وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده: خوێندنى ئه‌مساڵ کۆتایى پێهات و خوێندکاران به‌ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌کرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رایگه‌یاند خوێندنى ئه‌مساڵ کۆتایى پێده‌هێنرێت و خوێندکاران له پۆلى یه‌ک تا سێى به ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌کرێن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌مرۆ شه‌ممه، 23ئایارى 2020 له راگه‌یاندراوێکدا رایگه‌یاند" دوای خستنه‌ڕووی چوار بژارده بۆ حكومه‌ت و به ره‌چاوكردنی دواین راپۆرتی پزیشكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد".
بڕیاردرا
1- قوتابیانی قۆناغی یه‌ك تا 3 به ده‌رچوو هه‌ژمار ده‌كرێن.
2- پۆله‌كانی چواری بنه‌ڕه‌تی تا 11ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌نجامی وه‌رزی یه‌كه‌میان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت.
3- له 1ی حوزه‌یران ته‌نیا قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و پێنجه‌می په‌یمانگه‌كان تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
4- قوتابخانه نێوده‌وڵه‌تییه ناحكومییه‌كان ده‌بێت ته‌نیا ئه‌و تاقیكردنه‌وانه بكه‌ن، كه نێوده‌وڵه‌تین.
5- قوتابخانه لۆكاڵییه ناحكومییه‌كان كه سیستمی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
6- قوتابخانه بیانییه ناحكومییه‌كان به گوێره‌ی سیستمی وڵاتی خۆیان تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
