داواکاری گشتی ئامەد 18 سیاسه‌تمه‌دارو پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و دەبەپەی دەستگیرکرد

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

به‌بریارى داواکاری گشتی ئامەد 18 سیاسه‌تمه‌دار و پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە و دەبەپە بە تۆمەتی تیرۆر و جوداخوازی دەستگیرکران.

دەستگیرکردنی ئەو 18 کەسە لەسەر بڕیاری داواکاری گشتی ئامەد و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێک بووە لە شارەکانی ئامەد، وان، روحا و ئەدەنە.

میدحه‌ت سانجار، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ‌رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌ و سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی كۆماریان جێگیركردووه‌، رێگه‌ناده‌ن كێشه‌ی كورد باس بكرێت.

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ باس لەوەش دەکات "ده‌سه‌ڵات له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزی و ده‌مكوتكردن و داپڵۆسین به‌كارده‌هێنێت. بوار به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ نادات".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار