لەرانیە ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەر لهیهکهم رۆژى جهژن دا گردبونهوهیهکیان سازکرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەر و چالاكی مەدەنی لەقەزای رانیە، دژی خراپی دۆخی ژیان و فەوتانی مووچە، گردبوونەوەیەكیان سازكرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشێك لەمامۆستایان و فەرمانبەران و چالاكوانانی مەدەنی لەناو بازاڕی قەزای ڕانیە لەبەرامبەر خراپی دۆخی ژیان و فەوتانی مووچە و بێباكی حكومەت و دەسەڵاتی سیاسی گردبوونەوەیەكی مەدەنی و هێمنانەیان ئەنجامدا.
ئەو چالاكییەیان بەرەنگاربوونەوەی تەحەددای حكومەت بووە كە لەماوەی رۆژانی جەژن قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاندبوو بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.
ئەمڕۆ لە عێراق و كوردستان و زۆربەی وڵاتانی موسڵمان یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ دراوە.

بابهتی پهیوهندیدار