سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا: جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان گرنگترین كه‌رنه‌ڤاڵی ئیسلامه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له ئۆتاوای پایته‌خت رایگه‌یاند جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان گرنگترین كه‌رنه‌ڤاڵی ئیسلامه.
جه‌ستن ترودۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان كرد و رایگه‌یاند "ئه‌م ئێواره‌یه دوای خۆرئاوا بوون ته‌واوی موسڵمانی كه‌نه‌دا و جیهان ئاهه‌نگی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی ڕۆژو و نوێژكردن ده‌گێڕن".
راشیگه‌یاند جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان گرنگترین كه‌رنه‌ڤاڵی ئیسلامه ، له‌م كاته‌دا موسڵمانان ستایش و هاوسۆزی خۆیان بۆ كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی ده‌رده‌بڕن. موسڵمانان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی جه‌ژن نوێژی تایبه‌تی جه‌ژن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خۆشه‌ویستی و لێبورده‌یی خۆیان بۆ یه‌كتر نیشان ده‌ده‌ن" .
ترودۆ له‌به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا و پابه‌ندبوون به ڕێنمایی خۆپارێزی ته‌ندرووستی ، جه‌ژن و ئاهه‌نگێڕانی ئه‌م ساڵی موسڵمانان جیاواز ده‌بێت، موسڵمانانی كه‌نه‌دا به درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زان له ماڵه‌كانی خۆیان مانه‌وه و نوێژ و تاعه‌تی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌برد.
له مانگی ڕه‌مه‌زاندا وێڕای پابه‌ندبوونیان به ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی په‌تای كورۆنا، به‌رده‌وام كۆمه‌ك و هاوكاریان گه‌یانده خه‌لكانیك كه پێویستییان به كۆمه‌ك ویارمه‌تی بووه. بۆیه به هاوكاری هه‌مووان ئه‌م رۆژگاره ناخۆشه‌ش له‌وڵاته‌كه‌مان تێده‌په‌ڕێنین .
كه‌واته جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بۆ هاوڵاتیان به‌گشتی هه‌لێكه بۆ ئاشنابوون كه موسڵمانانی كه‌نه‌دا له دوو بواری ته‌ندرووستی و ئاینیی كاری جوان پێشكه‌ش وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن ، به‌جۆرێك جه‌ژنی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌مه‌ڕه‌نگ جوانتر ده‌كات .
به‌ناوی خۆم و سۆفیای هاوسه‌رم هاوبه‌شی ئاهه‌نگ گێڕانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بین.
