مسته‌فا کازمی: بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگه‌رییه‌کان کۆمه‌کى یه‌کترى ده‌که‌ین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى نوێى عێراق په‌یامێکى پیرۆزبایى به کوردى بڵاوکرده‌وه‌و ده‌ڵێت" بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگه‌رییه‌کان پێکه‌وه کۆمه‌کى یه‌کترى ده‌که‌ین".
ئه‌مشه‌و شه‌ممه 23ى ئایارى 2020مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر له په‌یامه‌که‌یدا به زمانى کوردى ده‌ڵێت:" جوانترین پیرۆزبایى بۆ گه‌له به‌ڕێزه‌که‌مان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه".
هه‌روه‌ها، جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه"ئێمه پێکه‌وه کۆمه‌کى یه‌کترى ده‌که‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگه‌رییه‌کان به‌ره‌و داهاتوویه‌کى گه‌شاوه و هه‌ر به سه‌ربه‌زرى بمێننه‌وه"
کازمى ئه‌وه‌شى نوسیووه" چاوى منداڵه‌کان ماچ ده‌که‌ین، داواکارین له‌خوداى گه‌وره ڕێگاى ئاینده‌یان بۆ ڕۆشنکه‌ینه‌وه".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار