کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ داوا له حکومه‌ت ده‌کات موچه له‌کاتى خۆیدا دابه‌ش بکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى رایگه‌یاند" پێویسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که بکات مووچه له‌کاتى خۆى دابه‌ش بکات".
کسۆره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى ئه‌مشه‌و شه‌ممه 23ى ئایارى 2020 به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ده‌ڵێت:" ئه‌م دۆخه‌ى ئه‌مڕۆ له‌کوردستان هه‌یه‌و کوردستانیانى گیرۆده کردووه پێویستى به بڕیارى بوێرانه‌و حه‌کیمانه هه‌یه بۆ بنبڕکردنی، له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و په‌ره‌پێدانى شه‌فافیه‌ت و چاکسازى له سێکته‌ره جیاوازه‌کانى حوکمڕانی
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى کۆسره‌ت ره‌سوڵ:
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز، به‌ناوى خۆم و هه‌ڤاڵانم له یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان پیرۆزباییه‌کى گه‌رمتان ئاراسته ده‌که‌م، هیوادارم خواى گه‌وره ڕۆژوو تاعه‌ت و عیباده‌تى هه‌موو لایه‌کمانى قبوڵ کردبێ و ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ى خێر‌و خۆشى بۆ گه‌له‌که‌مان و زاڵبین به‌سه‌ر قه‌یرانه‌کان.
ئه‌مساڵ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز هاوکاتى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆڕۆناو قه‌یرانى دارایى و وه‌ستانى جموجۆڵى بازرگانى و داراییه له جیهان و ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌کى گشتی، که بێگومان ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و عێراق دروستکردووه‌و هاووڵاتیانى ڕووبه‌ڕووى ژیانێکى قوڕس کردۆته‌وه و کار‌و کاسبى وه‌ستاوه‌و ژیان شێوازێکى جیاوازتر له‌جارانى وه‌رگرتووه، ئه‌رکه له‌سه‌ر هه‌موومان له‌هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کان هاوکارو پشتیوان بین بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌و پێویستیشه حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که بکاو له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه به‌ده‌م داواکارى هاووڵاتیانه‌وه بێ و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان دابین بکاو مووچه له‌کاتى خۆى دابه‌ش بکات.
هاونیشتمانیانى خۆشه‌ویست....
ئه‌م دۆخه‌ى ئه‌مڕۆ له‌کوردستان هه‌یه‌و کوردستانیانى گیرۆده کردووه پێویستى به بڕیارى بوێرانه‌و حه‌کیمانه هه‌یه بۆ بنبڕکردنی، له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و په‌ره‌پێدانى شه‌فافیه‌ت و چاکسازى له سێکته‌ره جیاوازه‌کانى حوکمڕانی، به جۆرێک سه‌رجه‌م داهات و سامانه‌کانى هه‌رێمه‌که‌مان له خزمه‌تى گه‌له‌که‌مان و بۆ خۆشگوزه‌رانى هه‌رێمه‌که‌مان به‌کاربێت، ئه‌رکێکى ئه‌خلاقى و نیشتمانیشه که لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌برى ململانێ و شه‌ڕکردن له‌سه‌ر ده‌ستکه‌وته حزبییه‌کان، دانیشن و به‌یه‌که‌وه کێشه‌کانى نێوانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕێنین و چیتر له که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندنه‌وه هێرش نه‌که‌نه سه‌ر یه‌کترو ده‌روونى هاووڵاتیان له‌وه زیاتر ماندوو نه‌که‌ن و له‌برى چاره‌سه‌رى بنه‌ڕه‌تى کێشه‌کان خه‌ڵک به پرس و کێشه‌ى لابه‌لا سه‌رقاڵ نه‌که‌ن و قه‌یرانى ده‌ستکرد دروست نه‌که‌ن.
دووباره پیرۆزبایى خۆم ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م موسڵمانانى جیهان به‌گشتى و کوردستان به‌تایبه‌تى ده‌که‌م و ئه‌م جه‌ژنه پیرۆزه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم سوپاسى تایبه‌تى پزیشکان و کارمه‌ندانى ته‌ندروستى و هێزه‌کانى ئاسایش و ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه بکه‌م، که له‌کاتى قه‌یرانى کۆڕۆنادا ماندوونه‌ناسانه کاریان کرد بۆ ڕێگرتن له‌زیاتر ته‌شه‌نه‌کردنى ڤایرۆسه‌که، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ خه‌ڵکى خۆڕ‌اگرى کوردستان که خۆڕاگرانه له‌ماڵ مانه‌وه‌و پابه‌ندى ڕێنماییه‌کان بوون.
کۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتی
نیشتمانى کوردستان
