌وتووه (له به‌غداد، هاوپه‌یمانان، داهاتى ناوخۆ)، ئه‌گه‌ر نه‌وته‌که‌ی به‌خۆڕاییش به‌خشى بێت هێشتا قه‌رزار نین و سێ ملیار دۆلارمان زیاد بوو.
سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ راشیگه‌یاند که له‌دواى جه‌ژن جوڵانه‌وه‌که‌ى و هێز و که‌سایه‌تییه‌کانى دیکه، به‌نیازن خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ساز بکه‌ن وجه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که"چیتر ئه‌م سته‌مه قبوڵ نه‌که‌ن"، داواشى له هاوڵاتیان کرد که چاویان له دواى جه‌ژن بێت و جه‌ختیکرده‌وه"بێ ده‌نگ نابین".
