لەكەركوك تەرمی پۆلیسێك بە سەربڕاوی دۆزرایەوە

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ لە گەڕەكی عەسكەری شاری كەركووك تەرمی پۆلیسێك بە سەربڕاوی دۆزرایەوە و لە دوێنێوە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و مۆبایلەكەی داخراوە.
ئەو پۆلیسە ناوی بەھجەت محەمەد-ە و كوردە، تەرمەكەی لەناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە.
لێكۆڵینەوە لە روداوەكە دەستیپێكردووە، بەڵام روداوەكە سەرەتایە و تائێستا پۆلیس ھیچ زانیارییەكی لەسەر ئەو رووداوە نەخستووەتەڕوو.

بابهتی پهیوهندیدار