نێچیرڤان بارزانى: قه‌یرانه‌کان تێده‌په‌ڕێنین
" ته‌نها به کارى پێکه‌وه‌یى و ته‌بایى و هاوکاریى هه‌موو لایه‌کمان، وه‌ک قه‌یرانه‌کانى پێشتر ده‌توانین ئه‌م دۆخه‌ش تێپه‌ڕێنین"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند" سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وه‌ک چه‌ترێک ده‌بێت بۆ ته‌بایى و یه‌کگرتویى هه‌مو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانى کوردستان"، و ده‌شڵێت:" به ته‌بایى و کارى پێکه‌وه‌یى قه‌یرانه‌کان تێده‌په‌ڕێنین".
ئه‌مشه‌و شه‌ممه 23ى ئایارى 2020 به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه‌و ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که:" ته‌نها به کارى پێکه‌وه‌یى و ته‌بایى و هاوکاریى هه‌موو لایه‌کمان، وه‌ک قه‌یرانه‌کانى پێشتر ده‌توانین ئه‌م دۆخه‌ش تێپه‌ڕێنین".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى نێچیرڤان بارزانى:
په‌یامى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان
جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له خانه‌واده و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و له ته‌واوى موسڵمانان له کوردستان، عێراق و هه‌موو جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم هاتنه‌وه‌ى ئه‌م جه‌ژنه هانده‌رى زیاترى هه‌موومان بێت بۆ ته‌بایى، یه‌کڕیزى، لێبورده‌یى، پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن، له‌گه‌ڵ خۆیدا خێر و خۆشى بهێنێت و جه‌ژن و بۆنه‌کانى داهاتوومان له که‌ش و دۆخێکى باشتردا بکه‌ینه‌وه.
جه‌ژن له کاتێکدا دێته‌وه که هه‌رێمى کوردستانیش وه‌ک وڵاتانى ناوچه‌که و جیهان، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسیى بڵاوبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى په‌تاى ڤایرۆسى کۆرۆنا و لێکه‌وته هه‌مه‌لایه‌نه‌کانى بووه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موومان له هه‌رێمى کوردستان پێکه‌وه، یه‌کڕیز و ته‌با کار بکه‌ین و هاوکار و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه و تێپه‌ڕاندنى سه‌ختییه‌کان. ته‌نها به کارى پێکه‌وه‌یى و ته‌بایى و هاوکاریى هه‌موو لایه‌کمان، وه‌ک قه‌یرانه‌کانى پێشتر ده‌توانین ئه‌م دۆخه‌ش تێپه‌ڕێنین و پێکه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌رکه‌وین.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک چه‌ترێک ده‌بێت بۆ ته‌بایى و یه‌کگرتووییى هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌کانى کوردستان و نوێنه‌رایه‌تیکردنى هاووڵاتیان به ته‌واوى جیاوازیى ئینتیماى حزبى و سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و ئایینى و کولتوورییه‌وه، له‌م پێناوه‌شدا و بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و باشترکردنى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتیان، له کار و هه‌وڵه‌کانى به‌رده‌وام ده‌بێت.
جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له هه‌مووان پیرۆز بێت، هیواى سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستییه‌کى باش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم و داوا له هاووڵاتیانى خۆشه‌ویست ده‌که‌م ڕێنمایییه‌کانى خۆپارێزى ڕه‌چاو بکه‌ن.
خواى مه‌زن کوردستان و هه‌موو لایه‌ک بپارێزێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
23/5/2020
