جه‌وهه‌ر هه‌رکى: به‌م نزیکانه مافه زه‌وتکراوه‌کانى عه‌شیره‌ته‌که‌مان وه‌رده‌گرینه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جه‌وهه‌ر هه‌رکى سه‌رۆکى عه‌شیره‌تى هه‌رکى له په‌یامێکدا که به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه بڵاویکرده‌وه و تێیدا باسى له‌و "زوڵم و سته‌م"ه کرد که له هۆزه‌که‌یان ده‌کرێت.
جه‌وهه‌ر هه‌رکى له په‌یامه‌که‌دا به عه‌شیره‌ته‌که‌ى ده‌ڵێت: "تا دڵۆپێک خوێن له له‌شم دا بێت بۆ هیچ شتێک ده‌ستبه‌ردارى داواکاریه ڕه‌واکانتان نه‌بم و کارده‌که‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رجه‌م داواکارییه‌کانتان، به‌م زوانه و له‌گه‌ڵ کۆتایى هاتنى ئه‌م دۆخه و نه‌مانى کۆرۆنا، ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ى که به درێژایى چه‌ندین ساڵه له ئێمه‌ى هه‌رکى ده‌کرێت به خۆڕ‌اگرى و کارکردنتان کۆتایى پێدێت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "هه‌موو مافه‌کانى عه‌شیره‌تى هه‌رکى له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و ناوچه‌یه پێشێلکراوه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌و سه‌رکه‌وتن نزیکه".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى عه‌شیره‌تى هه‌رکى:
به‌ناوى خواى گه‌وره
په‌یامێک له جه‌وهه‌ر محیه‌دین هه‌رکى بۆ خه‌ڵکى عێراق و کوردستان و پیاوماقولانى عه‌شیره‌تى هه‌رکى خۆڕاگر.
به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆز گه‌رمترین پیرۆزبایمان ئاراسته‌ى ته‌واوى ڕیش سپى و که‌سایه‌تى و گه‌نج و لاوانى عه‌شیره‌تى هه‌رکى خۆڕاگر‌و وڵاتپارێز، و هه‌موو عه‌شیره‌ته‌کانى ناوچه‌که‌و عێراق ده‌که‌م. به‌هیوام ئه‌م جه‌ژنه ببێته ده‌رفه‌تێک بۆ لێبوردن و گه‌رده‌ن ئازادى و ته‌بایى و پێکه‌وه‌ژیان و خواى گه‌وره هه‌موو مرۆڤایه‌تى له هه‌موو ده‌ردو به‌لاو نه‌خۆشیه‌ک بپارێزێت، ئه‌و ده‌رده سه‌ریانه‌ى به‌سه‌ر جیهاندا هاتوه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، یه‌زدانى مه‌زن به میهره‌بانى خۆى هه‌موو مرۆڤایه‌تى به‌سه‌لامه‌تى له‌م به‌ڵا گه‌وره‌یه ده‌رباز بکات و بپارێزێت، به‌تایبه‌ت گه‌لى عێراق و کوردستان. ئه‌م جه‌ژنه کۆتایى هاتنى سه‌رجه‌م ده‌رده‌سه‌رى و نه‌خۆشیه‌کان بێت و به سه‌لامه‌تى کۆرۆنا تێپه‌ڕێنین.
عه‌شیره‌تى هه‌رکى خۆڕاگر...
هه‌روه‌ک ئاگادارن ئه‌م دۆخه‌ى به هۆى کۆرۆناوه هاتووته پێشه‌وه‌و کاریگه‌ریه‌کى نه‌رێنى کردوته سه‌ر سه‌رجه‌م سێکته‌رو بواره‌کانى ژیان، و کاریگه‌رى له‌سه‌ر پڕۆژه‌و چالاکیه‌کانمان هه‌بووه، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه که ئێوه هه‌میشه له بیر‌و زهنى من دان و تا دڵۆپێک خوێن له له‌شم دا بێت بۆ هیچ شتێک ده‌ستبه‌ردارى داواکاریه ڕه‌واکانتان نه‌بم و کارده‌که‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌رجه‌م داواکارییه‌کانتان، به‌م زوانه و له‌گه‌ڵ کۆتایى هاتنى ئه‌م دۆخه و نه‌مانى کۆرۆنا، ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ى که به درێژایى چه‌ندین ساڵه له ئێمه‌ى هه‌رکى ده‌کرێت به خۆڕ‌اگرى و کارکردنتان کۆتایى پێدێت و هه‌موو مافه‌کانى عه‌شیره‌تى هه‌رکى که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و ناوچه‌یه پێشێلکراوه ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌و سه‌رکه‌وتن نزیکه.
گه‌نجان و لاوانى هه‌رکی...
پشو درێژى و خۆڕاگریتان به نرخترین سامانه بۆ من، هه‌بوونتان هێزبه‌خش و هانده‌رێکى به‌هێزه بۆ من که زیاتر کار بکه‌م بۆ خزمه‌تکردنتان، به هیمه‌ت و خۆڕاگریتان سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کۆرۆنادا هاوکات ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر زوڵم و سته‌مداو ده‌رگاکانى گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان ده‌کرێنه‌وه.
هه‌موو ڕۆژێکتان هه‌ر جه‌ژن و خۆشى و سه‌رفرازى بێت
جه‌وهه‌ر محیه‌دین هه‌رکی
