پهرلهمانى چین یاسایهکى پهسهندکرد رێگه به کۆبونهوهى ههشت کهس زیاتر نادات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له پهرلهمانى چین بە زۆرینەی دەنگ، پرۆژە یاسایەکی تایبەت بە هەرێمی هۆنگ کۆنگیان پەسندکرد.
یاسای ئاسایشی نیشتمانیی چینە، کە گوایە بۆ رێکخستن و جێبەجێکردنی یاساکانە لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ کە پەکین بە بەشێکی دانەبڕاوی وڵاتەکەی دایدەنێت.
یاساکە، چوار کاری سەرەکی لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ قەدەغهدەکات و بەڵێنی سزادانی سەرپێچیکارانی دەدات، کە ئەوانیش خیانەتکردن لە وڵات، هەوڵدان بۆ جیابوونەوە، ئاژاوە نانەوە و تێکدانن.
ئەوانەی کە دژە چینییەکانن و بە لایەنگرانی دیموکراسی ناویان دەبەن، یاساکە بە دڕندەترین هێرشی پەکین بۆسەر هەرێمە نیمچە سەربەخۆکەیان دادەنێن.
وچی وای، سەرۆکی پارتی دیموکراسی هۆنگ کۆنگ دەڵێ "سەروەریی یاسا لە هۆنگ کۆنگ کۆتاییهات، چونکە یاسای ئاسایشی نیشتمانیی چین جێبەجێکرا".
بەگوێرەی یاسا نوێیەکە، گردبوونەوەی زیاتر لە هەشت کەس تاوانە و سزای زیندانیکردنی لەسەرە.
سەرۆکی پارتی دیموکراسی هۆنگ کۆنگ دەڵێ "یاسای قەدەخەکردنی گردبوونەوەی خەڵک لەلایەن پۆلیسەوە لەوانەیە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جێبەجێی بکەن، بەڵام لەڕاستیدا ئەو یاسایە بۆ سەرکوتکردن و کۆتاییهێنان بە ئازادیی رادەربڕینە".
دەرکردنی یاسای ئاسایشی نیشتمانیی چین، لەدوای شەپۆلێکی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی هۆنگ کۆنگییەکان دێت کە لە 15ی ئاداری ساڵی 2019وە دژ بە دەسەڵات و هەژموونی چینییەکان لە هەرێمەکە بەرپابووە.
