رێبوار که‌ریم وه‌لى: سه‌رۆکى حکومه‌ت 27 ملیار دۆلاره قه‌رزه‌که‌ى کرده ماڵ له‌سه‌ر پارتى

رێبوار که‌ریم وه‌لى، رۆژنامه‌نوسى نزیک له نێچیرڤان بارزانى
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێبوار که‌ریم وه‌لى، رۆژنامه‌نوسى نزیک له نێچیرڤان بارزانى له وتارێکدا به ناونیشانى"ئه‌وه‌ى به که‌وچک کۆکرابۆوه!" به ته‌نزه‌وه باسى وتاره‌که‌ى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌کات.
رێبوار که‌ریم وه‌لى، رۆژنامه‌نوسى نزیک له نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ره‌خنه له‌وتاره‌که‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌گرێت و ده‌نوسێت:"ئه‌گه‌رچى شتێکى تازه‌ى تێدا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌ویش 27 ملیار دۆلارى وه‌ک قه‌رز ھه‌م له‌سه‌ر حکومه‌تى ھه‌رێم و ھه‌م له‌سه‌ر پارتى کرده ماڵ؛ ده‌رھاوێشته‌ی"چه‌وتییه‌کانی" کابینه‌کانى پێشوو بووه.
ده‌قى وتاره‌که‌ى رێبوار که‌ریم وه‌لى:
ئه‌وه‌ى به که‌وچک کۆ کرابۆوه!
رێبوار که‌ریم وه‌لی
وتارى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان کاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا ھێنا. ئه‌گه‌رچى شتێکى تازه‌ى تێدا نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌ویش ٢٧ ملیار دۆلارى وه‌ک قه‌رز ھه‌م له‌سه‌ر حکومه‌تى ھه‌رێم و ھه‌م له‌سه‌ر پارتى کرده ماڵ؛ ده‌رھاوێشته‌ی"چه‌وتییه‌کانی" کابینه‌کانى پێشوو بووه.
جارێ ئه‌و ٢٧ ملیاره ھه‌مووى قه‌رز نییه. به‌شێکى ئیلتیزامى حکومه‌ته به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆر، سه‌رمایه‌دار و بانکى ناوخۆیى که خۆى له نزیکه‌ى ١٥ ملیار دۆلار ده‌دات و، کابینه‌ى ٩ که به به‌ڵێنى گێڕاندنه‌وه‌ى مووچه‌ى پاشه‌که‌وتکراو ھات، ده‌یتوانى ١٢ ملیار له‌و ئیلتیزامه وه‌کو چێکى بانک بداته مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌ران تا ئه‌وانیش ئه‌و پاره‌یه بۆ کاره‌با، ئاو و خه‌رجیى دیکه به‌کار بێنن. بۆ نه‌یانکرد؟
قه‌رزدارى بانکه‌کان و سه‌رمایه‌دارانن؟ له‌برى ئه‌وه زه‌وییان پێبده‌ن، له‌باج و رسومات بیانبه‌خشن.
*
مه‌سه‌له‌که ته‌نھا پاره و موچه نییه. کابینه‌ى ھه‌شته‌میش له‌سه‌ر لێوارى ئیفلاس بوو، خه‌ڵک له‌سه‌ر جاده بوو(نه‌ده‌گیران)، بایکۆتى خوێندنیان ده‌کرد مامۆستایان، به‌ڵام ئه‌وکات"ئومێدێک" ھه‌بوو. ئێستا نه ئه‌و ئومێده ماوه و نه‌پاره.
*
دواى ریفراندۆم و ١٦ ئۆکتۆبه‌ر، کوردستان که‌وته دۆخێکه‌وه که که‌س حه‌سودى پێ نه‌ده‌برد.که‌س ئاماده نه‌بوو وه‌ڵامى ته‌له‌فۆنێکیش بداته‌وه. ھه‌موو ده‌سته‌که‌وته سیاسی، دیپلۆماسى و ئابورییه‌کان له چاوترووکانێکدا بوونه بڵقى سه‌رئاو. که‌س نه‌یبیست ئه‌و ٣٣ ده‌وڵه‌ته‌ى که ئاماده بوون ده‌ستبه‌جێ دان به سه‌ربه‌خۆیى کوردستاندا بنێن، چی‌یان لێ ھات؟ سوپاى داگیرى شیعه‌ش نه‌ک بستێک، بگره نیوه‌ى کوردستانى داگیر کرد! ئه‌و رۆژه نێچیرڤان بارزانى و قوباد تاڵه‌بانی، به‌سه‌ر وێرانه‌یه‌ک که به‌رھه‌مى سه‌رکێشییه‌کان بوو، خه‌ریکى سڕینه‌وه‌ى جێ پێى ئه‌و بلدۆزه‌ره بوون که ھه‌موو شتێکى راماڵى بوو.
*
جێى سه‌رسوڕمانه که سه‌رۆکى حکومه‌ت وه‌ک که‌سێک قسه ده‌کات که ھه‌ست ده‌که‌ى ئه‌و و ستافه‌که‌ى دوور و نزیک په‌یوه‌ندییان به دوو ده‌یه له حوکمڕانیى کوردستانه‌وه نه‌بووبێت! ده‌ربڕینه‌کانى ئه‌و به ئاراسته‌ى چاکسازى له به‌ڕێوه‌بردندا، دڵخۆشکه‌ر نین؛ مێتۆده‌که راست نییه. ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت ھه‌رچى رووى داوه و روو ده‌دات ئۆباڵه‌که‌ى بخرێته سه‌ر ئه‌وانه‌ى رابردوو، چ پێویستى ده‌کرد سه‌رۆکى حکومه‌ت خۆى بخاته ژێر ئه‌و ھه‌موو گوشاره‌وه؟ ھا ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له رزگارکردنى پارتى بێت، که‌واتا پارتى به‌و ئیداره خراپه‌ى کابینه‌کانى پێشوو، نه‌ده‌بوایه کورسییه‌کانى زیاد بکات! له‌گه‌ڵ مه‌نتیقدا ناگونجێ حوکمڕانیى پارتى ھێنده خراپ بووبێت، به‌ڵام پارتى براوه‌ى ھه‌ڵبژاردن بووبێ!
*
ئه‌وه قه‌ت دیفاع کردن نییه له نێچیرڤان بارزانی، به‌ڵام ھه‌قیقه‌تێک ھه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که به ھه‌موو که‌موکوڕییه‌کانى له ئیداره‌دا، ھه‌میشه زامنى پاراستنى ئاشتیى کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى بووه. ئه‌و ئاشتییه‌ش ئێستا له‌به‌رده‌مى ئه‌وه دایه به نووکه شۆفڵێک رابماڵدرێت.
*
به‌ڵێنى سه‌رۆکى حکومه‌ت به‌وه‌ى که له به‌ره‌ى خه‌ڵکدا ده‌بێت، سه‌نگى مه‌حه‌که‌که‌ى ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک له‌ژێر زه‌ڕه‌بینى ئه‌منى و حوکمى پێشوه‌خته ده‌ربێن تا بڕوایان به حکومه‌ت و سیاسه‌ته‌کانى ھه‌بێت.
